Microsoft Fresh Paint
نزیکەی ٢٠ ساڵ ئەبێت پرۆگرامی وێنە (Paint) ی ویندۆز نوێ نەکراوەتەوە، بەڵام لەکۆتاییدا مایکرۆسۆفت ئەم پرۆگرامە بەرزدەکاتەوە بەناوی Microsoft Fresh Paint ، بەڵام تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز٨ ئەتوانن دایبگرن، ئەوەش لە [url=http://apps.microsoft.com/webpdp/en-us/app/fresh-paint/1926e0a0-5e41-48e1-ba68-be35f2266a03]Windows 8 Applications[/url] وەکو بەرنامەیەکی بەکاربەریی و بەخۆڕاییە.
بەرنامەکە کۆمەلێک گۆڕانکاریی بەرچاوی تێداکراوە وەکو پێنوس و پاشبنەما و تێکەڵکردنی ڕەنگ و زۆر گۆڕانکاری تر کە لەکاتی بەکارهێنانی دا دەبینرێت.
ئەم بەرنامەیە لەبنەڕەتدا لەلایەن Materias Lab لە مۆزەخانەی نیوۆرک پێشخراوەو ، پێشخەران کاتێکی زۆریان بەسەربردووە تاکو نەخشەی ئەوەیان کێشاوە کەوا چۆن تێکەڵکردنی ڕەنگێکی زەیتی و ئاوی لەسەر پانتاییەک خۆی دەنوێنێت.
بەکارهێنەرانی ویدۆز٨ ئەتوانن لەسەرچاوەی هەواڵەکە دایبگرن بەخۆڕایی.
[b][/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون