بەدەست هێنانی کار لە ڕێگەی سیڤیەوە
ئەمڕۆ لە دنیای مۆدێرن و پێشکەوتودا سیڤی بۆ دابەش کردن و بەدەست هێنانی کار لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی مرۆڤایەتیدا ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی دەبینی. سیڤی (Curriculum vitae) واتە مێژویەکی کورت لەبارەی ژیانی کەسێکەوە. لەم ڕێگەیەوە خەڵک توانا و لێهاتویی خۆی بۆ لایەنە حکومی و کۆمپانیا گشتی و تایبەیتیەکان ئەخاتە ڕو، ئەوکات لایەنی پەیوەندی داریش لێکۆلینەوە لە سیڤیەکان ئەکات و بە پێی خواست و پێوسیتی کۆمپانیاکە یاخود لایەنە حکومیەکان کەسی گونجاو هەڵئەبژێرێ بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندی ئەو لایەنە. کە لێرەدا خزمایەتی و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان هیچ ڕۆڵێکی نامێنێ بەڵکو تواناو لێهاتویی کەسەکانە ئاڕاستەی کار دیاری ئەکات.
لێرەدا من ئەمەوێ کوردئایتی گروپ ببێتە خاوەنی ئەم پرۆژەیە و بەشێک بکاتەوە بۆ دانانی سیڤی ئەندامان و هەرکەسێک ئەیەوێ خزمەت بەهەرێمی کوردستان بکات یان بەمەبەستی خۆناساندن بە کۆمپانیاکا تر سیڤیەکەی خۆی لێرە دابنێ، جا چ لە بواری ئایتی یا هەر بوارێکی تری خزمەتگوزاریدا بێت، بەو هیوایەی کە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش سود لەم پێشنیارە وەربگرن و لە زانیاری و بەهرەی کەسانی بەتوانا سود وەربگرن و لە بوارە جیاجیاکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنیەتدا بیانخەنە کار.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سڵاو،
کاک هێمن بیرۆکەکەت جوانە، پێت وانییە دەزگایەکی کارگێڕی خۆی تەرخان بکات بۆ ئەو مەبەستە سەرکەوتر دەبێت؟ بۆ کوردئایتی کۆگا کردن و سازدانی ئاسانە، بەس پێوەندی کردنی دەزگاکان چۆن دەبێ؟ ئایا پاش دۆزینەوەی کار، چی لە زانیاریی ئەو کەسە دەکرێت؟
GOOD IDEA. بەڵام کاک هێمن لەو وڵاتە مۆدێرنەی ئێمەدا کێ گوێ بە لێهاتوی و دانای و توانای مرۆڤەکان دەدات ئەگەر هاتوو خزمی خولە چەخماخە بویت ئەوا نە پێویستت بە سڤیەو نە پێویستت بە ئەزمونە وە تەنانەت پێویستیت بە چونە سەرکاریش نابێت.فەرمانگە نا میرییەکانمان هەرگیز ڕەچاوی ئەم خاڵانە ناکەن.زۆر بەداخەوە خۆزگە هەموان وەک ئێوە بیریان دەکردەوە.
خزمەتی وڵاتێک دەکەم کە خزمەتم بکات.دەست خۆش
کوایاسایەکمان هەیە پۆ پاراستنی زانیاری کەسەکان (کتمان الأسرار) تاکو مافی پاراستنی زانیاری ئەو کەسانە بپارێزێت کە سیسڤیەکانیان لەلای ئێمە دادەنێن؟
کوردئایتی ئەبێ ڕۆڵی نوسینگەیەکی کاری سەرهیڵ ببینێت لە وڵاتێکدا دەیان کۆمپانیای ساختەی تێدایە و جگەلەوەش چۆن ئەتوانی بزانیت ئەوسیڤیانە ساختە نین.
بۆ نمونە:
وەزارەتی دارایی داوای چوار کەسی شارەزا دەکات لە یەکێک لەبوارەکاندا، کورد ئایتی ئەبێ سیڤی چوارکەس هەڵبژێرێت و بینێرێت بۆ وەزارەتی دارایی، ئەی ئەگەر سیڤیەکان ساختەبوون؟
ئەگەر مەبەستت ئەوەبێت کوردئایتی تەنیا پێگەیەک بێت و ئەڵقەی پەیوەندیبێت (حلقةوصل) لەنێوان خاوەن کار و کرێکار بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتیەک هەلبگرێت، نازانم ئەم بیرۆکەیە تاچەند سەرکەوتو ئەبێت یا خەڵک چۆن پێشوازای لێ ئەکەن!
كاك هێمن بیرۆكەكەتان زۆر رێك وپێكە بەڵام كاتێك لەم وێران بوە سیڤیم نووسی لە ماڵپەرێك بۆ كار ،دوای ٣٥ رۆژ پەیوەندیان لەگەڵما گرت بۆ ئیشەكە كە پێویستیان نەبوو بەڵام پێشنیاری كاری تریان پێم دا كە لەگەڵ سیڤی من هەر یەك نەئەكەوت.....!كەرەتێك ، پێم وابێت لە مێیدیا گرووپ خۆم(كار پەیاكەری كوردی) تۆمار كرد بۆ كار لە كوردستان ئێراق پار بوو ئەو ئێستاش وەڵام وەردەگرم.كولتوری ئێمە زۆری ماوە ئەمانە فێر بێت.من زۆر بار ئەڵێم ئەم بیرۆكانە مەكەن بە هەواڵ چونكە كابرایێك ئەروا ئەیگەیێنێت بە گوێ وەزیرێك و بۆ پرۆژە پارەی لێ وەردەگرێت لە كوتایی ماڵپەڕێك بە html دروستدەكات دەبێتە خاوەن هەموو شتێك.
