تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایا مایكرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠١٣ بڵاو دەكاتەوە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

هەر وا دەزانن كە لە فرۆشی ویندۆزی ٨ مایكرۆسۆفت نزیك دەبینەوە و لە گۆرانكاریەكانی سەر ویندۆزیش ئاگادارین پرسیارێك دێتە مێشكمان كە ئایا مایكرۆسۆفت وشانی نوێ ئۆفیس دەگۆرێت ؟ بەتایبەت ئایا ئامادەی كردوە بۆ پێشانگەرە لەمسیەكان؟ بریار دراوە كە لە رۆژی دووشەممە ئۆفیسی ٢٠١٣ بناسێنێت..لە ساڵانی رابردو گوگڵ هەوڵی داوە بەكارهێنەران هان بدات بۆ سەر گوگڵ دۆكس و بەرەبەرە گەشەی پێداوە، بەڵام لە بازار، ئۆفیسی مایكرۆسۆفتە كە دەسەڵاتدارە و لە سالی ٢٠١١ زایینی٢٢ ملیار دۆلار جولەی مالی ٧٢ ملیار دولاری مایكرۆسۆفتی بە خۆیەوە ترخان كردوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش!
مایکرۆسۆفت تاکە شتێکی سەرکەوتووی بۆ مابێتەوە وە خۆشی وەشانی کردبێت تەنیا ئۆفیس ە.

دەستخۆش کاک قەزوان،
کێ پارەی لێزیادە با ئۆفیسەکەی میکرۆبسۆفت بەکاربێتنێت ئەگەرنا ئەمانە هەن.
[url=http://www.libreoffice.org/download/]http://www.libreoffice.org/download/[/url]
[url=http://www.openoffice.org/]http://www.openoffice.org/[/url]

سپاس كاك لاوە
كاك تێكۆشەر وەڵاهی بەتایبەتە بەڵام قەباری داگرتنی زۆر لە پارەكەی لای ئێمەگرانترە ، با ئۆفیسی ٢٠١٣ بێت بە ١٠٠٠تمەن دەیكرم و یاپراخێكی لەپاڵ دەخۆم بە خۆشی بێڵگەیتس.

دەست خۆش
٢٠٢٠ بێت ئێمەی کورد زۆربەی هەتا ئێستاش بە ٢٠٠٣ کاردەکەن

هەر وەشانێکی نوێی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت بڵاوببێتەوە لە کوردستان تەنیا قاچاغەکە کار پێ دەکەن مەبەستم ئەو کەسانەیە کە لە رێگای CDیەوە مایکرۆسۆفت ئۆفیس بەکار دەبەن
من تا ئێستاش ویندۆز بەکاردەبەم و مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠١٠م بە کار هێناوە هیچ سودی بۆمن نەبوە لەبەر ئەوەی TRAILە و دوای ماوەیەک دەوەستێت
من openofficeبە کاردەبەم هەم خۆرایەو هەم ئاسانترە بەکارهیناننی بۆمن

تەنها زانیارییەکیش بە خەڵک بڵێ، ئۆپن ئۆفیس و ئۆفیسی مایکرۆسۆفت هەردووکیان یەک بنەڕەتی جیهانیان هەیە بۆ دروستکردنی پەڕگە، هیچ جیاوازییەک نییە.