تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نیشانەیRFID

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

زانایانی كۆریا نیشانەیێكیان دروست كردوە بەناوی RFID كە زانیاری لە كالاكان دەگوازێتەوە بۆ نێو موبایلەكەت بە واتەیێك كاتێك دەچیتە نێو بازار و چاوت بە كتێب،جل وبەرگێكی جوان، میوە و... دەكەوێت وگەركتە زانیاریێكی لێ بەدەست بێنیت موبایلەكەت نزیكی دەگرێت ، زانیاریەكانی ئەو كالایە لە نێو موبایلەكەت نیشاندەدرێت وەكوو كاتی دروست بوون،رێكەوتی تەواو بوونی كالا و ڤیتامینەكان و كالێری و...هتد.
ئەم نیشانە ئانتینێكی لە جۆری[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Rectenna]Rectenna[/url] هەیە كە كاتێك موبایلەكەت نزیكی كالا دەبێت شەپۆلەكانی NFC موبایلەكە دەكات بە ئەنێرژی ئەلەكتریكی و گواستنوە دەستپێدەكات.نرخی ئەم نیشانە یا لەیبڵە زۆر هەرزانە بە واتەیێك ١ سێنتە. ئەم نیشانە بۆی هەیە لە سەر هەر كالایێك دابنرێت یان بیچسپێنیت و چەند كیلۆ بایت زانیاری لە سەر پاشكەوت بكەیت. كار كردن لە سەر ئەم پرۆژەیە ٤ ساڵی ترخاندوە.
-----------------------
بۆ زانیاری زۆرتر سەردانی ئەم بابەتە بكە:
[url=http://kurditgroup.org/node/14247]كۆدی QR چیە و چۆن بەكار دێت ؟[/url]

بۆچوونەکان

دەستت خۆش کاکە قەزوان.

دەستت خۆش کاکە قەزوان، تەکنۆلۆژیا زۆرپێشکەوتووە!

سپاس كاك ئاراسی هێژە
كاك بڕیار رێزداریت ، جوانە زۆر پێشكەوتوە بەڵام پێم وابێت خەلكانی تر یەكەم بار فێر چۆن بەكارهێنانی ئامێرێك دەبن ئینجا بیر دەكەن بۆ شتێكی باشتر لەم كاتە تەكنۆلۆژیا هەنگاوێك بەرەو پێش دەچێت ،تەنانەت لە تەكنۆلۆژی بلكوو لە خواردن ،بڕوانە ئەمن وجەنابتان وهاورێیان چەند ساڵە یاپراخ دەخۆین هەر ئەو شكل وهیاكلەیە (شێواز هەر ئەوەیە) تەنانەت یەك بار دایك مردووێك نەهاتوە بڵێت ئەمە من گۆڕانكاریم تێداوە بەڵام لە فیلمێكی كۆرەیی ناوەم لە بیر نەماوە پێم وابێت" پزیشكی كۆشك" بوو هەر رێكلام لە سەر چێشتی كۆریای باشوور بوو جا بزانە ئێمە ئاستمان لە كوێ دێتە دەرەوە. بە بڕوای من ئەشێ لە لای ئێمە لە دێشتخانەكان تێكنۆلۆژی نەتەوەی كورد دەستپێكات. :)

ڕاست دەفەرمووی کاک قەزوان ،لایکێک بۆتۆ:)