تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یوتوب لە IOS6 سەرنگووم دەکرێت

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

بەر لە دوو ڕۆژ لەمەوبەر واتە [b]06.08.2012[/b] چوارەم وەشانی[b] IOS6[/b] کە وەشانی تاقیکارییە[b] (beta)[/b] بۆ پێشخەران وەشێنرا. پەڕگەی بەکاربەری ([b]apps)[/b] ی یوتوب کە سەر بە گەورە کۆمپانیای گووگڵە لابرا لەسەر وەشانی داهاتووی ئەپڵ کە سیستەمی کارپێکردنی شەشە. وێنۆچکەی[b]Youtube[/b] لە ساڵی [b]2007[/b] تا ئێستا لەسەر زۆربەی ئامێرەکانی ئەپڵ دەبینرێت بەڵام لەمەو دوا سەرنگووم دەکرێت کە بۆتە جێگەی سەرنج و باسی زۆربەی وێبگەکان.

بە پێی قسەی ئەپڵ ئەمە پەیوەندی بە واژو کردنی هەندێک بەڵێننامەوە هەیە کە ئێستا کاتیان بەسەرچووە.
هەرچەندە ئەم پەڕگەیە نامێنێت بەڵام بەکارهێنەران هەر دەتوانن سەیری گرتە ڤیدیۆییەکان بکەن و پەڕگەکانیان باربکەن و دابەشی بکەن بەڵام لە ڕێگەی بەکارهێنانی وێبگەڕی سافارییەوە لەسەر ئامێرەکانی [b]Iphone[/b] و[b] IPad[/b] .

وە جگە لەمە[b] Google Map[/b] یش لابراوە ئەپڵ نەخشەیەی تایبەت بە خۆی تێدا دامەزراندوە پێدەچێت جێگرەوەیەکیشی بۆ یوتوب هەبێت بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە نەدراوە. جاودێران پێیان وایە ئەپڵ پلانی هەیە بۆ لابردن و بنەبڕکردنی تەواوی بەرهەمەکانی گووگڵ بە تایبەتی بزوێنەری گەڕانی بنەڕەت [b](Default search[/b] [b]engine)[/b] لە وەشانەکانی داهاتووی [b]IOS[/b] دا. وە[url=http://www.apple.com/ios/ios6/] لێرەدا[/url] زۆربەی ئەو گۆڕنکارییانە ببینە کە کراوە لە نەرمەکاڵاکانی تردا.

هەرچەندە رۆژێك دیاری نەکراوە بۆ بڵاوبونەوەی وەشانی گشتی [b](Public Version) [/b] بەڵام وا جاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا بوەشێنرێت لەسەر ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ. ئەگەر خاوەنی یەکێک لەم ئامێرانەیت[b] (Iphone (3GS-4-4S[/b] و [b]Ipod touch 4th genaration[/b] و [b]Ipad 2[/b] هەروەها[b] The New Ipad[/b] ئەوا
ئەتوانیت لە ڕێگەی بەرزکردنەوەوە لەم خزمەت گوزارییە نوێیانە سودمەندبیت

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك هەردی:كێشە لێرەیە هەر وا كە ئاماژەتان پێ كرد :
لە سالی ٢٠١٠ وێبگەری فەرمی لە ios بۆ گەڕان گوگڵ بوە ئێستا بێت بیكات بە بینگ ،ئاستی گوگڵ چی لێدێت ؟تەنانەت دەبێت بیرۆكەی ئەندرۆیدیشی بێت چۆن وێبگەری سەرەتایی ئەندرۆید گوگڵە ؟ ئەندرۆیدیش خاوەنەكەی گوگڵە ئەم كات چی دەكات ؟ساڵانەش ١ ملیار دۆلار گوگڵ پارە ئەدات بە ئەپڵ بێژی كە مایكرۆسۆفت پێشنیارێكی باشتر و چەورتری دابێت ؟مایكرۆسۆفت ! ئێستا تاتەبژمێرەكەی سورفەیس ڕەوانەی بازار دەكات (Ios) ووێندۆزی فۆنییشی هەیە ئەمجارە ئەم شەڕە بۆ كوێ دەچێت خوا دەزانێت ؟

ئەپڵ دەیەوێت بە هێواشی واز لە گووگڵ بێنێت ئەمەش من بەسەرکەوتنی بۆ ئەپڵ هەژمار دەکەم چوونکە گەر [b]نەخشەی گووگڵ[/b] و [b]یوتیوب[/b] ئەوانی تر هەبن لە[b] ئای ئۆ ئێس[/b] ئەوا سیستەمەکەی ئەپڵ هاوشێوەی دەبێت لەگەڵ ئەندرۆید(ئاندرۆید) بەمەش ئەپڵ هیچ قازانجێکی دەست ناکەوێت لەکاتێ ئەندرۆید(ئاندرۆید) لەلایەنەکانی ترەوە لەپێشی بێت! وە دەبێ ئەوەش بزانرێت گەر ئەپڵ توانی جێگرەوە بۆ نەخشەی گووگڵ دابنێنێت بەڵام ناتوانێت ڕکابەرێک بەرامبەر یوتیوب ی زەبەلاح دابنێ لە بەرئەوەی شتێک لەسەر بنەمای چاولێکەری بێت ئەوا سەرناکەوێت و دەڕوخێت چوونکی ئاستەمە ملیارێک کەس لەماڵپەڕێکەوە ببەیتە ماڵپەڕێکی تر!

