سێروێرێکی بە تووانا
بەڕێزان ئەم کاتەتان باش . بەڕێزان ماوەی چەند مانگە بە دووای هۆست سێروێرێکی بە تووانا دا دەگەڕێم بەڵام بە ڕاستی گێژ بووم و ماومەتەوە چی بکەم ، بۆیە هیوادارم زانیاری ئێوە بتوانێ یارمەتیم بدات.
من بە دووای سێروێرێکی بە تووانام بۆ سەرخستنی تۆڕێکی موزیک کە بتوانێ کۆنێکتی زۆر (لانی کەم ٦٠٠ کۆنێکتی هاوکات) بە داتابەیسەوە پاڵپشتی بکات و داون نەکا و هەروەها ئاماژە بەوەش بکەم کە تاڕادەیەک ئاپەکان کۆمپلێکسن و زوو زوو لە داتابەیس رێکوێست دەکەنەوە . وێڕای ئەمانە دەبێ بڵێم کە قەبارەی پاشەکەوت کردنیش بۆ من زۆر موهیمە و ستۆرەیجی سێروێری دیدیکەیتیش بەشمان ناکا( زۆرترین ستۆرەیجم لە دریم هاست دۆزیوەتەوە کە ٢ تب کە بۆ کاری ئێمە کەمە).
تکایە ئەگەر ئێوە شتێکتان پێ شک دێ پێم بڵێن ؟ سپاس
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
http://aws.amazon.com/s3/
?
لەوە دەچێت پێویستیت بە Colocation هەبێت. خۆت سێرڤەری خۆت دەکڕیت و لە داتاسەنتەرێک دایدەنێیت.
لەم حاڵەتە خۆت قەبارە و توانایی سێرڤەر دیاریدەکەیت. سەبارەت بە 600 پەیوەندی هاوکات، ئەمە دەکرێت لە ڕاژەکاریی وێب، دەستنیشان بکەیت. لە ئاپاچی یان نگنیکس. هەروەها ژمارەی پەیوەندیش لە ڕاژەکاری سکوێل گرنگە. بزانە 600 پەیوەندی هاوکات زۆرە، ئەگەر بۆ هەر یەکییان 16 م.ب. بیرگە تەرخان بکەیت بزانە چەندت پێویستە، 16 جار 600، کەواتە 16 گیگ بیرگەشی دەوێت.
دڵنیابە، ئەگەر ڕاژەکان بەتەواوی لەسەر بناغەی ئاماری میوانان و پرۆسەکان تاوبدرێت، پێویستیت بەم هەموو توانایە نییە.
بۆیە دەبێت بزانیت چەند میوان دەرهێڵن. چونکە 100% ی داتا دەکرێت لە حەشارگەوە ڕاژەبکرێت.
[url=https://www.varnish-cache.org/]https://www.varnish-cache.org/
[/url]
سەبارەت بە قەبارەی دیسک. ئیتر خۆت سێرڤەرەکە دەکڕیت و خۆت دەزانیت چەندت پێویست دەبێت. دوو دانەی 4 تێرابایتی تێبێخە. باوەڕناکەم گووگڵیش ئەوەندەی پێویست بێت :)
تۆ خۆت لە کام وڵاتیت؟ چونکە سێرڤەرەکە خۆت لە بازاڕ دەکڕیت و دەیبەیتە داتاسەنتەر.
[url=http://www.stockholmcolocation.se/sv/welcome/index.php]http://www.stockholmcolocation.se/sv/welcome/index.php
[/url]
نازانم نرخەکانییان چۆنە، لە گووگڵ بزانە Rackspace Stockholm چی دەدۆزیتەوە.
1 سێرڤەری خۆت بە نزیکەی 100 ئیۆرۆیە، 250 گیگ داتا، لە مانگێک.[url=http://www.stockholmcolocation.se/sv/welcome/index.php] [/url]
دوو سێرڤەر بە هێڵی 100 مێگابیت و 1 تێرا ترافیک بەم نرخە، هەرزانە.
با کەمێکی تر دوو دڵ بیت. (:
باشە مانگی 300 دۆلار زۆر نییە؟ ئەگەر زۆر نییە ناوی خوای لێبێنە.
Colocation هەرزانتریش بێت، پارەی کڕینی سێرڤەریشت نابێت لەبیرچێت.
شوێنێکی تریش ئامادە بکە بۆ Back-up