تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەندرۆیدش ماڵئاوای لە فلاش کرد

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

[b][i]Adobe Flash Player[/i][/b] ئەو پێوەکراوەیە کە نیشاندەری زۆربەی پەڕگە ڤیدیۆی و یارییەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە.لە بڵاوکراوەیەکی [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology/]بی بی سی[/url] دا باس لەوە دەکات کە ئەم پێوەکراوە چیترپشتگیری ئامێرەکانی سیمبیان و بلاکبێری و ئەو ئامێرانەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدلەسەرە ناکات. وە ئاشکرایە کە ئای ئۆ ئێس و ویندۆزفۆن هەر لەسەرەتاوە خۆیان بەدوور گرتوە لەم پێوەکراوە، بەڵام هەر بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی پی سی [i][b]PC[/b][/i] . بەپێی ئەم هەواڵە لەمەودوا ئەم پێوەکراوە لە (Google Play) کۆگای گووگڵی ئەندرۆید لادەبرێت.

[u][i][b]Adobe VS Apple[/b][/i][/u]

لابردنیFlash وە ئەبێتە هۆی کەم بەکاربردنی پاتری و زیاتر پارێزگاری کردنی فایلە تایبەت و نهێنیەکان هەروەها جاکسازی پاراستن.

هەر ئەم هۆیانە بوو وای لە داهێنەری کۆچکردو [i][b]Steve Jobs[/b][/i] بەڕیوەبەری پێشووی Apple کرد کە لە مانگی چواری٢٠١٠رایگەیاند. ئێمە نامانەوێت متمانەو پاراستنی سیستەم لەدەست بدەین لە i phone وi pad وi pod بە هۆی پشتگیری فلاشەوە وە ئەوەشی ووت کە سەرەکیترین هۆکاری بەریەککەوتن(Crash) لەسەر Mac فلاش بووە.چاودێران هۆکارەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە شۆڕشی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/HTML5]Html 5[/url] بەڕێوەیە.

زۆرێک لە بەکارهێنەران ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بە زەبرێکی کوشندەیان ناوبرد.
بەکارهێنەرێک" فلاش تاکە هۆکاربووە کە وای کردوە گالاکسی تاب بکڕم لەبری ئای پاد ناتوانم بڕوا بەمە بکەم کە ئەدۆب و گوگڵ دەیکەن"

یەکێکی تر" فلاش یەکێکە لە گەورەترین جیاوازییەکانی نێوان ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس وە ئاشکرایە نیوەی تۆڕەکان تا ئێستا پێویستیان بە پشتگیری فلاشە بۆیە ئێستا ئامێرەکەم توانای پیشاندانی ئەو تۆڕانەی نابێت.

هاوڕێیانمان ماوەیەک لەمەوپێش هەندێك بۆچوونیان گۆڕیوەتەوە لەسەر فلاش بۆ بینینی [url=http://www.kurditgroup.org/comment/70354#comment-70354]سەردانی ئێرە بکە[/url] هاوڕێیان بەراوردێکی بۆچونەکانتان بکەن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ھەردی پێشتر [url=http://kurditgroup.org/n/%D9%81%D9%84%D8%A7%D8%B4-%D9%84%DB%8E%D8%AF%DB%95%D8%B1-%D9%85%D8%A7%DA%B5%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA]لێرەش[/url] باسمان کرد

دەستخۆش کاک هەردی، هیوادارم لە ویندۆزیشدا نەمێنێت، باوەڕبکە دوێنێ دووجار کرۆم جام بوو لە نێت بانکەکەمدا بەهۆی فلاشەوە، ناچار مۆبیل بانکم بەکارهێنا.
زۆربەی ڤایرۆس و کێشەکان، فلاش هۆکارەکەیەتی.

سوپاس بۆ هەواڵەکە. تۆ کە بریکارێکی بێ گرفتت هەبێ بۆ نەکرێت، ویندۆز سلڤەرلایتی هەیە و ئەویش دەیگۆڕێت

کاکە هیوا گیان دەست خۆش بمبورە بەو هەواڵەی بەڕێزتانم نەزانی بوو چونکە لەو کاتەدا گەڕابومەوە کوردستان لەبەر کەباب خواردن ئاگامان لێ نەبوو.
کاک زەندی ،،،بەڵام هەر بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی پی سی PC[b] ،،، [/b]وەکو هەموان دەزانین زۆربەی پی سیەکان ویندۆزیان لەسەرە هیوادارم ئەو ڕۆژە بێت خۆشم بەهۆی ئیشەکەمەوە بەکارهێنەری ویندۆزم بۆ ئەوەی کرۆم ماوەیەکە لای منیش زۆر بەریەککەوتن ڕوو دەدات بۆیە ئێستا ڕێویە ئاگرینەکە بەکاردێنم.
کاک ئاراس بۆچونێکی جوانە.

دوو رۆژە ئەندرۆیدەکەم تازە کردۆتەوەو فلاشیشی تێدایە :)

بەڕێز SAFA_DC باشتر بتخوێندایەتەوە جوانتر تێدەگەشتیت [url=http://kurditgroup.org/n/%D9%81%D9%84%D8%A7%D8%B4-%D9%84%DB%8E%D8%AF%DB%95%D8%B1-%D9%85%D8%A7%DA%B5%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA]کاک هیوا سالم[/url] وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە کۆمپانیای ئەدۆبی لە بڵاگەکەی خۆی ڕایگەیاند کە [url=http://www.adobe.com/products/flashplayer.html?promoid=ISMSA]فلاش لێدەر[/url] بۆ وەشانی ئەندۆیدی ٤.١ jelly bean بڕوانامەی پێنەدراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کڕیارانی ئەو ئامێرانەی jelly bean یان لەسەرە ناتوانن سوود لە فلاش لێدەر وەربگرن و ئەوانەی ئایسکرێمەکانیان نوێکردۆتەوە بۆ jelly bean تا ڕادەیەک دەتوانن سود لە فلاش لێدەر ببینن بۆ لێدانی پەڕگە ڤیدیۆیەکان و لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە تووشی ھەندێک کێشە ببنەوە.

But Adobe said it was removing the option to install the plug-in because it was likely to exhibit "unpredictable behaviour" when used with the latest version of Android, known as Jelly Bean.

It also suggested that smartphone owners who had upgraded to the latest system should uninstall the Flash Player if it was already on their device.