Viber ئەپێك بۆ ناردنی پەیامی خۆرایی بۆ تاقمەكان
ئپلیكەیشنی Viber ئەتوانین بە یەكێك لە خوازیارترین ئەپێك پەیوەندی خۆرایی بە تەلەفۆنە هۆشمەندەكان ناو بوەین. بەتایبەت لەو شوێنانە كە ئوپەراتۆرەكانی نرخی حزمەتگوزاری ناردنی كۆرتە پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنی بەرەبەرە زۆردەكەن خزمەتگوزاریێكی خۆرایی بەدڵی زۆر بەكارهێنەرە.تەنانەت تا ئێستا بەكارهێنەرانی ئەم ئەپە لە ٩٠ ملیۆن تێپەڕبوە توانایی ناردنی پەیامی بۆ تاقمەكانی پێ زیادكردوە.وایبێر وشانی ٢ر٢ لە ئێستادا بۆ سەر ios ،ئەندرۆید وBlackBerry رێتان پێدەدات كە بۆ ١٥ كەس لە هاورێكانتان كۆرتەپەیامی خۆرایی بنێرن بەو مەرجە ئەوانیش وشانی نوێیان بێت[b].[/b]
بە گوێرەی كۆمپانی بەرهەمهێنەری ئەم ئەپە لە دوو مانگی رابردوو وایبێر توانیی ٢٠ ملیۆن بەكارهێنەر كۆ بكاتەوە و بەكارهێنەران ٥ر١ ملیار خولەك لە رێگای ئەم تۆرە لەگەڵ یەك قسە بكەن و لەم ماوە ٢ ملیار كۆرتە پەیام ناردراوە[b]. [/b]وشانی نوێ تایبەتمەندی HD و ناردنی وێنەی هەیە

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش ،، بەڵام لەوە کە: {رێتان پێدەدات كە بۆ ١٥ كەس لە هاورێكانتان كۆرتەپەیامی خۆرایی بنێرن} تێنەگەیشتم ... من لەمێژە حیسابی ڤیبێرم هەیە بەڵام بۆ هەر کەس ڤیبێری هەبێ دەکرێ بێ بەرامبەر کورتە امە بنێرم یا قسە بکەم .. هیچ سنووردار نیە بۆ چەندایەتی کەسەکان
ئاخر کاک قەزوان ... من ئێستا دووا وەشانم هەیە لە سەر ئایفۆن .. بۆ سەرجەم ئەو هاوڕێیانەم کە ڤیبێریان هەیە و زیادترن لە ٢٠ کەس و زۆربەشیان دوا وەشیانیان نیە . دەتوانم کورتە نامەی ڤییبێر و پەیوەندی بێبەرامبەری ڤیبێر بکەم ... و هیچ سنوورێکی نیە .. هیوادارم لێم تێگەیشتبێتی
دەستخۆش، منیش لە مانگی ٤ وە ڤیبەرم داگرتووە بەکارم نەهێناوە، یەکسەر دوای کردنەوەی هەژماریکرد، ئیتر پێشم وانەبوو لە سکایپ باشتربێت، دوای ئەوە ئەبێ هاوڕێکانت هەمان ڤیبەریان هەبێت، ئێستاش خەڵک هەمووی زیاتر ئاشنای سکایپە.
ئایە SMS کان ئەتوانی بۆ دەرەوەی وڵاتیش بنێریت ؟
بەخوا ئەوشتانەی باسی دەكەن هیچی لەبری دەرناكەم هەرچەندە حەزیش بەئای پی دەكەم زۆر دەمیكە دەمەوێ لەدەستەواژەكانی ئای پی فێر بزانم لەو بوارە كرا بكەم بەلام حكومەتی خۆشەویستم خۆش بیتن كە حەزەكەم ون بوو دوای 4 سال تخروج كردن لەو شتەی خۆم نەمویستوە
دەست خۆشیتان لیدەكەم من ماوەیەكە شتەكانتان دەخوینمەوە بەراستی شتی جوان ونایابن ئەگەر كەمیك لەو بوارە گرنگی پی بدریت بەتاكید هیچ شتێكمان كەم نیە لەو ولاتانەی یاهۆوفەیس یوك وتویتەر یوتوب وگۆگل ومایكرۆسۆفت وسكای پی .......هتد چەندانی تر
چونكە ئیمەش وەك ئەوان مرۆڤین بەلام ئەوان لەهەموو شت زیاتر گرنكی بەبواری it دەدەن وە هەموو كارەكانیشیان بەئاسانی بەریوە دەچیت بەهۆی بونی دەستێكی بالاوە لەپشتیان و پالپشتی كردنیان بەهیوام ئەگەریش من بەدلی خۆم نەچومە زانكۆ ئەوانی دوای ئیمە بەدلی خۆیان برۆن هەتا هەموومان پسپۆر بین لەو بوارەی كە حەزمان لێ یەتی ئەوكاتەش خولیاو ئارەزوت هەیەو شتەكە بەحوانترین شێوە فێر دەبی بێ ئەوەی پیویست بەخول ودەورە بكات هەتا فێری شتەكان ببین
دووبارە دەستان خۆش بیتن زۆر دل خۆشم كە هەر هیچ نەبێ چەند كەلە كوردێك لیرە دەبینم گرنكی بەو بوارە دەدەن
هاوڕێیان سڵاو
وا بزانم مەبەستی مام قەزوان ئەوەیە کە ڤایبر ئێستا [url=http://www.timescolonist.com/mobile/business/businesswire/Viber+Surge+Text+Messages+with+Release+Group+Messaging+Viber/6979254/story.html]اس ام اس گروپی[/url] زیاد کردوه کە ئەتوانی بۆ ١٥ کەس لە هاوڕێکانت بە یەکەوە کورتەنامە بنێری، نەک تەنیا بۆ ١٥ کەس.
