فڕۆشی گالاکسی تب ٧.٧ لە ئورووپا قەدەغە کرا
ئەمرۆ بەیانی دووبارە هەواڵیکی ناخۆش بۆ سامسۆنگ بڵاو بۆوە لە بەر ئەوە ئەپڵ تووانی ڕای دادگا لە ئاڵمان لە بەرژەوەندی خۆی دا بە دەست بێنێ . بە پێی حوکمی دادگاکە تێبلێتی ئاندرۆیدی سامسۆنگ گالاکسی تەب ٧.٧ لە تەواوی ئورووپا قەدەغە کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی the Next Web ، دادگای پێداچوونەوە تەنانەت داواکەی سامسۆنگ لە مەڕ قەدەغە کردنی ئەم تێبلێتە تەنیا لە ئاڵمانیشی رەد کردوە و بەم شێوەیە ئەم تێبلێتە لە سەرجەم وڵاتانی سەر بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئورووپا قەدەغە کرا.
هەروەها ئەپڵ هەوڵی دابوو کە حوکمی قەدەغە کردنی گالاکسی تەبی ١٠.١ کە دووای ماوەیەک قەدەغە کران بە هەندێک گۆڕانکاری لە هەیکەڵەکەی دا دووبارە مۆڵەتی فرۆشتنی وەرگرتبۆوە ، وەرگرێ . بەڵام ئەپڵ لەم بەشە دا سەرنەکەوت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەسخۆش
هیوادارم ئەم ئەپڵەش وەک خاوەنەکی بەم زووانە فاتیحەی بۆ بخوێنرێت.
بەردەگیان، پیاو قسەیەکیش بۆ دز بکات،
دیزاین بڕاوە ڕێک ئەپڵ چی کرد، وەکو خۆی بیکەیتەوە!؟ ئەوەتا سۆنی، ئەیسوس، مۆتۆرۆلا ..هتد هەمووی تاتەبژمێر بەو قەبارەیە دەردەپەڕێنن. هەریەکەیان جۆرێکە.
بۆ خاتری ئەم مانگی ڕەمەزانە، ئاخیری خێر بێت :)
با هەر قەدەغەی بکەن، ئەوە کار لە سامسۆنگ ناکات، ڕاستە ئەپڵ ئامێرەکانی باشن، بەڵام زۆربەی دەزگاکانی میدیای ئەمەریکا و ئەوروپاشیان لە پشتە، دوای ئەوە ئەوەندەی خەڵک بۆ ناو پۆز لێدان بەرهەمەکانی ئەپڵ دەکڕن لە بەر جۆرایەتیەکەی نییە، جاران ئێمە لە تەسبیحێکی قەزوان زیاترمان لە گیرفاندا نەبوو، ئێستا هەر گەنجێکی کورد ئەبینی ئایفۆنێکی لە گریفاندایە، مۆدێلێتی.
با چاوەڕێبکەین بزانین چۆن ڕکابەری سامسنۆگ ئەکەن لە ساڵانی داهاتوو؟
دەست خۆش بۆ هەواڵەکە
راستە کاک زەندی بەتایبەت لە کوردستان زیاتر هەر بۆ پۆز بەکاری دەهێنن ئەگەر نا ئایفۆن لەگەڵ کوردستان ناگونجێ ، بە خۆشحاڵیەوە بەکارهێنەری ئەندرۆید لە کوردستانیش روو لە زیادبوونە
کاریکاتێرێک لەو بارەیەوە :)
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 212.31 ک.ب. |
بەڕێزان، ئەگەر وابێت لە کیشوەرەکانی دی و بازاڕەکانی تر، سامسۆنگ دەستی خستۆتە دادگاوە و ئەو قۆرخی کردووە!؟
من وەکو خۆم هەم مکوڕێکی سەرسەختی لینوکسم، هەم سامسۆنگ، بەڵام لێرەدا بە پرۆسیەکی تەواو دروستدا ڕۆشتووە و هەقەکە لای ئەپڵ بووە، کە بۆ ئەو هەموو تات/تەلەفۆنی هۆشمەند هەیە و دوای ئەوەش چەندی تری هەیە سامسۆنگ هەر خۆی هەیە، کەچی ڕوونووسی ڕووکارێکی کردووە!!؟ گەر تەماشای دادگاییەکە بکەن و ئەو ماددانەی کە پشتی بۆ ئەپڵ قایم کردووە، لەوانە زۆرترن کە سامسۆنگ ویستویەتی.
بژین