Outlook.comی مایكرۆسۆفت دژ بە جی مەیل
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بە بەكارخستنی خزمەتگوزاری هەوری خۆی ،ركابەرێیكی نوێ لە گەڵ خزمەتگوزاری جی مەیلی گوگڵ دروستكردوە .ماڵپەڕی Outlook.com بە روكارێك وەكو مێترۆی ویندۆزی ٨ مایكرۆسۆفت بە بەكارهێنەر رێدەدات كە شوێنێكی نوێ بۆ بەرێوەبری ئیمەیلەكانیان دابین بكەن كە تایبەتمەندی خۆی هەیە.هەر وا مایكرۆسۆفت وتیەتی كە تا ئێستا ١ ملیۆن بەكارهێنەر خۆی تۆمار كردوە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/outlook-dot-com_0.jpg[/img]
ئەم خزمەتگوزاریە توانایی دەستكاری پەرگەكانی ئۆفیس (كە شێوازێك لە Doc گوگڵە )و چات لەگەڵ هاورێكانتان لە فەیسبووكی هەیە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/outlook-dot-com_4.jpg[/img]
هەر وا توانایی هاوبەشی پەرگەكانیWord، Excel و PowerPoint لە نێو Outlook.com بە ئەندامانی تر هەیە هەروا دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەم پەرگانە لە نێو inbox یان نامەدانەكەتان دستكاری بكەن.سەرەرای ئەمانە لیستی هاورێكانتان لە فەیسبووك و لینكدین هاوئاهەنگ ئەبێت بۆ ئەم سیستەمەی مەیلی مایكرۆسۆفتە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/outlook-dot-com_6.jpg[/img]
توانایێكی تر پەیوەندی لەگەڵ هاورێكانتان لە Outlook.com بە سكایپە بەم هۆیە پێویست بە دامەزراندنی نەرمەكالا لە سەر سیستەمی كارپێكردنتان ناكات ولە رێگای وێبگەرەكەتان پەیوەندیتان دەبێت.هەر وا نوسراوەكانی نێو فیسبووك وتویتێر و لینكدین لە شریتی لاتەنیشتی پەرەی Outlook دەردەكەون.
[b]تێبینی[/b] :بەكارهێنەرانی Hotmail ئەتوانن بۆ ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە لە سەر مێنیۆی Upgrade لە بەشی ڕێكخستن كرتەیێك بكەن.هەروا ئەتوانن ئادرس یان ناونیشانی ئیمەلەكەتان بەم دۆمەینانە بێت :hotmail.com، msn.com و live.com
ئەتوانی بەم ئادرسە ئیمەیلێكی نوێ دروست بكەیت [url=http://outlook.com]outlook.com[/url]

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 33.92 ک.ب. |
![]() | 43.34 ک.ب. |
![]() | 51.43 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەس خۆش
من ئه مرۆ ئیمەیلێکم کرەوە بەڵام مایکرۆسافت دایخست پاش چەند کاتژمێرێک، نازانم هۆکەی چی بو.
بەم ناونیشانە information@outlook.com هەست ئەکەم لە بەر ناوی ئیمەیلەکە بوو.
دەستخۆش، مایکرۆسۆفت بێتامی کردووە، بۆ پارەو ڕێکلام دە جۆری تریش بکەنەوە تێر ناخۆن، نازانم ئەم هەمووەی بۆ چییە!
MSN, hotmail, live و outlook
هەژمارێکم کردەوە بۆ تاقیکردنەوە، سادەو ساکارە.
دەست خۆش بۆ هەوالەکە
سڵاو، ئیتر بەربەرەکانی و بازاڕە، هەیە تەکنیکەکە دادەهێنێ و ڕاژەکە پێناسە دەکا، هەیە بازاڕەکەی دەقۆزێتەوە..
جاران دوکانی سەرسوچی گەڕەکەکەمان، تەنیا بسکیت و لوقم و چپس و گوڵەبەڕۆژەی هەبوو، لەگەڵ چلورە، ئیستا بلوری چرا، تۆڕی لۆکس، شەحنی مۆبایل، کارتی زێنیش دەفرۆشێت، ئێ چی بکا، مشتەری زۆرن و هەریەکەی داوایەکی هەیە... مایکرۆسۆفتیش وەک ئەوەی لێ هاتووە...