تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

لەکامیانەوە دەست پێ بکەم ؟

BrYaR_HawlerY

BrYaR_HawlerY

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاوبەڕێزانی کوردئایتی گروپ, دەستی ماندووبوونتان دەگووشم بۆئەم هەمووخزمەتەجوانانە وکارە باشانەتان هەرسەرکەوتوو وسەرفرازبن .
من چەندپرسیارێکم هەیە لەسەر بەرنامەسازی و وێبداڕێژی .
ئایا بەرنامەسازی یان وێبداڕێژی کامیان باشترن وەک سەرەتایەک بۆفێربوون، مەبەستم ئەوەیە سەرەتالەکامیانەوە دەست پێبکەم ؟
بۆبەرنامەسازی لەچییەوە دەست پێ بکەم ؟
? Visual basic , C++ , java …etc

ب ۆوێب داڕێژی لەچییەوە دەست پێ بکەم ؟
?HTML ,CSS, Java script…etc
سووپاستان دەکەم گەر وەڵامێکم بدەنەوە .

سڵاو
بۆ پڕۆگرام سازی خۆت فێرە Java بکە
بۆ وێب داڕیژی گەر HTML نەزانی ئەوەی تریش نازانی بۆیە جارێ لە HTML فێربە ، ئاسانە
وە پەلە مەکە لە فێربوونیشیان !

ئەمنیش لەگەل كاك لاوەندم بەڵام لێرە شتێك هەیە كە دەبێ ئاگاداری بیت بە هیچ عینوان پشت بە فێركاری كوردی لە هیچ ماڵپەرێك مەبەستە. تەنیا زمانی ئەسڵی بۆ فێر بوون لەگەشتی باشترە بۆ ئەوە جەنابت ئەبێت بە زمانی ئەسلی تاگ بنوسیت هەر وا بۆ بەرنامە دارشتن نە كوردی وتوركی وعەرەبی وفارسی.هەر بژیت
[url=http://www.w3schools.com]بەستەری پێشنیاریم [/url]

بەرنامەسازی یا وێبداڕێژی هیچ کامیان لەوەی دیکە باشتر نیە. هەر یەکە گرنگی خۆی و کەلکی خۆی هەیە. ڕەنگە باشتر بێ دەپێشدا بەرنامەسازی فێر بی چونکە بۆ وێبداڕێژی جگە لە زانینی HTML و CSS پێویستیت بە بەرنامەنووسیش دەبێ بۆ زۆرێک لە ئەرکەکان وەکوو گەڕان دە سایتدا یا ڕیز کردنی کاڵا و ناونووسی کردن بەکارهێنەران.
بۆ بەرنامەسازی، زمانێکی تایبەتی ناتوانم پێشنیار کەم. وەک بۆخۆشت ئاماژەت پێکردووە زمانگەلی جۆراجۆر هەن و هەر یەکە لایەنگرانی تایبەتی و کەلکی خۆی هەیە. لەوی گرنگتر چۆنیەتی بەرنامەسازی و زانینی ئەلگۆریتمە. کە ئەمانەت زانی زۆر بە هاسانی دەتوانی بە زمانی 'ئەلف' یا بە زمانی 'بێ' بینووسی. دەڕاستیدا فێربوونی زمانێکی نوێ بۆ کەسێکی بەرنامەساز و ئەلگۆریتمزان کارێکی زۆر زۆر هاسانە.
وەکوو ڕێنوێنییەکی بچووک:
- C: دەڵێن هەرکەس سی نەزانێ دەتوانێ ببێتە بەرنامەنووسێکی مامناوەندی بەڵام نابێتە بەرنامەنووسێکی شاز. چونکە ئەم زمانە زۆر نزیکە لە زمانی کۆمپیتەر و کارکردن بە pointer (ئاماژەگەر؟) نیشانت دەدات کە گۆڕاوەکان دە بیرگەدا چۆن کاریان پێدەکرێ. خودی سیستمە کارگێڕییەکان (وەکوو ویندۆز و یونیکس) بەم زمانە نووسراون و هەروەها زۆرتر بۆ بەرنامەی سیستمی وەک وەگەڕخەر (driver) کەلکی لێوەردەگرن هەرچەند ڕەنگە بۆ سازدانی بەرنامەی ڕوومێزی و وێبی سەخت بێ. پێشنیاری من ئەوەیە لانی کەم پەرتووکێک دەربارەی ئەم زمانە بخوێنییەوە و چەند بەرنامەی زۆر بچووک وەک لەبەرگرتنەوەی ڕیزبەند (copy string) و لێکدانی ماتریس
- C#: زمانێکی یەکجار سەرکەوتووە لە سەر ویندۆز و پەرتووکخانەیەکی بەرفراوانی هەیە لە هەموو بوارێکدا (وەک بنکە دراوە و تۆڕ و گرافیک و ...) و هەروەها لە ڕووی پێکهاتەی ڕستە (سینتاکس) و دەستووری زمانەوە زۆر وە جاڤا و سی دەچێ. دەهەمان کاتیشدا بۆ وێبداڕێژی بە asp.netیش دەتوانی کەلکی لێوەرگری و بەرنامەی موبایلی ویندۆزیشی پێبنووسی. بە کورتی بە بەردێک چەندکێلان بشکێنی. VB.Netیش هەر وەک C#ە و ئەمیان یا ئەویان فێر بی زۆر هاسان دەتوانی ئەوەی دیکە بنووسی. ئەگەر دەتهەوێ لە سەر ویندۆز کار بکەی سی شارپ زۆر باشە
- Java: هەمان تایبەتمەندییەکانی سی شارپی هەیە و زێدە لەوەش لە سەر لینوکسیش کار دەکا و SDKی ئاندرۆیدش هەر جاڤایە.
لە کۆتاییدا وتەی بە نرخی نووسەری Joel On Softwareت وەبیر دێنمەوە: زمانێک هەڵبژێرە کە ئاواڵەکانت و دەوروبەرییەکانت چاکتری دەزانن. وتارەکەی ئێستا نابینمەوە بەڵام چاوێک لەم بەستەرە بکە:
http://www.joelonsoftware.com/items/2006/09/01.html

لاوەند@، دەستت خۆش برام بۆ وەڵامەکەت من سەرەتایەک لەHTML دەزانم بەڵام هەوڵدەدەم سەرەتالە
بەرنامەداڕشتنەوە دەست پێبکەم وەکو: Java
Qezwan @: دەستی تۆش خۆش کاک قەزوانی ئازیز پێشنیارەکەت زۆرڕاستە هەوڵ دەدەم جێ بەجێی بکەم .
Umedkurd @ زۆرسووپاسی تۆش دەکەم کاک ئومێدکورد بۆئەوڕوونکردنەوە بەسوودەت سوودم لێ بیبنی براکەم.
وەڵامم وەرگرت، دووبارە سووپاس بۆهەمووتان ودەستتان خۆش .

سڵاو،
تەماشای ئەمەش بکە
[url=http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=612]http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=612[/url]

دەستت خۆش کاک Aras ی خۆشەویست سوودم لێ بینی .