تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

یەکەم ئایفۆن بەکوردی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

کەمێک لەمەوبەر لەکەناڵی کوردسات گەنجێکی کەلاری تەمەن 26 ساڵی پێشاندا، وتی یەکەم ئایفۆنم کرد بەکوردی، بەڵام پارو پێرار من بینینم ئایفۆن کرابوو بەکوردی.

[url=http://www.youtube.com/watch?v=Os5WdH-L5pk]http://www.youtube.com/watch?v=Os5WdH-L5pk[/url]

ئەمە منیش بینیم کاک زاندی، گوایە پەیوەندی گرتووە لەگەڵ ئەپڵ و ئەوان وتوویانە ببورە ناتوانین هیچت بۆ بکەین چونکە زمانی کوردی زمانێکی فەرمی نییە،
من نازانم سوودی ئەمە لە کوێیە؟ ئەگەر بە فەرمی زمانی کوردی تێدا نەبێ ئیتر سوود و گەوهەر چییە بچی پۆرت و مۆرت بکەیتەوە بیکەیت بە کوردی؟!

بەڕاستی سەیرە کوردسات شتی وا لەخەڵک گەورەئەکەنەوە، وامزانی کابرا ئامێرێکی گرنگی دروستکردووە، ئەترسم هەر ئەو کۆنەبێت، خۆماڵی کردبێت وەکو فیلمەکەی گوگڵ و FB!

هاهاهاها ... کاکە ئەوە زۆر شتێکی ئاساییە ... لە ناو پرۆگرامی سیدیا ( وەشێندراو لە لایەن ساوریک ، هەکەرێکی ئایفون) دا بوخچەیەک هەیە بە ناوی lang PKGئەوە دادەگری و دەست دەکەی بۆ تەرجومە بۆ سەر زمانی خۆت پاشان دەیخەیەوە سەر پرۆرامی ادد لانگ و زمانەکەی وا تەرجومەت کردووە دادەبەزێ ...
بەڵام سەرجەمی ئەوانە بە شێوەی فەرمی دەست نادا بۆ ئەنجام دان و دەبێ جیلبرێک کرابێ ....

وەڵا ئەمە نەزانی کەناڵە ئاسمانیە کوردیەکان ئەسەلمێنێت
دوایی خۆ کەناڵەکە بەرنامی شۆتیکیان لەسەر ئایتی کەچی هەر خەریکی گەوج کردنی خەڵکیش و ڕەنگە خۆشیان گەوج بن بۆیە هیچ نازانن!

ئەوەش ڤیدیۆی گەنجە کەلاریەکە!!!
[url=http://www.youtube.com/watch?v=-ZyWfP4VSDw&feature=plcp]کرتە بکەن (Youtube)[/url]

WTF ???