تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەندرۆید سپام بڵاودەکاتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

پسپۆڕێکی بواری پاراستنی مایکرۆسۆفت Terry Zink نوسیویەتی و ئاشکرای کردووە کەوا مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید بونەتە Botnet و سپام بڵاودەکەنەوە.
زینک لە [url=http://blogs.msdn.com/b/tzink/archive/2012/07/03/spam-from-an-android-botnet.aspx]بلاگی فەرمی مایکرۆسۆفت [/url]باسیکردووە کە چۆن ڤایرۆس لەگەڵ یارییەنەرمەواڵەکان لە بازاڕی ئەنددرۆید بوتنێت دروستدەکەن و هەڵدەسن بە ناردنی سپام (زبڵ، پۆستی ئەلکترۆنی نەخوازراو) بۆ خەڵکانی تر، بەهەمان شێوە کە ترۆژانەکان لە PC و Mac دا دروستی دەکەن.
زینک ئاشکرای کردووە کەوا ژمارەیەکی زۆر سپام لە هەژمارەکانی یاهووەوە بەم ID یەی خوارەوە نێردراون:
Message-ID: 1341147286.19774.androidMobile@web140302.mail.bf1..yahoo.com

وە ئەم تێکستەی لەخۆ گرتووە [b]([/b][b]Sent from Yahoo! Mail on Android)[/b]
دوای دۆزینەوەو پیشاندانی ئایپی ئەدرەسەکانیان لەم وڵاتانەی خوارەوە نێردراون:-
چیلی، ئەندەنوسیا، عومان،لوبنان، فلیپین، ڕوسیا، سعودیە، تایلەند، ئۆکرانیا وە ڤێنزوێلا.
ئەمە بەڵگەیەکی باشە بۆ زینک کە ڕکابەرێکی سەرەکی گوگڵە، پیشانی ئەدات کەوا چۆن ئەو مۆبایلانەی سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە پۆستی ئەلکترۆنی نەخوازراو دەنێرن بۆ بەکارهێنەرەکانی تر.
هەروەها زینک نوسیویەتی، ئێمە پێشتر ئەم پڕوپاگەندەیەمان بیستبوو، بەڵام ئەمە یەکەم جارە ببینم کەوا سپام دەستبەسەر بوتنێتدابگرێت و لەڕێگەی یەکەیەکی ئەندرۆیدەوە.
ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی یارییە بەناوبانگەکانی وەکو Angry Birds یان Fruit Ninja وە بەکارهێنەر دایاندەگرێت لە Google play، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە نەرمەواڵەی یارییەکەنین و بەڵکو ڤایرۆسن و بەساختە وەکو یاری دانراون.

بۆچوونەکان

ویستیان عەیب لە گوڵ بگرن، وتیان ڕەنگی سوورە.

///
دەستخۆش و دیمانە و چالاکیت بەخێر :)

دەبوایه چاوەڕوان بکرێ که مایکرۆسۆفت هەر بە تەنها سەرقاڵی ویندۆزی ٨ و دڵداری و جێژوان دەگەڵ نۆکیا نییه بەڵکو بەردیش دەخاته ناو چاڵاوی دەرو و جیران! شتێکی دیکەیان له بیرچووه ئەویش ئەوه بوو که ئەم پڕۆژه خراپەکارییه هیچ ناوێک‌و ژمارەی دەرچوونێکی بۆ دانەنراوه!
سوپاس زەندی بۆ هەولڵەکەت.
زۆر پرسیاری گرینگ هەیه که مایکرۆسۆفت له وەڵامدانەوه خۆی گێل کردووه. هەگیز وەڵامی ئەمەیانی نەدایەوه که بۆچی دامەزراندنی ویندۆز ٤٨ کاتژمێر دەبا! هەر ئەوڕۆ دامەزراندنی pdfcreator لەسەر ویندۆزی ٧ به لانی کەمەوه ١٥ خولەکی خایاند که ئێدی من نەرمەواڵەی لەوە چکۆلەتر بۆ ویندۆز شک نابەم!

لەوانەیە ئەو جۆرە سپامانە تەنها توشی سپام ئاسایەکی وەک مستەر زینک بن. :))