تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلەکەی ناسا بە سەرکەوتوی گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ.

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔18۔ )

 

[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Mars][b]Mars[/b][/url] یەکێکە لەو هەسارانەی کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و چوارەمین هەسارەیە کە دورە لە خۆرەوە. مارس بە [b](Red Planet)[/b] هەسارەی سوور ناسراوە.زانایانی ناسا لە کالیفۆرنیا دوێنێ ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە توانیان ئۆتۆمبێلێک بە ناوی [b]Curiosity[/b] کە کێشەکەی یەک تەنە بە سەرکەوتوی ڕەوانەی سەر هەسارەی مەریخ بکەن بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی بونی ژیانێکی نوێ لە سەر هەسارەی ناوبراو .

زانایانی ناسا پێیان وایە بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵیان پێویستە بۆ گەڕان و لێکۆڵینەوە و بەدەستخستنی بەڵگە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ئەم هەسارەیە ژیانی لەسەرە یان نا. [b][url=http://www.bbc.co.uk/news/science-environment-19145754]لەم گرتە ڤیدیۆییەدا[/url][/b] دوایین ساتەکانی گەیشتنی ئەو کەشتیە ئاسمانییە ببینن کە زاناکان بە چ شێوازێک ئۆتۆمبێیلەکە دادەبەزێنن.

بۆچوونەکان

دەست خۆش!
گەرچی بابەتەکە زۆتر بەمەیلی بابەتە زانستیەکانەوە دەچێت نەوەک تەکنۆلۆژیای زانیاری!
وە Mars بکە بە مەریخ (([url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/mars]کرتە بکە[/url]))

کاک لاوەند ئەم رۆبۆتە پەیوەندی بە ئای تی وە نەبێت واتە شتێک نیە لەدنیادا ناوی تەکنۆلۆژیای زانیاری بێت.

دەستخۆش كاك هەردی هەوڵێكی زۆر بە نرخەو تایبەتە.
بەم قۆڵو باڵە ئەترسم قسە بكەم ئاغا ڵاوەند سامورایی(كاشیرۆ):)

دەسەستخۆش، بەس تۆ ئەوخوایە مەیکە بە مەریخ ، برادەران با بەس دڵمان بە ووشە عەرەبیەکان خۆش بێت!
باشە بۆ مارش نەبێ بۆ مەریخ بێت؟ هونەرەکەی لە کوێدایە؟ ئاخر مەریخ عەرەبیە خۆ کوردی نیە. جا بۆ هەر لاتینیەکە نەبێ باشترە.

ئەمریکا هەمیشە چاوەکان لە بەریتانیان دوور دەخاتەوە، لە کاتی ئاهەنگی شاهانەی شازادەی بەریتانیا ئەمریکا ئوسامە بن لادنی کوشت، ئێستاش کە بەریتانیا خانەخوێی ئۆڵۆمپیاتی کردووە، کاکم عارەبانەی ناردە مەریخ.

دەستخۆش و بژین.

سوپاس هاوڕێیان.
بەڕێز لاوەند ئەگەر هێزی تەکنۆلۆژیای زانیاری نەبێت چ هێزێك ئەتوانێت کەشتی ئاسمانی بەرەو بۆشاییەکانی ئاسمان بنێرێت. پاشان سەیری سەرچاوەی هەواڵەکە بکە بزانە لە کوێوە وەرگیراوه.
‌.سوپاس کاکە قەزوان و قوتابی کورد و کاک هەڵۆی بەڕێز
سوپاس بۆتۆش کاکە هێمن پێشنیارتان سەر چاومان گۆڕیم بە مارش
بژین

