زانکۆی جیهان خۆڵ لە چاوئ کێ ئەکات؟
ها؟
http://cl.ly/image/2X2D08021z3J
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
زانکۆی جیهان هی حاجی یەحیایە، وەکو هەر نیوەی هەولێریش :) کۆمپانیای جیهان کە وەکالەتەی تۆیۆتا و هەندێ سەیارەی ترە لە کوردستان، ڕۆیاڵ مۆڵ و ئیتر حەشرە :)
ئیتر بۆ خراپە کاک هیوا، ئەوە نیە ئەمەریکاش پلانی داناوە کارەباکەمان بۆ چاک بکا، لەوانەیە ئای بی ئێمیش بەش بکاتەوە. من دواکەوتم و [url=http://arasn.blogspot.de/2012/01/blog-post.html]فیکرەی دانانی زانکۆم[/url] درەنگ بۆ هات، ئەگینا لە پاڵ ئەم مەکۆیەوە وانەشمان دەوتەوە.
ئا ئینجا لەم ماوەیە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کوڕەکەی حاجی یەحیا کردبوو کە تەمەنی لە شەستەکانە، وتبووی ئێمە نازانین سەروەتەکەمان چەندە و چۆنە، چونکە لە ژماردن دەرچووە، بەس ئەوەندە دەزانین کە ڕەقەمێکی درێژە :) ئینجا دەی گوت ئەوە هەمووی لەو سی مسقاڵ زێڕەی دایکمەوە دروست بوو کە کاتی خۆی لە چلەکان حاجی یەحیا دوکانی پێ دانا.
کاکە خۆ نەبوونی عەیب نییە :D
من نازانم کێشەی وێب سایت و زانکۆ چ پەیوەندی بە حاجی یەحیاو و ٣٠ مسقاڵ زێرەکەیەوە هەیە , خۆ باوکی شەهابیش بە عارەبانەکەی گەیشتە ئەو ڕۆژەو ئێستاش عارەبانەکەی ماوە.
کوڕەکانی حاجی یەحیاش بە کوڕە سەرمایەدار و پۆز لێدەر ناچن و کەسانی زۆر سادەن و لەزۆر ڕووەوە هاوکاری خەڵکی هەموو شارەکانی کوردستانیان کردووە بێ جیاوازی و من لەنزیکەوە ئاگادارم.
بەڕێز، ئێمەش خوا نەخواستە هیچی خراپمان نەدرکاندووە، ئەمانە بە ئاشکرا لە چاوپێکەتنی لەگەڵ گۆڤارێکا بڵاو کرابووەوە، ئێمە مەبەستمان ئەوەیە بە بوونی ئەم سەروەتە قەبەیە، دەتوانرێ شتەکان هەمووی ڕێک و پوخت و پەرەسەندوو (پرۆفێشناڵ) بێت، ئینجا سایتەکەش نموونەیەکی ناپەرەسەندووی ئەوە بوو.
بژین.
سڵاو هەڤاڵان:
لە قەدیم وتیانە كە كابرای خوێنەر فەقیر وهەژار بوە نمونە زۆرن (خۆم و ئەو كاك هیوایە) ئیتر نازانم ئەم هەموو ئۆتۆمبیلە [url=http://www.cihanuniversity.org/images/photo06.jpg]لەم زانكۆ بۆ پارك كراوە[/url] !
كابرای قوماش فرۆش وبەزاز زۆرتر پەرە بە رەنگ وئەلوانی جل وبەرگ ئەدات زانكۆی خەلكانی عاقلیش زۆرتر رسالە و نوسراوە وخەڵاتی نێودەولەتی ئەخاتە بەرچاو نە بنكە و "ابعاد" باڵاخانە !!!
خوا عاقیبەتمان بە خێر كات