Windows Defender Offline
مایکرۆسۆفت تولئامرازێکی نوێی ئامادەکردووە بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز بۆ ئەوەی ئەگەر بە هۆی کێشەی ڤایرۆسەوە نەتوانن کۆمپیوتەرەکانیان هەڵبگیرسێنن، ئەوا ئەتوانن سوود لەم تولئامارازە وەربگرن کەبەشێوەی دەرهێڵ ئەو ڤایرۆس و ترۆجان و وۆرمانە لادەبات کە کێشە بۆ ویندۆز دروست دەکەن.
ئەم تولئامرازە بەشێوەی دەرهیڵ کاردەکات، بەڵام دەبێت پێشتر تولئامرازەکەت داگرتبێت و لە سەر CD - DVD یا بیرگەیەکی فلاش هەڵتگرتبێت.
[img]http://screenshots.en.sftcdn.net/en/scrn/3334000/3334246/windows-defender-offline-04-700x403.png[/img]
بۆ ئەوەی ئەم تولئامرازە دابگریت کرتە لــەم [url=http://windows.microsoft.com/en-US/windows/what-is-windows-defender-offline]بەســتەرە بکە[/url] بۆ هەردەوو وەشانی Windows 64 bit وە Windows 32 bit دوای ئەوەی داتگرت لەجێگەیەکی کۆمپیوتەرەکەتتدا هەڵیبگرە و دوو کرتەی لەسەربکە، پاش ئەوە ئەتوانی لەسەر CD ، DVD یا فلاشێک هەڵیبگریت، پێوستی بە ٢٥٠ میگابایت جێگەی بەتاڵە.
[img]http://cdn.ghacks.net/wp-content/uploads/2011/12/windows-defender-offline-tool.jpg[/img]
دوای ئەوەی لەسەر سیدی ، دیڤیدی یان فلاش میۆمۆریەک دامانمەزراند، ئیتر لەکاتی پێوسیت، سیدییەکە یا فلاش میمۆرییەکە لە کۆمپیوتەرەکە ئەبەستین و کۆمپیوتەرەکەت هەڵئەگیرسێنیتەوە، پاش ئەوە F12 یان F2 دائەگرین Boot هەڵئەبژێرین دوای ئەوە سکانی کۆمپیوتەرەکەت ئەکەیت بۆ لابردنی ڤایرۆس و ترۆجان.
کە کۆمپیوتەرەکەت پاککردەوە سیدیەکە دەردەکەیت و کۆمپیوتەرەکەت بەشێوەیەکی خۆکار ویندۆز دەکرێتەوە یان دەتوانی خۆت هەڵیبگیرسێنیتەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
تەشریفیان بەگیان داناوە، باشە ئەوەش بە نوێ بەو خەڵکە دەفرۆشنەوە ههه
هەربژی
ئەمە برادەرێک داینابوو:

ئەوتوڵئامرازانه سۆرسه کانی دزراون له کۆمپانیا دژه ڤایرۆسه کان هەمان بیرۆکەی ئەوانە .
نموونە:
1- Kaspersky Rescue Disk
2- Disk F-Sescue
3- Avira Resurce Disk
4- panda Safe cd
5- Dr. Web Live CD
6- AVG Rescue CD[/b]