کاک هێمن عەرەب (خەلافەتی ئیسلامی) ئێستا وابوون بە پەنگ، ئەگینا کامێرا و فڕین و بیرکاری بنەڕەتی ژمارە و گەردوونناسی لەوانەوە گەشتووە بە لوتکە و لەوانەشەوە دزراوە و ئەمڕۆی ئەوروپای لەسەرە. ئەمە مێژوویەکە، گەر قورسیش بێت، بەڵام ڕاستییەکی چەسپیوە. بەهەرحاڵ، ڕەگەزپەرستی دەردێکە لە نەزانی خراتر.
ئەنجا بۆ ناوەکەی:
وشەی مارش، بەداخەوە کاک هەردیش گۆڕیویەتی نە بە ئینگلیزییە نە لاتینیش، ئەو کوڕە باشەمان هەبوو، هەڵەشتان بەو کرد :) وشەی مارس(ڕۆمانی) بە بەهۆی ڕەنگی سووریەوە، بەخوای شەڕ وتراوە، لە عەرەبی و فارسی کۆندا بە گای سووربەڵەک (توڕە) وتراوە. ئەگەر بڕیاڕە کوردی بنوسین، ڕێکەوتوین کە مەریخە، ئیتر کە وشەیەک ئێمە نیمانە بە سەدەها ساڵە وایە، چی پێویستە بە ئینگلیزی بێت ئەگەر هەر خۆی کوردی نەبێت؟!!! لە کرمانجی سەرو بەهرامیشی پێ دەوترێت، گەر هەڵە نەبم.
گەلانی و زمانی دنیاش هەمووی وشەی یەکتری قەرز دەکەن.

کاتێکی خۆش

سپاس بۆ وەڵامەکان بەڵام
١) مارش هەڵەیە بڕۆن گوێ لەهەموو وەڕگێڕەکان بگرە لەوانە وەڕگێڕی گووگڵ واتە مارس تەواوترە
٢)گەر هەر هەڵەم باشە بەڵام لە فەرهەنگی [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/mars]دیکتیۆ[/url] چای بکەن مەریخ بسڕنەوە و مارسیش بکەن بە مارش ((گەرچی لە کوردی زۆرجار بە سرودی نیشتمانی دەڵێن مارش یان دەبیستی دەڵێ مارشی زانکۆ نەوەک سرود و ئەمانە))!! جا بۆ ئەیانەوێش ووشەسازی و ووشە داتاشی و داڕشتنی ووشی نوێ!! گەر ئێمە لە عەرەب و فارس وەرنەگرین با لە ئینگلیزیش وەرنەگرین گەر بەهەستی نشتیمان پەروەری یا ڕەگەز پەرستی بیردەکەنەوە چوونکی هەر ئینگلیز بوو شۆڕشگێڕ و کوردەکانی دەکوشت! ئەوکاتەی هاتە عێراق و سلێمانی گرت!ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەو ئینگلیزە کوردی ناوێت تا عەرەب و فارس و تورکی هەبێت جا بۆ هەر لە ئینگلیزی وەرگرین! دوایی زانست پەروەرانی کوردیش هەر بە مەریخ ووتارەیان سازداوە! (([url=http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=480]کرتە بکە[/url]))

باشە مەریخ و مارس فەرقی چیە؟ خۆ هیچیان کوردی نین ، وە هەروەها مارش یش بە چ بنامەیەک کوردیە؟
دووای ئەوە ئەمە شتێکی زانستیە ئێوە بیر لە تەکنۆلۆجیاکەی بکەنەوە نەک ماناکەی کە کەسمان تەئیکید نین چیە.

بژین،

هەرچەندە من بەهەڵە مارش م نوسیوە، واتە من ویستومە بنوسم مارس بەڵام نازانم بۆ سینم کردوە بە شین؟ هەرچەندە لەوانەیە کاکە هەردی لە سوید بژی چونکە بەزمانی سویدی بە مارس ئەڵێن مارش ئەویش لەوڕوانگەیەوە پێ ئەچی ئەوەی پێ باش بوبێ. دوایی من نەمگوتوە مارش کوردیە، ئەڵێم بۆ هەر(مارش) مارس نەبێ کاتێک ئێمە ووشە قەرز ئەکەین کەواتە با هەر ووشە لاتینیەکان قەرز بکەین. ئەمە پەیوەندی بە زانستەوە هەیە زانستیش هەموومان ئەزانین ڕۆژئاوا خاوەنیەتی نەک عەرەب.
کێشەکە لەوەدایە خراپ یا چاک بڵێیت کەسانێک لە سەنگەردان بۆدژایەتی کردن.
لەگەڵ رێزم

