تەلەفۆنی هۆشمەندی فەیسبووك تا ساڵی ٢٠١٣
یەكێك لە شارەزایانی نزیك بە فەیسبووك وتی كە فەیسبووك بە هاوكاری كۆمپانیای تایوانی HTC ،لە سەر تەلەفۆنی هۆشمەندی فەیسبووك كار دەكەن وبریار دراوە تا نێوەی ساڵی ٢٠١٣ بێتە نێو بازار.بە گوێرەی سەرچاوە فەیسبووك بە پەلە بوو، بۆ بڵاوكردنی ئەم بەرهەمە بەڵام HTC كاتی داواكردوە ولەم ماوەیە فەیسبووك لەگەڵ تیمێك(تاقمەیێك) لە ئەندازیارانی ئەپڵ لە سەر سیستەمی كارپێكردنی تایبەت بەم تەلەفۆنە كە گۆرانكراوەی(Modified) ئەندرۆیدی گوگڵە كار دەكەن.
تێبینی : لە هەواڵێكی كورد ئایتیگرووپ ئاماژە بە دامەزراندنی ئەندازیارانی دەركەراوەی ئەپڵ لە لایەن فەیسبووكیی كرابوو.
خاڵ :زۆرتر لە نێوەی ٩٠٠ ملیۆن ئەندامی ئەم تۆرەكۆمەڵایەتیە لە رێگای تەلەفۆن پەیوەندی بەم تۆڕە دەگرن بەڵام هیچ یەك لە ١٥ر٣ ملیار دولار نرخی رێكلامی ئەم تۆڕە لە رێگای موبایل نەبوە.Victor Anthony توێژەری كۆمپانیای Topeka Capital Markets گوتی گە " شێوازی سوود گرتن لە ئینتەرنێت لە حاڵی كۆچ بۆ لای تەلەفۆنە هۆشمەندەكانە وتا ئێستا فەیسبووك نەیتوانیە لەم رێگا پارەیێك بەدەست بێنێت." بەڵام تا ئێستا قەیسبووك وHTC قسەیێكان لەم بارە نەكردوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
شتێكی نایابە دەستەكانت خۆش بیت بۆ ئەو هەوالە
بە ڕای قەوارەی ئێستای فەیس بووک بۆ خستنە رووی تەلەفونی هۆشمەندی تایبەت بە خۆی شتێک نیە کە لە ڕووی تەکنیکەوە شتێکی زەروور بێ . لە بەر ئەوەی فەیس بووک تەنیا گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتیە و تەواو ، نە خاوەنی تەکنۆلۆژیایەکی تایبەتە لە بوواری مۆبایلی هۆشمەندو سیستەمی کارگێڕی مۆبایل دا نە لەم بووارەدا هەوڵ دەدا .. بۆیە دەرکردنی مۆبایلێکی لەم جۆرە تەنیا کەڵک وەرگرتن لە ناوەکەیەتی بۆ فڕۆش ... بە دڵنیاییەوە ئەو کەسانە دەیکڕن کە بۆ کڕینی ئامێرێک زۆر تاووتوێی ئامێرەکە ناکەن یا نازانن تاووتوێی بکەن ...
دەست خۆش کاک قەزوان
ئەوە ڕفیقم بۆ پەیدا بوو.. دەم خۆش کاک قەزوان ... ٢٠٠٪ لەگەڵتام
بەڵام لە ناو سەکۆ دا لە بابەتی :[url=http://kurditgroup.org/t/%D8%A8%D8%A7-%D8%AF%DB%8E%D9%88%DB%8E%D9%84%DB%86%D9%BE%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C%D8%B4-%D9%84%DB%95%D9%85-%D8%B3%DA%A9%D8%B1%DB%8C%D9%BE%D8%AA%DB%95-%D8%A8%DB%8E-%D8%A8%DB%95%D8%B4-%D9%86%DB%95%D8%A8%D9%86] با دێوێلۆپێرە کوردەکیش لەم سکریپتە بێ بەش نەبن ، چاک بە گژم دا چوویەوە[/url] .... D: هەڵبەت لێم تێنەگەیشتبووی . واتزانیبوو من مەبەستم سکریپتی ماڵپەڕەکەیەتی
بژیت