تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەندرۆید:تایبەتمەندی نوێی ئەپیGoogle Translate

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

وشانی نوێی ئەپیGoogle Translate ئەم تواناییەی هەیە كە دەقەكان لە نێو وێنە وەربگێڕێت.ئەو بەكارهێنەرانە كە ئەندرۆیدی ٣ر٢ بۆ سەرەوە بەكاردێنن ئەتوانن لە دەقێك وێنە بگرن ئینجا وشە یان رەستەكانیان بە قامك نیشانە بكەن تا بەم سادەییە خاڵۆ بۆت وەربگێڕێت.زۆر ئەپی تریش هەمان كار ئەنجام ئەدات بەڵام ئێستا ئەمە ئەپی فەرمی خاڵۆیە ئەمەش گرنگە كە پالپشتی باشتر دەبێت .لە بەشی وەڕگێر بە دەنگیش زمانی عەرەبی، چینی وئینگلیزی زیاد كراوە.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش کاک قەزوانی بەڕێز.
بۆچی بەکاری بێنم ؟؟؟ بۆ وەگێڕانی ئینگلیزی بۆ عەرەبی؟؟؟ ئینگلیزی بۆ هتد ........ ؟؟؟ نا هەرچەند پێشکەوێت و تازەگەری و چاکسازی تێدا بکرێت لەگەڵ ڕێزم زمانە بێ خاوەنەکەی ئێمە هەر لێ بێبەشە ئێستاش نە لە هەواڵدا نە لە بۆچوونەکانمدا ناوێرم ناوی مانگەکان بنوسم بە هیچ زمانێك یان با بڵێین نازانم بەڵام ئەمەوێت فێربم جا کەی فێردەبم نازانم لە چ سەرچاوەیەکەوە نازانم هەر دەبێت بنوسین مانگێك لەمەو پێش یاخوود مانگی داهاتوو یان بە ژمارە بڵێین مانگی ١ ٢ ٣ هتد ....... کەی خۆمان چاکسازیمان لە زمانەکەماندا کرد ئەو کاتە ئەتوانین لەم خزمەت گوزاریانە سوودمەندبین.

دووبارە ماندو نەبیت

سپاس كاك هەردی بەرێز !وەڵاهی حەقتە بەڵام پێم باش بوو شەوتێك بڵاوی بكاتەوەو فەرمانگای ئایتی هەرێمیش دایگرن شتێكی وا دروست بكەن بۆ حكومەتی ئایتی كوردستان.

هەواڵێکی گرنگ بوو چونکە من زۆری بەکار دێنم پێشتر ئەو کارە مایکرۆسۆفت ترانزلەیت دەی کرد بەڵام ئەمەی گۆگڵ پێش کەوتو ترە

دەست خۆش کاک قەزوان
وەرگێڕێکی سەرکەوتووە بۆ کوردیەکەش ببینە دەوڵەتیش بۆی دروست ناکرێت! ئەوەتە کەتەلان و باسک کە هیچیان بەقەد کورد زۆرنین کە هەرێمێکی ئیسپانیاین یە لە وەڕگێڕی گووگڵ هەیەتی کەچی
بەناو خەباتکارانی کورد تەنیا لە کۆڕ و کووبوونەوەکان هاوار دەکەن کەسیان قۆڵێکی بۆ هەڵناکەن! دڵنیام گەر ڕۆژێ کوردئایتی گرووپ پاڵپشتی کرد و هەوڵێکی بۆدا ئەوا
پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت ، باوەڕ ناکەم فەرهەنی دیکیتۆ شتێک بۆ کورد بکات! بەڵام وەرگێڕی گووگڵ شتێکی ناوازەیە گەر کوردی تیا بێت!

کاک [url=http://kurditgroup.org/comment/74979#comment-74979]1[/url] / [url=http://kurditgroup.org/u/hardyuk]Hardy_uk[/url] بەم جۆرە ڕق هەڵگرتانانە لە هەندێ ماڵپەرو بەرنامە نە سوود بەخۆت دەگەیەنێت نە بە چواردەورەکەت. وەک کابراو لێ نەیەت جنێوی دنیای بە فەیسبووک ئەدات ئێستا شەورۆژ لەوێێە. :))

هیچ کەسێک لێرە نیە تا ڕیکلام بۆ کۆمپانیایەک بکات هەموو ئامێرو سیستەمێک خاڵی باش و لاوازی هەیە ئیتر چ ڕقێک ؟؟؟
وەک کابراو لێ نەیەت جنێوی دنیای بە فەیسبووک ئەدات ئێستا شەورۆژ لەوێێە. چۆن ناوی منت نوسیوە خۆزگە ناوی ئەویشت بنوسیایە بۆ ئەوەی کە وەڵامەکەیت وەرگرتایە لەوانەیە زۆر کاریگەری هەبێت لەسەرت.
وە بۆ ئەوەی کە لە ماڵپەڕی تر شتم نوسیبێت ئەمەیان بوختانێکی گەورە بوو سەرم بە هیچ جێگەیەکدا نەکردوە جگە لێرە ئەگەر شتێکیشت بەرچاو کەوت با ئێمەش بیبینین.

سڵاو،
ئەم باسانە هەمووی بۆ سڕینەوە دەشێ؟ ئەپڵ، سامسۆنگ، فەیسبووک، تویتەر، ئەمانە بریتین لە تام و زەوق، بەدەر لە بازرگانی ئەوڕۆ. ئەگەر نەبوونی ڕایەڵەی تر و بێکەسی هەندەران نەبێت، بەرامبەریش تەنها ئەو کەناڵەی فەیسبووکە شک نەبات، دەشێ دیوی تر بەکارببەیت. بە درێژای ئەم ئەنتەرنێتە تازەیەش هەروا بووە!! واش دەمێنێتەوە.

دەشێ وەکو جەماوەری ئەپڵ، ئەندرۆید، ویندۆز ..هتد بیروبۆچوونەکانت بە پشتبەستوو بە هەژماری دروست ببەستیت. وە ئەگەر گووگڵ، ئەپڵ، ...هتد ئەمانە یەکێکیان دژ بە بەحەزی تۆیە، ئازادی لەوەی دەریبڕی، بەڵکو وەکو خۆت زۆر بکەیت یان دژت زۆر بکەیت!

ڕێزی دووبارەم