سڵاو!
باوەڕ ئەکەن ئەمە ڕاست بێت؟ لە زستاندا گەشتم کردووە، پلەی ساردی لەبەرزایی دەیان کیلۆمەتر گەیشتۆتە ژێرە ٥٢ پلە ئایە ملیۆنان میل لە زەوی دووربکەوێتەوە ئەبێت گەرمتربێت یا ساردتر؟
ئایە زەویش خۆی گەرمی هەیە یا هەر لە خۆرەوە وەریدەگرێت، ئەگەر هەر لەخۆرەوە وەریدەگرێت، ئەبێ کەبەرەو مەریخ بەڕی ئەکەوین لەخۆر دووربکەوینەوە یا نزیکتر؟
لەسەر زوەی هەموو سیستەمە شەرقی وغەربیەکان لەسەر نەخشە کاردەکەن و لەسەر سیستەمی باکوور باشوور ، ڕۆژەهاڵات ڕۆژائاوا ، واتە ئەگەر جێگەیەک لەنەخشە نەبێت، هەرگیز ناتوانرێت بە موشەکێک بدۆزرێتەوە، کەواتە بێ نەخشە هیچ سیستەمێک بەڕیوە ناچێت، بەڵام ئایە ئەمانە چۆن توانیتیان لەمەودای ملیۆنەها میل مەریخ بدۆزنەوە و لەسەر مەریخیش کەس نازانێ ئاگرە بەردە ئاوە، ئەم جێگە گونجاوەیان چۆن دۆزیەوە؟
نوێترین سیستەمی ڕادار لەزۆر مەوادیا فڕۆکە یا موشەک ون ئەکەن یا نایدۆزنەوە، ئەمە چۆن گەیشتە ئەوێ، ئەم قسانە ئەگەر مەلایەک یا قەشەیەک بیکات بە فیکە شێتی ئەکەن.
من باوەڕم پێی نییە، ئیتر یا هی ئەوەیە بەوردی دەربارەی چۆنیەتی ئەو سیستەمانەم نەخوێندۆتەوە، یا هەڵە بیر ئەکەمەوە.
ئەم بۆچوونەوەم تەنیا بۆ ئەوە نوسی ئایە باشتر وا نییە پیاو زۆرجار بۆخۆشی کەمێک بیری لێبکاتەوە؟
دەستخۆش کاک هەردی

بەیارمەتی کاک هەردی و زۆر ببورە بەم باسە خۆگڵدانانە هەواڵ و کرۆکەیکمان شێواند. وە ئەو ناوی هەردی UK نەک SE و ئەو هەواڵەکەی نوسیبوو، بەهەرحاڵ ئێستا وەکو خۆی چۆنی نوسیبووی دانراوەتووە.
مەریخ بنەڕەتی کوردییە، شایەت لە داهاتوو وشەیەکی تر کرا و لە فەرهەنگ و زمانی چەسپی ئەو دادەنێین، کوردییش گەر عەرەبی و تورکی و فارسی لێدەرکەین، بیکەین بە لاتینی دەبێتە گاڵتە، هەروەها گەر سویدییەکە کردبێتی بە مارش بۆ دەبێت کوردی کە وەکو گەلانی تر سەر بە گرووپی فارسی و کۆن و تێکەڵە لە عەرەبی و تورکی، وشەکان بکات بە لاتینی!!
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%D8%AE
کاک زەندی،
ڕاپۆرتێک هەیە لە سەر ئەوەی ئەمریکا چووەتە سەر مانگ و ڕاستە؟ زۆر بەڵگە و شتی سەیر باس دەکات.

