تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەمەریکا پلانی X دائەنێت بۆ شەڕی ئەلکترۆنی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

ئەو ڕێکخراوەی پنتاگۆن کە ڕۆلێکی سەرەکی هەبوو لە دروستکردنی ئینتەرنێت، ئێستا سەرقاڵی پرۆژەیەکی شەڕی ئەلکترۆنییە، ڕیکخراوی DARPA ئەو ڕیکخراوەبوو کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە داهێنانی ئینتەرنێت داو سەر بە پنتاگۆنە و ئەو زانایانە بوون لەم ڕێکخراوەدا کە ئینتەرنێتیان کرد بەخزمەتگوزاریەکی مەدەنی.
بەپێی [url=http://www.wired.com/dangerroom/2012/08/plan-x/?utm_source=twitter&utm_medium=socialmedia&utm_campaign=twitterclickthru]Wired.com[/url] هەنوکە سەرقاڵی پرۆژەیەکن بۆ هێرشی ئەلکترۆنی، لە ئێستادا دیارترین هیڕشی ئەلکترۆنی ڤایرۆسی (Stuxnet) ە، ئەو ڤایرۆسەی کە گوماندەکرێت لەلایەن ئیسرائیل و ئەمەریکاوە دروستکرابێت بۆ دواخستنی وێستگەئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام ئەم پلانەی DARPA دروستکردنی وەشانێکی نوێی Stuxnet نییە، بەڵکو پلانێکە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی کاراتر، چونکە ئەنجامدانی هێرش بە Stuxnet تەواو لەدەسەڵاتی بەکارهێنەرانیدا نییەومەترسی لێدەکرێت زیانی بۆ لایەنی تریش هەبێت ، جگە لەو ئامانجەی کەبۆی تەرخان کراوە.
ئەم پرۆژەیە تولئامرازێک ئەدات بە پلاندارێژەرانی سەربازی کە بەئاسانی یەکدەخرێت و هێرشی پێ ئەنجام دەدرێت، گرنگترین ئەرکی ئەوەیە کە هەڵدەسێت بە هەڵسەنگاندنی ریژەی ئەو زیانانەی لەو هێرشەدا ئەنجامدەدرێت.
ئەم پرۆژەیە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بەپێی سەرچاوەکە پرۆژەکە بۆ ئەوە نییە هێرشی پێبکرێتە سەر وڵاتانی تر یا بۆ دۆزینەوەی خاڵی لاوازی سیستەمەکانی تر، بەڵکو ئەمە بۆ دروستکردنی چەندئامێریکی کۆمپیوتەرییە لە هەر بار و کاتێکدا هێرشیان کرایە سەر، هەڵدەسێت بە داڕشتنی پلان لەو کاتەدا کەخۆیان لەژێر هێرشدان.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن کۆنە هاککەری سەربازی Daniel Roelker وە سەپەرشتی دەکریت، نابراو پێشتر ڕایگەیاندبوو کەوا ئەمەریکا هەرگیز جەنگی ئەلکترۆنی ناباتەوە بەوەی هەڵبسێت بە دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆرتر هاککەر لە دوژمنانی خۆی، Roelker پێیوایە ئەبێت تەکنەلۆجیا پێشبخرێت و تولئامرازی تایبەت دروستبکرێت کە بتوانێ زۆر بەخێرایی ڕایەڵەکان شیبکاتەوە و ئەنجامەکانیشی دڵنیا و دروستبن.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندى

هەر لە خۆیان جوانە، داخم ١٠٠ ساڵی داهاتو تکنۆلۆژیا بگاتە چ ئاستێک.
ده س خۆش کاک زەندی