سڵاو کاک هێمن لە ئێمێڵەکاندا باسی کۆدت کردبووە وابزانم شتێکی وابوو [i/ ، ئەوە من چاکم کرد، نازانم خۆت نەتبینیبوو، لەتەنیشت وشەیCurriculum vitae دەرکەتبوو، ئەوەش لەئەنجامی کۆپی پەیستکردنی وشەیەکی لاتینی ڕوودەدات، من زۆر جار بۆ کۆپی کردنی ناوەکان هەمان کێشەم بۆ دروستبووە لە IE دا زۆر جار چاک دەبێت، بەڵام لە کرۆمدا ئەبێ خۆت کۆدەکان لابەریت.
پێموایە کێشەکە لە نوێکردنەوەی درووپاڵەوە پەیدابوو.
زۆر سوپاس کاک هێمن، لەوانەیە کاک بەردەقانی بتوانێت چارەسەریبکات، ئەوە کاتێک تۆ وشەیەک قەڵەو (Bold) ئەهێنیت لەجێگەیەکی ترەوە، بەفۆنتێکی نوسراوە لەوانەیە دروپاڵ هەموو ئەو فۆنتانە نەناسێتەوە بۆیە لێرە بەشێک لە BB-code کانیشی نیشان ئەدات.
منیش رۆژانە توشی ئەو کێشەیە دەبم، هەندێک جار ئەگەر هەموو تێکستەکە بەیەکەوە Bold بکەیت و دوایی ئاسایی بکەیتەوە چاک دەبێت.
بیرۆکەکە جوانە بەڵام بەڕای من کاتمان ماوە بۆ ئەوە من خۆم لە دەزگای حکومی کار دەکەم و دەبینم کە کارمەندانی بەشی خۆیی چەن لە کۆمپیوتەر دەزانن! کارمەندەکان وەڵا بابە هێشتا باشن کێشە لە بەڕێوبەرەکاندایە کە سەرو لاپتۆپیان پێیە بەس بۆ باخەکەی فەیسبوک یان (کردویانە بە سیتەک) و گۆرانی و موسەلسەلەکەی شەو کە لەکیسیان چووە! (هیچیم هەڵنەبەستووە هەموویم بە چاوی خۆم دیوە)
بەس ئەوەی دەتوانرێت ئێمە بیکەین ئەوەیە (ئەگەر پێشتر نەکرابێت) فێری گەنجانمان بکەن چۆن CV بنووسن! شتێکی خۆش لەسەر ئەمەش:
ڕۆژێکیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە داوای ئەوەمان لێکرا هەمئ کارمەندە ئەکادیمیەکان CV خۆیان بنێرن (لەسەر کاغەز) بۆ وەزارەت لەماوەی 2 ڕۆژدا من هی خۆمم ئامادەبئ بەڵام هاوکارێکم هات من بۆی دروست بکەم، منیش لە پەلە پەلدا هاتم CV خوشکەکەمم هێنا و لەسەر کڵێشەکەی ئەو بۆم هۆنییەوە! بۆ بەیانی لە بەشی کارگێری CV هەموو کارمەندەکانم بینی بە کڵێشەی ئەوەی خوشکەکەمەوە! باوەڕتان بێت ئێستاش نەمانزانی وەزارەت ئەو CV یانەی بۆچی بوو؟؟!! ئەترسم خزمێکی وەزیر بیرۆکەی ویستبێت لەسەر دانانی CV!!
کاکە گیان سی ڤی چی و شتی چی من سوێن ئەخۆم زەلامێک هەبێت لە کوردستان بە حەقی خۆی و بە سی ڤی کارێکی دەست کەوتبێت.
بیرۆکەیەکی جوانە بەڵام ئایە تاوەکو چەن ڕۆشنبیری کوردستان ئاوڕی لێ ئەداتەوە!
برا گەورەکەم کاری وەرگێڕان دەکات کە سێ زمان زۆر بەباشی و بەپوختی دەزانێت عەرەبی - کوردی - ئینگلیزی
40 - CV نارد لە ماوەی ئەم 4 مانگە
ئێستەش کەسێک نەیوت CVـیت خۆش...
تاوەکو پارە لە مێشکی ئەم مرۆڤانە بێت
نە پەروەردە و نە ڕۆشنبیری ئەبێت...لەگەڵ ڕێزم بۆ کەسانی ڕۆشنبیر.
بیرۆکە یێکی جوانە دە بێ حکوومە ت پاڵپشتی بێ دە نا بە ئاکام ناگا
ئەوە سی وی (رزومە)ی منە بە زمانی ئینگلیزی
http://www.mediafire.com/view/?bw869lnje2op63e