ئەوروپا و لێکۆڵینەوە لە مایکرۆسۆفت
کۆمیسۆنی بەشی ئایتی لە یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیدا هۆشداری دایە مایکرۆسۆفت و کەوا دەیانەوێت پێداچوونەوە بەو ڕیکەوتنەدا بکەن کەوا لەنێوان مایکرۆسۆفت ئەوروپادا لەسەری ڕیکەتوون.
بۆ ئەم مەبەستەش Windows 8 و RT دەپشکنرێن، چونکە بەپێی ڕیکەوتنەکەیان ئەبێت کاتێک بەکارهێنەرێک کۆمپیوتەرێکی نوێ دەکڕێت و بۆ یەکەم جار ویندۆز دەکاتەوە، پەیامێکی بۆ بێت، چەند هەڵبژاردنێکی بداتێ بۆ ئەوەی بە ویستی خۆی وێبگەرێک ( Internet Explorer, Opera, Firefox, Google chrome) هەڵبژێرێت.
بەپێی وتەکانی Antoine Colombani لە [url=http://in.reuters.com/article/2012/07/18/eu-microsoft-browser-idINL6E8IIALJ20120718] ڕۆیتەرز[/url]، مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ٨ بەتەواوی بوار نادات بە وێبگەڕەکانی تر لە ویندۆزدا کە هەموو کردارەکانیان بەکاربهێنن، ئەمەشی بە پێشێلکردنی ئەو ڕیکەوتننامەیە هەژماردەکرێت کە لەنێوان مایکرۆسۆفت و یەکێتی ئەوروپادا هەیە.
لەمانگی ئایاریشدا هەر یەک لە گوگڵ و موزیلاش [url=http://blog.mozilla.org/blog/2012/05/09/windows-on-arm-users-need-browser-choice-too/] لەم بلاگـــەدا[/url] ڕەخنەی ئەم سنووردارکردنەی لە مایکرۆسۆفت گرتووە،Harvey Anderson بەرپرسی بەشی یاسایی موزیلا دەڵێت، ئەگەر MS بواری بدایە ئەو وێبگەرێکی جوان و فرەکردارمان بۆ ویندۆز ٨ دروستدەکرد، بەڵام وەگەڕخستنی زۆربەی چارەسەرەکەرەکانی (پرۆسێسەر) سنوورداکردووە، لەبەر ئەوە ناتوانن پێشبرکێی ئنیتەرنێت ئێکسپلورەر بکەن، بەڵام بەپێی مالپەڕی Cnet News موزیلا نیازی نییە لە ئێستادا سکاڵا دژی مایکرۆسۆفت تۆماربکات بۆیە چاوەڕی دەکەن تاکو وەشانی کۆتایی ویندۆز دەوەشێنرێت کە بڕیارە لە ٢٦ ئۆکتۆبەردا بەفەرمی بوەشێنرێت.
[img]http://bilde.digi.no/windows+rt-eu+utvider+granskningen+av+microsoft.jpg?o=4447246&w=550&frame=0&ee=1342680824[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش كاك زەندی ، سەركەوتوبیت
مایکرۆسۆفتى خۆ پەرست
دەست خۆش كاك زەندی
قسەکەت لە جێی خۆیەتی کاکە زەندی. [url=http://blog.tmcnet.com/blog/rich-tehrani/google/its-time-for-apple-to-allow-default-ios-browser-choice.html]لێرەش[/url] باسێکی کراوە.
سڵاو، جارجار وتوێژێکی زانستی خۆشە!
ئەگەر بەدواداچوون بۆ بریارەکانی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بکرابا، وە جوان جوان ئەو پرۆسەیە ئاداگارباین. هەنووکە دەمانزانی قەدەغەکردنی IE وەکو بنەڕەتی وێبگەر لە مایکرۆسۆفت هۆی چییە!؟
١. وێبگەڕێکە بەبپێی بنەڕەتی ڕۆژ ناتوانێت دابینکاری هەم پێوەکراو، نەرمەکاڵا لە خۆی هەڵکێشێت.