ئەپڵ کێشەی لە ڕکابەر نیە ئیش خۆی ئەکا ئەوەتا سافاری ڕسوا ترین براوسەرە کەچێ هەر بەکاریدێنێ و نازی پێوە ئەکات ، بەڵام ئەوەی ئەپڵ ئەباتە پێشەوە خەڵکەکە نەک ئەپڵ بیانباتە پێشەوە بە تەکنیکە جوانەکانی ! .

بژین،

[url=http://techcrunch.com/2012/08/06/two-down-one-to-go/]ئەکرێ سودی بۆ گوگڵ زیاتر بێت :)[/url]

لام وانیە ئەپڵ قازانج بکات لەم هەنگاوانە چونکە گۆگڵ وەک دەریایەک لە زانیاری وایە لە چاو ئەوانی تردا
بەهەرحاڵ سەرکەوتنی ئەپڵ لە سۆفتوێرەکانی دا نیە بەڵکو ئەو بەرهەمە جوان و نایابانەیە کە دەیخاتە بازاڕوەوە
دەنا لای من ویندۆز بەتواناترە تا ئای ئۆ ئێس لە زۆر ڕوەوە
من وا بۆی دەچم لەم ساڵانەی دێت ئەپڵ بەرەوە دواوە بچێت
ساڵیانی ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ،٢٠١١ ساڵی ئای فۆن بوو بەڵام ساڵی ٢٠١٢ ساڵی سامسۆنگە

خوا ئەیزانێ کێ ئەکەوێ بە ئەرزا ، بەڵام ژیان بێ یوتوب و گۆگل بۆ کوێ ؟

سوپاس هاوڕێیان
ئەپڵ بە بێ هۆ و بەبێ پلان هیچ کارو گۆڕانکارییەك ناکات ئەوەندە ئەزموونی هەیە تا بزانێت چی دەکات و چی ناکات. ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی وات لێدەکات وێبگەڕی سافاری بەکاربهێنیت[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19200279] Google fined Safari cookie privacy row[/url] بۆ من و تۆ لەوانیە تا ڕادەیەک گرنگ نەبێت بەڵام بۆ خاڵکانێك و بۆ یاسا گرنگە کە مافی بەکارهێنەر بپارێزن. گووگڵیش خەریکە جێگەی وڵاتی چین دەگرێتەوە بۆ copy لەوانە
google play = app store
google drive = Icloud
Android = IOS
چەندەهای تر
بژین

ئەمە یانی چی؟

google play = app store
google drive = Icloud
Android = IOS

هەموویان بیری نویکردنەوەیان لە ڕێگای کیلی سەرچاوەوە لە لینوکس/دێبیانەوە وەرگرتووە ١٠٠٪ بەناوی Synaptic کە زۆر کۆنە. وە ئەپڵ لە دوای گووگڵەوە کە بازاڕی ئەندرۆیدی دامەزراند کە سەرچاوەکەی لینوکسە و بەکارهێنانی کلیل بۆ نویکردنەوە، خوویەکە لە هەموو دابەشکردنی لینوکسدا هەیە. وە ئەندرۆید لینوکس مێژووەکەی هەر زۆر کۆنە، پاشان Google Drive هەمان شت.
سەرو ئەوانەش سیستەمی کارگێڕی و کردار لە هەر لایەک هەن و ڕوونووکردنی و لاسایی هەرچەندە ئەپڵیش کردویەتی تا ئەندازەیەکی دیاریکراو ئاساییە!.

کاتێکی خۆش

کاک سیا ئەوە یانی پێش ئەوەی ئەپڵ IOS بوەشێنێت ئەندرۆیدی گووگ لە کوێ بوو چۆن گووگڵ خۆی دەکات بە خاوەنی بیرۆکەکان ئەوا ئەپڵیش مافی خۆیەتی لە هەندێک ژێردەستەی بێتە دەرەوە بۆ نەخشە و جێگرەوەی یوتوبی نەبێت بۆ وا لەبەکارهێنەر نەکات کە ناچار بن وێبگەری سەفاری بەکاربەرن ئەمانە و چەندەهای تر.

من کێشەی ئەوانەی تر و تێهەڵچوونی کۆمپانیاکان بە بابەتی ئەم باسە نازانم، بەڵام دەقەکەی جەنابتانم بینی و بۆیە نوسیم کە ئەو شتانە گەر Copy بێت، ئەوە ئەپڵە. ئەندرۆید هەبوو بەڵێ کۆنترە، ئیتر گووگڵ سەرنجی ئەم پرۆژەیەی داوە و کڕیوە هەر بەسەرچاوەکراوەیی و لە قاڵبدانی بۆ ئەو بەزمەی کە ئەمڕۆی گەیاندووە، هیچ لە ڕاستی مێژووی ئەندرۆید ناگۆڕێت.
بژین