تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

جەیلبریکى ئایفون خەتەر نیە بۆم؟

kurdm84

Kurdm84

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

ئەگەر ئایفۆنێک جەیلبریک بکەم و ئەنلۆکى بکەم و بەکارى بهێنم توشى کێشە نابم لەلایەن ئەپڵەوە من خۆم لە ئەوروپا دە ژیم؟
ئەگەر ئایفۆنەکە بێ داک و باب بێت واتا لە دەستى خەڵکى بیکڕم
ئەپڵ هیچ ڕێگایەکى هەیە کە بتوانێت ئایفۆنێک بدۆزێتەوە کە دزرابێت و دواى بەکار هێنرابێتەوە ؟
زۆرێک ئایفۆن هەیە لە کوردستان بۆ فرۆشتنەوە کە دیارە زۆربەى یان دزراوە یاخود دەستى دووە ( هی نوێش هەیە )

یاساییشە نەک بۆی نیە بەدواتا بێت. بەڵام خوێنی خۆت لەسەر خۆت کاتێک دێتە سەر مەسەلەی سەلامەتی داتا و زانیاریەکانت.
بۆ مەسەلەی دزراوی ئامێرەکە ئەمە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Handling_stolen_goods]یاسای[/url] "کڕین وفرۆشتنی شتی دزراو"ی ساڵی ۱۹٦۸ی بەریتانیایە، یان هەندێ جار ئەسڵەن نابێ دەستیشت بەری بکەوێت. ئاگاداربە. دڵنیام ووڵاتانی دیکەی ئەوروپاش هاوشێوەی ئەم یاسایەیان هەیە.

زۆر سوپاس کاک هیوا دەستت خۆش بێـت

هەتا ئێستا دادگای ئامریکا نەیانتوانیوە جیلبرێک کردن نایاسایی لە قەلەم دەن و دادگا دەڵێ کەسێک ئامێرێک دەکرێ کەیفی خۆیەتی دەیشکێنێ یا هەر چیەکی لێ دەکا .. پرسیاری دووهەمت زۆر باس هەڵدەگرێ و حالەتەکان جیاوازن

دەست خۆش [url=http://kurditgroup.org/u/kurddata2006]kurddata2006[/url] منیش هەمبێت جەیلبرێکى دەکەم

جەیل برێک کردنی ئای فۆن زەرەری هەیە بەڵام زەرەری گەورەی نیە بەڵام سودیشی نیە هیچ بەرنامەیەکت پێویست نیە ئیلا خۆڕاییەکەی نەبێت تەنها تۆم تۆم دەمێنێتەوە ئەویش ئای فۆن خۆی بەخۆڕای دای ناوە بەرنامەکان ئەوەندە نرخیان گران نیە تا جەیل بکرێکی بکەیت یەک دوو دۆلارە
تەلەفۆنی دزراو بەکار مەهێنە چونکە تۆش بەشداریت لە دزیەکەدا وەک کابرای دزەکە بەشی تۆش لە سزای ئەم دونیاو ئەو دونیاشت بەردەکەوێت

سوپاس بۆ پەیامەکەت بەڕێز عبداللە
بۆیە پرسیارى جەیلبریکم کرد چونکە زۆربەى بەرنامەکان و یارییەکان بە پارەیە و زۆربەرى زۆرى ئایفۆن و ئایپادەکان لە کوردستان ئەگەر جەیلبریکن چونکە ناتوانیت بە ئاسانى ئەوەى دەتەوێت بیکڕیت
بۆ جەیلبریک کردن بۆ ئایفۆنەکە بڕواناکەم خراپ بێت چونکە جەیلبریکەکە تەنها کار لە سیستەمەکە دەکەیت و هیچى تر
دووبارە سوپاس