تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سێروێرێکی بە تووانا

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

بەڕێزان ئەم کاتەتان باش . بەڕێزان ماوەی چەند مانگە بە دووای هۆست سێروێرێکی بە تووانا دا دەگەڕێم بەڵام بە ڕاستی گێژ بووم و ماومەتەوە چی بکەم ، بۆیە هیوادارم زانیاری ئێوە بتوانێ یارمەتیم بدات.
من بە دووای سێروێرێکی بە تووانام بۆ سەرخستنی تۆڕێکی موزیک کە بتوانێ کۆنێکتی زۆر (لانی کەم ٦٠٠ کۆنێکتی هاوکات) بە داتابەیسەوە پاڵپشتی بکات و داون نەکا و هەروەها ئاماژە بەوەش بکەم کە تاڕادەیەک ئاپەکان کۆمپلێکسن و زوو زوو لە داتابەیس رێکوێست دەکەنەوە . وێڕای ئەمانە دەبێ بڵێم کە قەبارەی پاشەکەوت کردنیش بۆ من زۆر موهیمە و ستۆرەیجی سێروێری دیدیکەیتیش بەشمان ناکا( زۆرترین ستۆرەیجم لە دریم هاست دۆزیوەتەوە کە ٢ تب کە بۆ کاری ئێمە کەمە).
تکایە ئەگەر ئێوە شتێکتان پێ شک دێ پێم بڵێن ؟ سپاس

http://aws.amazon.com/s3/
?

لەوە دەچێت پێویستیت بە Colocation هەبێت. خۆت سێرڤەری خۆت دەکڕیت و لە داتاسەنتەرێک دایدەنێیت.
لەم حاڵەتە خۆت قەبارە و توانایی سێرڤەر دیاریدەکەیت. سەبارەت بە 600 پەیوەندی هاوکات، ئەمە دەکرێت لە ڕاژەکاریی وێب، دەستنیشان بکەیت. لە ئاپاچی یان نگنیکس. هەروەها ژمارەی پەیوەندیش لە ڕاژەکاری سکوێل گرنگە. بزانە 600 پەیوەندی هاوکات زۆرە، ئەگەر بۆ هەر یەکییان 16 م.ب. بیرگە تەرخان بکەیت بزانە چەندت پێویستە، 16 جار 600، کەواتە 16 گیگ بیرگەشی دەوێت.
دڵنیابە، ئەگەر ڕاژەکان بەتەواوی لەسەر بناغەی ئاماری میوانان و پرۆسەکان تاوبدرێت، پێویستیت بەم هەموو توانایە نییە.

کاک بەردە کێشەی من ئەوەیە .. کە سێروێری خۆ کڕین توشی کێشەی ستۆرەیج دەبین نەک لە سەرەتاوە بەڵکوو دوواتر تووشی ئەوە دەبین .. بۆیە دیدیکەیت ئەو کێشەی ستۆرەیجەی ناخۆشە.. کاک بەردە سەبارەت بە ٦٠٠ پەیوەندی هاوکات یش ئەوە بڵێم کە بۆ نموونە ئاپی نۆتیفیکەیشن هەموو ٧ چرکە جارێک رێکوێست دەکاتەوە لە دەیتابەیس ، واتە هەر بەکارهێنەرێکی ئانلاین هەر ٧ چرکە جارێک رێکوێست دەکا لە داتابەیس و ئەوەش جگە لە رێکوێستەکانی کرۆن جابە بۆ بە کارهێنەرە ئافلاینەکان . جا ئەمە تەنیا بەشی نۆتیفای بوو بۆ نموونە .. ئاپەکانی IOS , Android, WP , RIM هەر لە هەمان داتابەیس داوا داکەنەوە و ئەوە چیا لەوەیە کە دواتر ماڵپەڕەکانی دیکەی کوردی ئەگەر API ئێمە دابنێن و هەروەها زۆر رێکوێستی دیکە بۆ نموونە ئەپپلیکەیشنی فەیس بووک و گووگل پلاسیش و زۆر شتی دیکە .. بۆیە دەڵێم کۆنێکت بە داتابەیسەوە زۆر دەبێ .. بۆیەش بۆ ٦٠٠ کۆنێکت نووسیم لانی کەم .. مەزەندەی من لەوە زیاتر زۆر

کاک هیوا خەرجی amazon S3 زۆر گرانە .. بە ڕاستی دەرەقەتی ئەوە نایەین ... ڕاستیت ناوێ ... شتی هەرزانتر پێ شک نایە

بۆیە دەبێت بزانیت چەند میوان دەرهێڵن. چونکە 100% ی داتا دەکرێت لە حەشارگەوە ڕاژەبکرێت.
[url=https://www.varnish-cache.org/]https://www.varnish-cache.org/
[/url]
سەبارەت بە قەبارەی دیسک. ئیتر خۆت سێرڤەرەکە دەکڕیت و خۆت دەزانیت چەندت پێویست دەبێت. دوو دانەی 4 تێرابایتی تێبێخە. باوەڕناکەم گووگڵیش ئەوەندەی پێویست بێت :)

کاک بەردە تۆ کوێ پێشنیار دەکەی بۆ دیدیکەیت؟

تۆ خۆت لە کام وڵاتیت؟ چونکە سێرڤەرەکە خۆت لە بازاڕ دەکڕیت و دەیبەیتە داتاسەنتەر.