٢. لە ڕووی بنەڕەتی وێبەوە بۆ نیشاندانی دواهەمین نوێکارییەکان هەمیشە لە دوای داوە بووە (هەرچەندە ئێستا زۆر باشترە) بەڵام لە شوێنێک کە فایەرفۆکس ئۆپرا نوێترین خەسڵەتیان تێهەڵکێش دەکرد، ئەو خەریکی وەشاندنی ٦ بوو. خێراییش لەولاوە بوەستێت.
٣. وێبگەڕ دەبێ لە سیستەمدا بە ئاسانی بڕوات و دابمەزرێت. وە ڕەگ و ڕیشەی نەهێڵڕێت. ئەمەش لە ویندۆزدا بە هۆی ئەوە کە لەسەر Windows RT بنیاتنراوە و تێهەڵکێشی سیستەمەکەیە. بنبڕکردنی کارێکی ئەستەمە.، وە هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەم پرۆسیە نییە (کۆدی داخراو بە دینامیتەوە :) ).
٤.[u] مایکرۆسۆفت مافی لەبەرگرتنەوە دەفرۆشێت[/u]، نە گەرەنتی سیستەمە دەکات بە کۆمەڵی نە کێشەکانی. هەمیشە پاراستن و پاکی سیستەمەکەت پەیوەستە بە کڕین و دابینکردنی سەرچاوەی ترەوە. وە کاتێک کڕیاڕ ڕەقەکاڵایەک دەکڕێت و پارەیەکی جیا لەو پرۆسەی کڕینە دەدات بە کۆمپانییەک کە لەگەڵ مایکرۆسۆفت دوو شوێنی جیاوازن بۆ شکات و هەڵەناردن.
٥. [u]ئەپڵ ڕەقەکاڵای خۆی دەفرۆشێت[/u] وە سیستەم و پاراستن ..هتد لە ژێر مافی بەکارهێنەر بۆ کڕیاڕ و خۆی دەستەبەرە، هەمان کات دەستکاری و پەیوەندی بە دەرەوەی نییە، هەرچی ئەندرۆیدە گووگڵ سەرچاوەی کۆدەکانی کراوەترن و دەیدا بەو کۆمپانیانە کە خۆیان سەربەستن گونجاندنی تێهەڵکێشکردنی بۆ کڕیاڕی خۆیان. ئەگەر هەر چاو لە مافەکانی سەر ئامێرێکی ئەندرۆید بکەیت، دەبینی کە مافی لەبەرگرتنەوەی جودا هەن [b]FreeBSD, Google, Sony, HTC ...هتد.[/b]
""""
سەبارەت بەوەی کرۆم لە سافاری دەچێت، هەرچەندە زۆر جیاوان لە ڕووی خێرایی و سووکەڵەیی کرانەوەوە، بەڵام ڕووحی هەردووکیان یەک کۆدە WebKit ــە. هەموو سیسفەتەکانیان کاردەکەن، سەبارەت بە ئۆپرا، ئەوە کێشەی ئەپڵ نییە، وەکو چۆن ناتوانرێت گلەیی لە لینوکس بکرێت بۆ فۆتۆشۆپی نییە یان بۆ فڵانە ماڵپەڕ، فڵانە شت ..هتد لە ویندۆز یان لە سیستەمی تر باشتر کاردەکات. ئۆپرا و تیمەکەی دەبێت تەکنیکی دروستریان هەبا بۆ دروستکردنی وێبگەڕێت بۆ [b]Multi Platform[/b] ، وەکو چۆن فایەرفۆکس [b]Gecko[/b] وەکو بنیات هەیە.لەسەرەوەش نوسیمان[b]WebKit[/b] کرۆم و سافاری. ئەگەر [b]Presto[/b] بەو شێوەیە سەرکەوتووە لە تات و تەلەفۆنی هۆشمەند، دەبێ بیر لە لەوانی تریش بکرێتەوە.
کاتێکی خۆش
کاکە سیا دەست خۆش بە سوودە
" ٣. وێبگەڕ دەبێ لە سیستەمدا بە ئاسانی بڕوات و دابمەزرێت. وە ڕەگ و ڕیشەی نەهێڵڕێت. ئەمەش لە ویندۆزدا بە هۆی ئەوە کە لەسەر Windows RT بنیاتنراوە و تێهەڵکێشی سیستەمەکەیە. بنبڕکردنی کارێکی ئەستەمە.، وە هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەم پرۆسیە نییە (کۆدی داخراو بە دینامیتەوە :) )."
