ناسا ،ئەندرۆید ئەنێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان
ئەندرۆید كە لە سالەكانی رابردوو پلەیێكی باشی بەدەست هێناوە چ لە بواری بەكارهێنەرو چ لە بواری كومپانیاكانی(رەقەوالە ونەرمەكالای) گەورەی جیهان هەروەها بە خێرایی جێگای خۆی لە نێو سیستەمەكانی كارپێكردن پەیدا كرد.بەتایبەت تەنیا موبایل و تاتەبژمێرەكان وكامێراكانی نیكۆن و پانا سۆنیك بریاریان داوە لەم سیستەمەی كارپێكردنە سوود وەربگرن ناساش بڕیاری داوە لە پرۆژەی PhoneSat لە سەتەلایەتەكەی لە ئەندرۆید سوود وەربگرێت.
پرسیار ئەمە ئایا ئەتوانین بە ئامێرە هەرزانەكانی نێو بازار سەتەلایتێك دروست بكەین ؟
زانایانی ناسا وەڵامیان داوەتەوە كە بەڵێ! سەتەلایتێكی ١٠ سانتی چوارگۆش كە بە مۆبایلێكی Nexus چاودێری دەكرێت بۆ مێشكی ژمێریاری سەتەلایتێكی هەرزان دەبێت وكارپێكردنی ئاسان.ئێستا ئەتوانین سەتەلایتێكی ٤ پۆندی لە یەك كات بنێرین بۆ بۆشایی ئاسمان و لە ئێستاوە دۆ سەتەلایتی PhoneSat 1.0 و PhoneSat 2.0 دروستكراون.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون