تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەندرۆید و گۆڕانکاریەکی گرنگ لە نوێکاری

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

[b]گوگڵ گۆڕانکاری لە نوێکردنەوەی بەرنامەبەکاربەرییەکانی ئەندرۆیدا ئەنجامداوە، پێشتر لەکاتی گۆڕانکاری لە هەر بەرنامەیەکدا ئەبوایە هەموو بەرنامەکە دابگرین و دایمەزرێنینەوە، بەڵام بەوتەی گوگڵ لە دوای ئەم گۆڕانکاریەوە بەکار‌هێنەران ئەتوانن نوێکاری بەشیی ئەنجام بدەن واتە تەنیا ئەو بەشەی گۆڕانکاری تێداکراوە یا نویکراوەتەوە دابگرن،[/b]
[b]گرنگی ئەم گۆڕانکارییە لەوەدایە کە بەکار‌هێنەران خەرجیەکی زۆریان بۆ دەگەرێتەوە، چونکە داگرتنی تەنیا ئەو گۆڕانکاریانەی ئەنجامدراوە کاتێکی زۆرکەمتری پێوستە وەکو لەوەی هەموو بەرنامەکە دابگرین.[/b]
[b]دەبوایە ئەم کردارە نوێیە لە Google I/O پێش دوو مانگ لەمانگی جۆزەرداندا بڵاوبکرایەتەوە، بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی AndroidPolice ئەنجامیانداوە، ڕیژەی داگرتنی داتا بۆ داگرتنی نوێکاریەکان بە ڕیژەی ٥٠ بۆ ٧٥% کەمدەبێتەوە.[/b]

بۆچوونەکان

ئەبوایە لە دووای جێڵێ بینەوە پەیڕەو بکرێت ، بەس من تا ئێستا جێبەجێ نەبووە.

بژین،

سوپاس کاک زەندی بۆ ئەم بابەتە
برایان من کێشەی وەرگرتنی [url=http://kurditgroup.org/comment/75069#comment-75069]کورتە نامەی کوردیم[/url] هەیە، چۆن چارەسەر ئەکرێت؟
زۆر سوپاس

لەودیو پرسیارەکەتم بینیبوو پێشتر، نازانم هۆکار کێشەکەت، بزانە[url=http://www.fontsquirrel.com/fonts/roboto] ئەم فۆنتە[/url] دابگرە سودی دەبێت.

زۆر سوپاس کاک زەندی
بەڵام دەردەکەی دەرمان نەکرد، با بزانین هاوڕێیانی تر هیچ دەرمانیکیان پێیە.
هەر بژیت

تا نوێی نەکەیتەوە حەل نابێت ، بەڵام بە فۆنتەکانی ڕۆبۆتۆ دەتوانی لە فایەرفۆکس سودی لێوەرگریت.

بژین،

چی نوێ کەمەوە کاک جوتیار ئەگەر مەبەستت ئاندرۆیدە ئەوا ئاخرین وەرژنی لەسەرە.
دوای ئەوە کورتەنامە لە فایرفۆکس چی لێ بکەم، من ئەمەوێ ئەو کورتەنامنەم کە بە کوردی بۆ دێت بتوانم بیانخوێنمەوەو بەس، بەڵام بە داخەوە
هیچ لە کورتەنامەکان پیشان نایات و بە بەتاڵ وەریان ئەگرم.
هەر بژیت

ئەوە باسی چی دەکەی تۆ؟ کێ کیبۆردی کوردی هەیە و بە جوانی دەیخوێنێتەوە و شتت بۆ ئەنوسێ تابگاتە تۆ زمانی کوردی بە کورتەنامە ؟ ، ئەوە لە ئاخیر ڤێرژنیش چارەسەر نەکراوە بە تەواوی.
من مەبەستم وەشانی هاندیەکەت چەنە؟

بژین