من ئێستا لا سویدم ، بەڵام ٣ مانگی دیکە دەگەرێمەوە بۆ کوردستان ... داتاسەنتەرم پێ شک نایە لە ستۆکهۆلم .. تۆ پێت سک دێ؟
کوڕە ئاخە کونیک دەگری .. کونیکی دیکەت لێ دەبێتەوە .. ئەو داتاسێنتەرانەش دەڵەیی سواڵت پێ دەکەن بۆ ئینتەرنێتەکە ... ئەگەر زۆر زۆرت بدەنێ ١٠ میگابایتت دەدەنێ

[url=http://www.stockholmcolocation.se/sv/welcome/index.php]http://www.stockholmcolocation.se/sv/welcome/index.php
[/url]
نازانم نرخەکانییان چۆنە، لە گووگڵ بزانە Rackspace Stockholm چی دەدۆزیتەوە.
1 سێرڤەری خۆت بە نزیکەی 100 ئیۆرۆیە، 250 گیگ داتا، لە مانگێک.[url=http://www.stockholmcolocation.se/sv/welcome/index.php] [/url]

زۆر سپاس کاک بەردە ، لەگەڵ دانەیەکیان قسەم کرد هەفتەی رابردوو ئینتەرنێتی ١٠ مێگابایت زیاتریان پێ نەدەدام .... ئەوەی راستیش بێ من دەمەوێ ئەگەر colocation بکرم ... لە سەر دوو سێرڤێر ... فایلەکان بە جیا و داتابەیس بە تاقی تەنیا لە سەر سێرڤێرێکیان سەر بخەم . ئەوکات دوو ئای پی و دوو ئینتێرنیتم دەویست ... بەڵام لە ١٠ میگابایت لە چرکە زیاترم پێ نادەن ... کاک بەردە ٢٥٠ گیگ ترانسفێر لە مانگ دا لە داهاتوو دا تووشی کێشەمان دەکا ...
بەڵام دەست خۆش بۆ وەڵامەکانتان ... ئەوە هەر دەگەرێم ... ئەگەر هەر هیچم دەس نەکەوت .. ماوەیەک سێروێرێکی چووکەلە لێ دەخوڕم دوایە دەیخەمە سەر ئامازۆن ... چار نیە بڵێم چی

وەڵڵا ئەوەم دیتەوە زۆر عەزەمەتە و بە هەرزانیش .... ١٠٠ مێگابایتم اینترنێت پێ دەدا ، ئەمرۆ تەعتیلە بەڵام سبەینێ قسەیان لەگەڵ دەکەم
http://www.axbyte.se/colocation.asp
تۆش چاوێکی لێبکە بزانە چۆنە کاک بەردە؟

دوو سێرڤەر بە هێڵی 100 مێگابیت و 1 تێرا ترافیک بەم نرخە، هەرزانە.

ئەرێ وەڵڵا زۆر هەرزانە .. ئەو هەرزان بوونەشی وای کردووە تۆزێک سڵی لێ بکەمەوە .
کاک بەردە . ئەو https://www.varnish-cache.org/ زۆر موهیمە دەست خۆش .. من نەمدیبوو ، هەڵبەت بە کاری ئێمە نایە .. ئێمە هەتا ئەو جێگایەی مومکین بووە سکریپتەکانمان وا نووسیوە کە داتا لە حەشارگەوە ڕاژە بکا و لە سێروێر بێ بەری بێ ... بەڵام ئەوە زۆر موهیمە بۆ ئەوانەی سکریپتەکانیان زۆر کۆمپلێکسە.

کاک بەردە ، سەیری godaddy م کرد ئەویش پلانێکی زۆر با\سی تێدا بوو ، پلانی پرێمیوم چاو لێکە : http://www.godaddy.com/hosting/dedicated-servers.aspx?ci=72793&isc=gdx912d
یا چاو لە ئایوێب کە لێرە دا http://iweb.com/classic-server-hosting/overview?gclid=COCTs9jUnrICFcoumAod_EMAJQ#offer-table
ماومەتەوە colocation بکرم یا دیدیکەیتی ئامادە ... دو دڵم لە نێوانیان دا .... تۆ دەڵێی چی؟

با کەمێکی تر دوو دڵ بیت. (:
باشە مانگی 300 دۆلار زۆر نییە؟ ئەگەر زۆر نییە ناوی خوای لێبێنە.
Colocation هەرزانتریش بێت، پارەی کڕینی سێرڤەریشت نابێت لەبیرچێت.

شوێنێکی تریش ئامادە بکە بۆ Back-up