بژین

کاک سیا لە فیلمی transformers 3 ، هەمان شت باس دەکا کە چۆن لەسەر مانگ شتی سەیر و سەیران بینیوە و هێناویانەوەتەوە. هەرچەند فیلمیشە بەڵام ئەمە لەسەر ئەو ڕاپۆرتەی تۆ بینیوتە ئەبێ ڕێیەی تێ بچێ :-) ئەمریکای هین

سڵاو کاک زەندی ئەگەر بڕوات بەم شتانە نیە واباشترە ئیتر هیچی لەسەر نەنوسین جونکە ئەگەر وابێت زاناکانی ناسا = ٠٠٠٠٠ وە بۆچی خۆمان بە خوێندنەوەی شتێکەوە سەرقاڵ کەین کە بوونی نیە یاخوود ڕاست نیه، ئەم هەواڵەی من پەیوندی بە هەواڵەکەی بەڕێزتانەوە هەیە [url=http://www.kurditgroup.org/node/13995]زۆر گەڕام تا ئەمەم دۆزیەوە کە خۆت نوسیوتە [/url]

دەربارەی ئەوەی فڕۆکەیەک چۆن دەبێت دوای ئەو ماوەیە تانکییەکەی پڕکاتەوە و پشوو بدات، لەگەڵ ڕۆکێتێک کە بە تەوژمترین و سوتاندنی و خێرایی دەهاوێژرێتە دەرەوەی زەوی، کە لە ڕووی سووتەمەنییەوە نزیکەی ٤٠٠ فرۆکەی ئایربەس دەسوتێنێت. پاشان لە دەرەوەی مەودای ڕاکێشانی زەوی مانگی دەستکرد دەچێتە سەر هێڵەی خولانەوە (وەکو ئەستێرەکان و ئاراستەکردن و جێکردنی ئەم خاڵانە هاوکێشەی فیزیای/بیرکارین) و ئیتر وزە لە خانەکانی خۆرەوە وەردەگرێت. ئیتر بە هێزی پەروانە و سوڕانەوەی مەکینە ..هتد نافڕێت.
ڕووسەکان بنکەی مــــــــیریان باشترین گەراجە بۆ کەشتییە ئاسمانییەکان و وڵاتانی دیش وەکو ژاپۆن، کازاخستان، ئەوروپا بەگشتی. بۆیە گەر هەر ناسا و ئەمریکا بان، ئەو بیردۆزەی زیاتر بەشک ئەکرد.

بژین

ببورە کاک هەردی، ئەگەر بۆچوونەکەی من بخوێنیتەوە من بەهیچ شێوەیەک لە بارەی کەم کوڕی لە هەواڵەکەی تۆم نەنوسیوە، سەرنجم تێبینم نییە لەسەر ئەو هەواڵەو ڕۆژانە زۆر هەواڵی هاوشێوەم خوێندۆتەوە، من گومانم لەتواناکانی ناسا هەیە.
زۆر کەس تا ئێستا باوەڕیان بەوە نییە کەسیش چووبێتە سەر مانگ، من کاتێک لە کوردستان بووم زۆر باوەڕم بەم هەواڵە فەزائیانە و فیلمەکان هەبوو، کاتێ سواری فڕۆکە بووین، گومانم لا دروستبووە.
کاک سیا@ لە جوگرافیای پۆلی پێنجەمی وێژەیی باسی هەسارەو ئەستێرەکانی تێدایە و هەرچەند لە هەشتاکاندا خوێندوومە ماوەیەکی زۆرە، بەڵام پێم وایە لەوێشدا "مــەریخ" یان بەکارهێناوە.
من تەنیا بۆچوونی خۆم نوسیوە دەربارەی ناسا نەک هەواڵەکەی تۆ کاک هەردی