کاک زەندی بەڵێ بۆ دەرەوەی وڵاتیش کورتەنامەکانت حەواڵە کە بە بێ خەم لە سەر حیسابی خۆم.
هەر بژین
زۆر سوپاس هاوڕێیان، کاک قەزوان زۆر بابەت هەیە دەینوسومەوەو هەڵیدەگرم، بابەت هەیە کۆن نابێت بەزوویی بۆیە کاتێک چالاکی کەم بوو لێرە و کاتم نەبوو، یەکسەر بە دوو کرتە دایدەنێم.
سوپاس بەرێز Diy ، زۆر باشە کورتە نامە بەخۆڕایی هەبێت.
ڤایبێریش وەک باقی Messenger ە کان وایە کە هەم بە دەق هەم بە دەنگ دەتوانی پەیوەندی بە باقی بە کارهێنەرانی ناو شەبەکە کەوە بگری تەنیا فەرقەکەی ئەوەیە ئەمە ژمارە تەلەفونەکەت دەکا بە ناو بە کارهێنان و وشەی تێپەڕینیش لە ڕیگای ژمارەکەتەوە بۆ دەنێرێ ...
راست دەكەی نایانەوێت خۆیان بخنە زەحمەتەوە ان شاء الله ئیمەش بەهۆی ئیوەوە داهینانی چاك دەكەین
كاك قەزوان من سوپاست دەكەم من ساد خانم هههههه .
ساد خانم بەڵام واتای تەکنۆلۆژیای زانیاری دەبێتە ئای تی نەک ئای پی ... بەڵام دەزانم کە هەڵەی ئیملایی بووە ..
سەرکەوتوو بی
زۆر سوپاس كاك
سەبارەت بە Viber من تەنها ئەوەندە دەڵێم باشترین app ە کە دیبێتم! خۆ لەخوا بەزیابێت نیوەی کورد iPhone و smartphone ی پێیە و تەنها کامێراکەی بەلاوە گرنگە!! ماڵ نەماوە خەتی ئینتەرنێتی نەبێت بەر نیوەی نازانێت وایفای چییە!
هەر ئەوەندە وایفایت هەبێت ئەوا ڤایبەر دابەزێنە و مەسج(وێنەش) و کۆڵی پێ بکە بۆ هەر کەسێکی کە کە مۆبایلەکەی ڤایبەری لەسەر بەکاربێت و وایفای هەبێت! ڤایبەر دەتوانێت پێشت بڵێت کێ لە کۆنتاکتەکانتا ڤایبەری هەیە!
بەڵێ لە ڤێرژنی نوێدا دەتوانیت هەمان مەسج بۆ تا 15 کەس (کە ڤایبەریان هەبێت) بە یەک جار بنێریت!
ئەگەر Nokia شت پێبێت دەتوانیت Whatsapp بەکار بێنیت. واتسئەپ کۆڵی پێناکرێت بەڵام لەگەڵ مەسج و وێنە دەتوانیت گرتەی ڤیدیۆیشی پێ بنێریت!
@ساد خانم زیاد لە 10 کۆلەژمان هەیە لە بواری ئایتی و ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەرناماکانیشیان زۆربەی بەرنامەی دەرەوەی وڵاتە! بۆ داڵێن گرنگی پێنەدراوە! بەڵام کێشەی ئێمە لە خۆمانە! خۆمان کۆمپیوتەر تەنها بۆ گۆرانی و وێنەیە لەلامان و ئینتەرنێت تەنها فەیسبوکە لەلای هەندیک! من بە خۆشحاڵیەوە دەڵێم، چاوەڕوانی نەوەی 90 ەکانمان بن وا باڕێوەن و لەخوا بەزیادبێت زۆر لەهاتویان تێدایە بەتایبەتی هەژارەکانیان، دەوڵەمەندەکە لەتاو تومبیل و خۆ دەرخستن فریا ناکەوێت!
من بەهاری ڕابردو لەم دەزگا حکومیەی کاری لێدەکەم 5 خوێندکاری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر بەشی نێتوۆرک م لەلابوو بۆ مەشق کردن...ماشەڵڵایان لێبێت زۆر وریا زۆر چالاک زۆر زیرەک!
با ئەوان پێبگەن و ببن بە مامۆستای نەوەی دوای خۆیان ئەوسا دەبینن هیچمان لە میلەتانی پێشکەوتوو کەمتر نیە!