نوسین بەخێراترین شێوە بە مۆبایل
ئایە وشەی ( Swype) ت، بیستووە یا بەکارتهێناوە یا بیرت لەشێوازی کارکردنی کردووە؟
Swype، بریتییە لەو تەکنیکەی لەکاتێکدا پەنجەت ئەخشێنی بەسەر دوگمەکانی تەختەکلیلی (کیبۆرد) مۆنیتۆری مۆبایلەکەتدا، هەڵدەسێت بەنوسینی ئەو پیتانەی پەنجەیان بەسەردا ئەخشینیت لەجێگەی ئەوەی پەنجەت دابگری لەسەر هەر یەک لە پیتەکان وەکو ئەوەی زۆربەمان پێی دەنوسین.
کاتێک دەستدەکەیت بەنوسین بە Swype بەرنامەیەک هەڵدەستێت بە ئاگاداریدان کەوا کام وشەیە دەمانەوێت بینوسین ئەمەش لەڕێگەی شێوازی دانانی پەنجەتەوە دەزانێت.
Swype لەساڵانی ڕابردووەدا سامسۆنگ لە چەند تەلەفۆنێکی تردا بەکاریهێناوە و لەبنەڕەتدا بەرهەمی کۆمپانیای Nuance یە لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەشانێکی نوێی تەختەکلیلی وەشاند، بەو واتایەی هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان لەسەر مۆبایلەکانیان دامەزراوە ئەتوانن تەکنیکی Swype بەکارببەن لەجێگەی پەنجەداگرتن لەسەر پیتەکان وەکو لە تەختەکلیلەکانی تردا پێی دەنوسین.
بۆ داگرتنی ئەم وەشانە تاقیگاراییەی Swype لە ئێستادا پێویستە خۆتان تۆماربکەن لە beta.swype.com بۆ داگرتنی ئەم بەرنامەیە، بەڵام دوای وەشانی تەواوی ئەتوانن لە بازاڕی Google play دایبگرن.
[img]http://i45.tinypic.com/fnsj1f.jpg[/img]
وەکو هەموو بەرنامەیەک یا کردارێکی نوێ، لەسەرەتادا Swype بەکارهێنانی ئاسان نییە، چونکە کەمێک کات و ڕیکخستنی دەوێت تا ڕادێیت لەگەڵیدا، بەڵام بە تیپەڕبوونی کات زۆر خێراتر دەنوسیت بە مۆبایلەکەت بە بەراورد لەگەڵ تەختەکلیلەکانی تردا.
Swype زۆر زیرەکە لەدۆزینەوەی ئەو وشەیەی تۆ بەنیازی بینوسیت و لەکاتی نوسینی وشەکە بەهەڵە بەیەک کرتە دەتوانی وشەیەکی تر هەڵبژێریت.
هۆشمەندی Swype لەوەدایە کەبەردەوام فێردەبێت کە تۆ کام وشە زۆر بەکاردەهێنیت لەنوسینداو چۆنیەتی ڕیزبەندیکردنیان، کاتێک تۆ ماوەیەک بەکاریبهێنیت ئەو شێوازی نوسینی تۆ فێردەبێت و ئاسانتر وشەکانت بۆ هەڵدەبژێرێت.
بۆ نمونە ئەگەر تۆ چەند جاریک بنوسی، em katet bash لەدوای ئەوە تەنیا پیتی e بنوسیت ئەو پێشنیاری (ئەم کاتەت باش) ت بۆ دەکات.
ئەوەی ماوە بیڵێین کە Swype بە باشترین تەختەکلیلی ئەندرۆید هەژماردەکرێت، بەڵام مخابن تا ئێستا کرداری قسەکردن بۆ تێکستی وەکو شێوازی نووسینەکەی کارناکات، بەڵام کۆمپانیای Naunce بەخەستی سەرقاڵی باشترکردنی ئەم کردارەن بۆ ئەوەی بتوانین بە قسەکردن ئەو وشانەی دەمانەوێت بینووسین ، بنووسرێت .
ئەگەر پەلەتەو ناتوانی چاوەڕێبکەیت تا وەشانی کۆتایی Swype دەوەشێنرێت ئەوا ئەتوانیت لە مالپەڕی [url=http://beta.swype.com/%20]Naunce[/url] دایبگریت.
ئەتوانن لەم کلیپە ڤیدیۆییەی خــــوارەودا شێوازی بەکارهێنانی ببینن.
[youtube]4H-Ci8jEYXc[/youtube]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش كاك زەندی بەرێز.زۆر زۆر تەكنێكێكی بەهێزو خێرایە
كاك زەندی سیاسەتەكەی جەنابت وەك ئەمریكا وایە یەكەم خۆی زانیاریەكان جوان ئەپالێوێت و سوودی لێوەردەگرێت ئینجا ئەیداتە دەرەوە
--------------- ٭٭٭٭٭
--------------- ٭٭٭٭٭
----------------------
----------------------
من تەماشای ڤیدۆیەكەشم كرد بەلام تینەگەشیتم مەبەستت چ بوو ئەگەر بتوانی شی بكەیەوە لۆم سوپاست دەكەم
دەستەكانت خۆش بیت زۆر سوپاس بۆ رونكردنەوەكە
کاک زەندی بەڵام وابزانم پێویست بە خۆ تۆمارکرددنو شت دامەزراندن ناکات، ئەمە کیبۆردیکی چەسپێنراوەو بەس، من لەم رۆژانەدا چاوم پێیکەوت بێ ئەوەی هیچ نوێگەرییەک بکەم.