کاک زەندی بەڕێز بۆ ئەم ڕستەیە [b]من تەنیا بۆچوونی خۆم نوسیوە دەربارەی ناسا نەک هەواڵەکەی تۆ کاک هەردی،[/b] ئەگەر بۆچوونەکەت لەسەر هەواڵەکەش بێت زۆر بە دڵێکی فراوانەوە وەری دەگرم و هەوڵ دەدەم ئەگەر هەڵەیەکم کردبێت لە داهاتوودا دوبارەی نەکەمەوە و هەمیشەش خۆم بە قوتابی و دەست پەروەردەی تؤی بەڕێز و کاك سیا و کاك بەردە و کاك هیوا و کاك هێمن ئەو برا بەڕێزانەی کە زانیوە، بە بۆچوونە پڕ زانیارییەکانتان زیاتر دەوڵەمەندمان دەکەن، من زۆر باش لە مەبەستی تۆ تێگەیشتم جونکە تەنانەت لە لە هەواڵەکەی خۆشتدا ئەوەت وتووە کە بڕوات بەو هەواڵانەی ناسا نیە کە چوبنە سەر مانگ و هەسارەکان. وات لە منیش کرد لەمەو دوا بروایان پێنەکەم ههههههههه... سەرکەوتوبیت

کاک زەندی ساڵانێک هەبوو کاتێک لە فلیمەکاندا کەسێکمان دەبینی تێڵایەکی بە دەستەوەیەو قسە دەکات، ئەمانوت کوا شتی وا هەیەو فشەیە، کاتێک تەلەفزیۆنو سەتەلاتیت وردە وردە لەناو گوندەکاندا پەرەی سەند کەسەکان زیاتر بڕوایان لا دروستبوو، جا ئەوانەی کە لە شاردا دەژیان باسی ئەم شتانەیان بۆ خەڵکی ئاوایی بکردایە هەر حەیایان دەبرد ئەیانوت هەتیووە سەر ڕووتە ئەم هەموو درۆیە چییە دەیکەی!
من کاتێک کە بڕوا بەم لاپتۆپە یان ئەم هاندەی دەستم دەکەم کە شتێکی جوارگۆسەی بچوکەو هەزاران رەنگو ڤیدۆو شتی سەرسوڕهێنەری تێدایە، ئەگەر بمەوێت باوەڕ بەمە بکەم، ئەوا بێگومان دەبێت باوەڕ بەوەش بکەم کە بەڵێ لە مەریخ زیاتریش دەڕۆن، ئێستا ئێمەی کورد وەک ئەو گوندنیشنانە واین کە لەو سەردەمەدا باوەڕیان بە قسەکانمان نەدەکرد... منیش زۆر جار ئەو هەستەم هەیە کە دەڵێم ئەم تیشکو رەنگو بلوتوسو ناردنی وێنەو زانیاریان هیچی راست نین بەڵکوو ئەمانە جنۆکە بەم کارە هەڵەدەستێت هههـ ، یاخود سیحرێکی خودایی تێدایە و هێشتا ئێمە درکمان پێنەکردووە.
من هەندێک جار لە دینەکەمدا ساردم، بەڵام ناتوانم هەرگیز نکوڵی لە وتەکانی بکەم، ئێمە لە منداڵییەوە پێمان وتراوە کە زەوی چۆنە، یان جگە لە زەوی هیچ هەسارەیەکی تر ژیانی لەسەر نییە، بەڵام زاناکانی ناسا پاش دەیان ساڵ و هەزاران هەوڵ ئەوسا بۆیان دەردەکەوێت کە جگە لە زەوی هیچ هەسارەیەکی تر جێگەی ژیان نییە. ئەتوانم بڵێم نوسراوی ناو قورئان زۆر گرانە بۆ شیکردنەوە، بەڵام گەیشتینی ئەو زانایانە بە قەناعەتی و راستی هەم گرانە. دەتوانم بڵێم هەردوو لا تەواوکەری یەکن.

لەخۆشیدابن.
سەفین