نامەی سامسۆنگ بۆ كارمەندەكانی
سەرەتا ئەوە بێژم كە بەرێوەبەرانی سامسۆنگ فرە لە حوكمی دادگای ئامریكا بێزارن و لە شۆك ماوەن. ئێژن ئەم دادگا بۆ وەك دادگاكانی بریتانیا، ئالمانیا، هۆڵەند وكۆریا ڕای جیاواز بووە. ئێمە لە سەرەتاوە پێمان خۆش بوو لەگەڵ بەرێوەبەرانی ئەپڵ وتو وێژ بكەین، بەداخەوە ئەوان (ئەپل) قەبوولیان نەكرد پێیان خۆش بوو كە ئەم كێشە بچێتە دادگا. كێش و هەوای سامسۆنگ ئارامتر بووە وە ئەمەش دەقی نامەكە :
[b]" ئێمە پێمان خۆش بوو لە رێگەی گفتوگۆ ئەم كێشەیە چارە بكەین بەڵام ئەپل كارێكی كرد كە ئێمە هەڵبژاردەیێكی ترمان نەبوو. ئێمە لە ڕای دادگای كالیفۆرنیای باكوور زۆر بێزارین و بۆ چی ئەوان ئەبوا كارێكیان بکردایە كە كارمەندەكانی ئێمە و كڕیارانمان زیز بكەن. دادگای تر ماوە تا ئەو كات ئێمەش هەوڵی خۆمان ئەدەین تا بزانین چی بەسەر ئەم دادنامە دێت. ئەندامانی دەستەی بڕیاردران بە پێچەوانەی حوكمی دادگا، حوكمی خۆیان دەربڕی بوو .ئەوان(دەستەی بڕیاردەران) وەكوو دادگاكانی بریتانیا، ئالمانیا،... مافی بەرهەمەكانی ئێمەیان ناسی و هاوشێوەی بەرهەمەكانی ئەپلییان بۆ دانەناوە. بەڵام حوكمی دادگا شتێكی تر بووە. مێژوو هێشتا پێمان دەسەلمێنێت كە كۆمپانیایێك ئەتوانێت رۆح ودڵی كڕیاران بكاتەوە و خۆی لە ناخی دڵییان جێگیر بكات بەڵام ئەپڵ تەنیا بە زیرەكی و سیاسەت سوودی لە مافی پەتێنتەكان كرد ئەمەش دوورە لە بیر و فیكری نوێ."[/b]
زۆر یەك لە رۆژنامەكان ئەم دەقەیان بە قەڵەوی نوسیوە كە:" ئەوان(ئەپڵ) یەكێك لە گرنگترین موشتەریەكانی [u]ئێمە بوون[/u] " كاتی كردار وا نووسراوە كە خوێنەر بیر لەوە بكاتەوە كە پەیوەندی سامسۆنگ وئەپل لە داهاتوو بچڕێت.
[b]بەڵام ئایا ئەم بیرۆكە ڕاست دەردێت ؟[/b] پێم باشە لە سەرەتا بەرهەمەكانی ئەپل كە سامسۆنگ دروستیدەكات بناسین !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/macbook-pro-ipad-iphone.jpg[/img]
١- [b]ئایپەدی نوێ[/b] :پیشانگەر وچیپی A5X لە لایەن سامسۆنگ دروست دەبێت.
٢- [b]ئاپەدی ٢[/b] :چیپی A5 بەرەیێكی پێشتر لە A5X . مانگانە ٦ ملیۆن چیپ
٣[b]-ئایفۆنی ٤s[/b] :ڕامی DDR2 ورێكخەرەكی لە لایەن سامسۆنگ درۆست دەبێت.مانگانە ٨ ملیۆن.
٤- [b]ئایفۆنی 3g[/b] :چیپی ARM لە لایەن سامسۆنگ دروست دەكرێت.
٥-[b]ئاپەد تاچ[/b] : وەكۆ ژمارەی ٤ ە.
٦ -[b] ماك بووك ئایر[/b]: بیرگەی SSD لە لایەن سامسۆنگ دروستدەكرێت.
٧- [b] ماك بووك پرۆ : [/b]وەكوو ژمارەی ٦ە.
تا ئێستا هێشتا وەڵامەكەمان وەرنەگرتوە :
هەر چەند لە سەر كاغەز زۆر بە ئاسانی سامسۆنگ ئەتوانێت پشتی ئەپل بدات بە عەرز بەتایبەت دوو رێكخەری ئایپەد و ئایفۆن لە ژێر ناوی بەرهەمی سامسۆنگ تۆمار كراوەن بەڵام تیم كۆك بەرێوەبەری ئێستای ئەپل مێشكێكی باشی بۆ فرۆشتنیی بەرهەمەكانی هەیە وە وادیار نیە كە بۆ ماوەیێكی كەم لەگەڵ كۆمپانیاكان گرێبەستی بكات. ئەپڵ لە كارخانەی چیپەكان لە تەکساس لە گەڵ سامسۆنگ هاوبەشە و بەم سادەیییە ناتوانێت خۆی لە ئەپڵ لابوات. هەر بەرهەمێكی ئەپل كە ئەفرۆشێت بەشێكی بۆ سامسۆنگ تێدایە هەر چەند بە ڕای دادگاه پشكی سامسۆنگ لە بازاری پشكی كوریا ١٢ ملیار هاتەوەتە خوارەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی رۆیتێرز :سامسۆنگ جیاوازی لە نێوان رەقەكالاكانی ئەپل و دادگا دادەنێت وە ئەم دوو بابەتە تێكڵاو ناكات. بەڵام ئایا لە داهاتوو ئەپڵ تۆڵەی خۆی ئەكاتەوە !
[b]پێم خۆشە كە بۆچوونی ئێوەش بزانم لە سەر ئەم بابەتە[/b]

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 25.52 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون