تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

جێلی بین

hazhar_25

Hazhar_25

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

بەڕیزان من ماوەیەک دوای وەشانی ئایسکریم سانویچ جێلی بینم بیس بەس زانیاری وام لەسەری نی یە و دەمەوێت خاسیەتەکانی ئەو بەرنامەیە بزانم و گەر ئرێنی بێت ئەوا دەتوانم بۆ مۆبایلەکەم کە الکسی س ٢ دایگرم لەکاتێکا ئایسکریم ساندویچ لەسەر مۆبایلەکەمە ؟

Jelly Bean بەرنامە نییە ئۆپەرەیتنگ سیستەمە! جارێ بۆ گالاکسیەکەی تۆ نەھاتووە کە ھات دەتوانی نوێی بکەیتەوە [url=http://www.android.com/whatsnew/]لێرە[/url] و [url=http://developer.android.com/about/versions/jelly-bean.html]لێرەش[/url] خاسیەتەکانی باس کراوە

جێلی بین دوا وەشانی سیستەمی ئەندرۆیدە کە ژمارەکەی 4.1 و بە سەرەوەیە.
گرنگترین باشکردنەکان کە لەم وەشانەدا ئەنجامدراون ئەمانەن:
- باشکردنی خێرایی چارەسەرکەر و خێراکردنی ئەنجامدانی کارەکان بەگشتی.
- پاڵپشتیکردنی زمانی زیاتر لەوانە پاڵپشتیکردنی زمانی کوردی بۆ نووسین و خوێندنەوە بە تەواوی.
- باشترکردنی ئاگادارکردنەوەکان Notifications بەشێوەیەک ئێستا پێشبینەیەکی بچووکت لە لاپەڕەی ئاگادارکردنەوەدا نیشاندەدا.
- ئاسانکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئایکۆنی ئەپ و ویجیتەکاندا، بەشێوەیەک ئێستا بەتەواوی ئەتوانی قەبارەی ئەمانە کۆنرۆڵ بکەیت بەو شێوەیەی خۆت ئەتەوێت.
- باشترکردنی ویبگەڕەکەی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆجی HTML5 تیایدا.
- زیادکردنی چەندەها تایبەتمەندی نوێ بۆ کیبۆردەکەی.
- گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ بەبێ پێویستیکردن بە ئەنتەرنێت.
- نیشاندانی وێنەکان بەشێوەیەکی زۆر جوان و دڵگیر.
- باشترکردنی سیستەمی گەڕان بەگشتی و گەڕان بە دەنگ بە تایبەتی.

بەنیسبەت سامسۆنگ گالاکسی S2 ەوە بەڵێ دەتوانیت جێلی بینی لەسەر دابمەزرێنیت ئەگەر ئامێرەکە ڕووت بکەیت. ئەگەرنا چاوەڕوان بکە دوو سێ مانگی تر سامسۆنگ بەڵێنی داوە چەند مۆدێلێک لە تەلەفۆنەکانی خۆی نوێکردنەوەیان بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی سیستەمەکەیان بگۆڕێت بۆ جیلی بین لەوانە S2.

زۆر سوپاس کاک حەمید وە بەڕێز هیوا سوپاس بەس ڕەنگە مۆبایلەکەی من ڕوت کرابێت چونکە کراوە بە ئایسکریم ساندویچ دوبارە سوسپاس بەڕێزان

کاک هەژار شایەنی نیە، نازانم تۆ چەندێکە ئەو S2 ەت هەیە، بەڵام وابزانم لەمانگی سێ ی ئەم ساڵدا بوو کە S2 سیستەمەکەی بەڕەسمی نوێکرایەوە بۆ ئایسکریم ساندویچ. لەبەرئەوە مەرج نی یە ئەو مۆبایلەی تۆ ڕووت کرابێت بۆیە ئایسکریمی لەسەرە.
وەک لەبابەتەکەی تردا کاک تێکۆشەر بۆی نووسیویت ئەگەر super user لە تەلەفۆنەکەتدا هەبێت ئەوە مانای ئەوەیە ڕووتکراوە. بەڵام بە ڕای من ئەگەر شارەزاییت لە ڕووت و هەرا و بەزم نی یە هەر واز لە پاقلەی کوڵاو (جێلی بین) بێنیت زۆر باشترە و چاوەڕێی نوێکردنەوەی ڕەسمی بیت لەلایەن سامسۆنگەوە.

ڕێز

زۆر سوپاس بەڕێز حەمید وتەکانت وەردەگرم و چاوەرێی سامسۆنگ دەکەم بزانم چی دەبێت سوپەر یوسەریش لەمۆبایلەکەمدا نی یە زۆر سوپاس بەڕێز

تا ئێستاش ئەپدەیتی نەناردوە بۆ گەلاکسی ئێس ٣ بەڵام ئەوەی من ئەوەندە فرەیمم بۆ داگرت هەر خنە خنەم ئەدا تا پێش گالاکسی ٣ ئەپدەیتی کردەوە ئەوەی من
گەلاکسی نێکسسە

بەڕێز عەبدوڵڵا دەکرێت باسی فرەیم بکەیت بزانم چێ یە؟