تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Gnome لە لێواری گۆڕە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕوومێزەژینگەکانی(desktop environment) سیستەمی لینوکس و ڕکابەرێکی KDE ، بەڵام وادەردەکەوێت کە کۆتایی بەتەمەنی بێت.
بەپێی[url=http://www.idg.se/2.1085/1.458962/katastrofscenario-hotar-gnome-projektet] IDG.se[/url] و لەم [url=http://blogs.gnome.org/otte/]بلاگەشدا [/url] ئاماژەی پێکراوە کەوا لەبەر ژمارەیەک هەڵە و کەمی بەکارهێنەر ، پێشخەری Gnome بنیامین ئۆتە چیتر کار لەم پرۆژەیەدا ناکات و ژمارەیەکی زۆر لە پێشخەرانیتر پشتیان لەم پرۆژەیەکردووە بۆیە پپێدەچێت Gnome بەیەکجاری لەچاڵبنرێت.
جێگای باسە ئەگەردابەشکردنی [url=http://www.redhat.com/]Red Hat[/url] یش پشت لە Gnome بکەن ئەوە بەیەکجاری کۆتایی بەم پرۆژەیەدێت.

بۆچوونەکان

سڵاو، دەستخۆشی بۆ جەنابتان.
ئەوەی هەواڵەکەی نوسیوە ئەو کابرای سویدییە، سەرە واوێکی لە سکا نییە لەو بوارە. دوو شت جیا ناکەنەوە!
Gnome session
لەگەڵ
Unity
وەکو کێشەکە مردن نییە، چونکە هەرچی نەرمەکاڵای ئێستای ئەوانەش هەیە کە Unity بەکاردەبەن، کتێبخانەی gnome و نەرمەکاڵا و لە هەمووشی گرنگتر کە ڕووحەکەیە GTK بەکاردەبەن. ئەوەی لە بڵاگەکەدا نوسراوە نوسینی جدین، بەڵام دیارە ئەو بۆچوونی تری هەیە لەسەر داهاتووی GTK وە خودی گرێدانەکان لەگەڵ کتێبخانەکان و وە ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەلتەرناتیڤیشی نییە!.
سەبارەت بە ڕیدهات و پشتگیری پرۆژەکە، گووگڵ و ئینتێڵ ..هتد دەیگرنە دەست، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە هەر بەگشتی دەوروبەری داهاتوو بۆ ڕوومێز desktop هەموویان لە ژێر پرسیاردان، ئەندرۆید و ios ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندان.

دووبارە سوپاس
بژین

دەستخۆش بۆ هەواڵەکە، ئەوانەی کە بەرهەمیان هەیە و پشتیان بە بازاڕی بەستووە دەبێت ئاستی خۆیان ببینن، ئەگینا سبەی خۆیان دەمرن پێش بەرهەمەکانیان.
قسەکەی سیا زۆر دروستە، بازاڕی زۆر بەرهەم لە دوای کلاود و ئەندرۆید ئاسۆیەکی تری هەیە..