پرسیارێک لەسەر بەرنامە
سڵاو بەڕێزان
ئەو بەرنامانەى کە بە خۆڕایى نین و پێویسیتان بە کۆدى چالاک کردنە
ئەگەر من بەرنامەیەک دابگرم و کۆدى چالاک کردنەکەیم دەست بکەوێت و چالاکى بکەم و ئیش بکات بەبێ کێشە ئایە کۆمپانیاکە نازانێت کە من نەم کڕیوە و کراک کراوە ؟
بۆ نمونە یەکێک لە بەرنامەکانى Adobe
سوپاس بۆ هەموولایەک
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بەڕێزم داگرنتی پرۆگرام بەشێوەی نایاسایی لێرە ڕیگەپێدراو نییە، بەڵام بۆ پرسیارەکەت پرۆگرامەکان جیاوازن و هەندێکیان لەکاتی نویکردنەوە دەزانن، هەندێکیان لەگەڵ دامەزراندنی دەزانن، دوای ئەوە ئەوانەی ئەو پرۆگرامانە دروست دەکەن لەمن و تۆ زیاتر بەدوای ئەو کراکانەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بەربەستی بۆ دروستبکەن لەوەشانی داهاتوی پرۆگرامەکە. ئەگەر بە ئاگرەدیوار پەیوەندی پرۆگرامەکە بلۆک بکەیت ئەوە هەرگیز نازانن، بەڵام هەندێک پرۆگرامیش پەڕگەی سیخوڕی لەگەڵدایە لە پۆرتی جیاوازەوە پەیوەندی ئەکات بە خاوەنەکەیەوە.