وابزانم ئەم کێشەیە لە ئای ئۆ ئێسیش هەیە. ئەپڵ نایەڵێت کرۆم لە iOS هەمان javascript converterەکەی سیستم بەکارببات. هەرچەن لێرە مەسەلەکە بەستنەوەی بە سیستمەوە نیەو مەسەلەکە سەلامەتیە کە هەموو کەس دەستی نەگات بە Nitro JavaScript engineی ئەپڵ. بەڵام بۆ کەسیکی وەک من پێم خۆشە لەگەڵ کڕینی ئایفۆن بتوانم هەڵبژێرم کە bookmark و شتەکانی ترم لە FFیان کرۆمەوە بهێنم. بە قسەی ئەم [url=http://techcrunch.com/2012/06/28/google-bows-to-apple-chrome-on-ios-will-use-apples-slow-uiwebview-to-render-web-pages/]نوسەرە[/url]
وابزانم یەکێ لە خاڵە گرنگەکانی کەیسە یاساییەکە (بەپێی لینکی کۆمێنتی پێشووم) دژیان کە ئەکرێ بخرێتە سەر شرۆڤەکەت ئەوەیە کە ویندۆز پێشەنگی دێسکتۆپە بۆیە antitrustی دژ زیندوو کراوەتەوە، جا کەی کەیسێکی واش توشی ئەپڵ ئەبێت، منیش نازانم، ئەکرێ خۆیان نەهێڵن ئەوکارە بکرێت و پێش خەڵکی بکەون و مایکرۆسۆفت ئاسا bigboob و ئەم جۆرە هەڵس و کەوتانە نەکەن.
دووبارە دەستخۆش.
کاک هیوا سڵاو،
لە کێسێکی وا زەبەلاح و دژوار، دژ بە زلە کۆمپانیایەک، هەزار جار ئەوەندە قورسترە کە بەچەندین بابەتیش لێرە بینوسین، کرۆکی کێشەکان جودان و لە کۆتایدا وتوومە ئەپڵ شتێکی ترە و ماف و جۆرایەتیشی و بەستنەوەی بە سیستەمەوە هەمان شت جودایە. تەنها یەکێکە لەو هۆکارە بنەڕەتیانە. سەبارەت بەو بەستەرەش، هەمان شت دەڵێمەوە کە گووناحەکە لای پەرەپێدەرانە، هەردووکیان وەکو دەزانین یەک ماتۆڕ و شێوەپێدەر WebKit بەکاردەبەن، بۆیە هەردووکیان لەسەر سیستەمێک، هەمیشە دووبارەکردار و بەکاربردنی هەمان سەرچاوە ڕوو دەدات.
من وەکو ڕای خۆم: نە کرۆم، نە فایەرفۆکس و نە سافاریش لە هەموو تات و تەلەفۆنە هۆشمەندەکان تا ئێستا نەیانتوانیووە وەکو وێبگەڕی Opera Mobile پڕکردار و درشت و سووکەڵە بن.
بژین
دەستخۆش کاک زەندی،
ئەمە چەندەمین جارە یەکێتی ئەوروپا سزای ماڵیی قورس دەسەپێنێ بەسەر مایکرۆسۆفت بەڵام ئاقڵ نابن. هیوادارم ئەمجارەشیان چەند ملیۆن دۆلارێک سزابدرێن بەهۆی سیاسەتە قۆرخکاریەکانیان.
جاچەند ملیۆنێک چی یە بۆ مایکرۆسۆفت؟!! ئەوە [url=http://forum.hegnar.no/thread.asp?id=2128136]لێرە[/url] باسی ٧ ملیار دۆلار و زیاتر ئەکەن. سەدەها ملیارەکانی بیل گەیتس هەندێکی با بە بای شەماڵ بێتەوە گیرفانی مێرکل و یۆنانی قوڕبەسەر خۆ کفر نابێت.
لە گەڵتابین، کاک مەحمود؟