یەکەم ترۆجان لە ئەپ ستورە دۆزرایەوە
هەرچەندە کۆمپانیای ئەپڵ زۆر لە گوگڵ توندتر و وریاترە لەڕووی پاراستنی App- Store لە ترۆژان و نەرمەواڵەی تێکشکێنەر چونکە، ئەپڵ ئەبێت هەموو ئەو نەرمواڵانە بپشکێنێت و ڕیگەیان پێبدات ئەوجار بۆی هەیە لە App Store دابنرێت، بەڵام بۆ یەکەم جار بەرنامەیەکی بەرکابرەری تێکشکێنەر بەناوی «Find and Call» دۆزرایەوە.
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی [url=http://news.idg.no/cw/art.cfm?id=D7181E66-9E46-59B6-639F49291A2454B7]Compurer World [/url] ئەم نەمەواڵــەیە ترۆژانە و داوی دامەزراندنی هەڵدەستێت بەناردنی کورتەنامە (SMS) ی نەخوازراو بەشێوەیەکی زۆر و بێزارکەر.
ئەم ترۆجانە لەلایەن کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی [url=http://www.kaspersky.com/]Kaspersky Lab[/url] وە دۆزراوەتەوەو بەیەکەم بەرنامەی سیخوڕی هەژماردەکرێت لە مێژووی App-Stroe دا, کاسپێرسکای یەکەجار وایانزانیبوو کە ئەمە وۆرمێکە هەڵدەسێت بەناردنی کورتەنامەی نەخوازراو (سپام) بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەی ناوەکانیان لە لیستی تەلەفۆنەدەستیەکەتدا تۆمارکراوون، بەڵام دواجار دوای پشکنینێکی وردتر بۆیان ئاشکرابوو کە ئەم نەرمەواڵەیە هەڵدەستێت بە ناردنی لیستی تۆمارکراوی هاوڕێکانت لە مۆبایلەکتتدا بۆ ڕاژەکارێک، پاشان دیسان هەڵدەستێت بەناردنی کورتەنامەی بێزارکەر.
کۆماپانیای [url=http://nakedsecurity.sophos.com/2012/07/06/find-call-ios-android-malware/]Sohpos[/url] ناکۆکە لەگەڵ کاسپێرسکای و پێی وایە کە ئەم نەرمەواڵەیە ترۆجا نیە و بەڵکو تەنیا سپام دەنێرێت ، بەڵام لەکۆتاییدا سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە دەکات.
شایانی باسە ئێستا نەرمەواڵەی «Find and Call» لە بازاڕی App Store و بازاڕی ئەندرۆید Google play لابراوە بۆ ئەوەی چیتر بەکارهێنەران دووچاری سپام نەبنەوە، بەڵام ئەگەر تۆ یەکێکی لە بەکارهێنەرانەی ئەم نەرمەواڵەیت دامەزراندووە، ئەوا بەزووترین کات لایبەرە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش كاك زەندی ئازیز ،ئەمرۆ گۆڤارێكی ئایتیم ئەخوێندەوە كە لە سەر باگەكانی كۆمپانای ئەپڵ قسەی كردبوو بۆ وێنە:
باگی باتری-باگیimessage - باگی Charlie Miller،... ناساندبوو لە كۆتایی بابەتەكەنووسرابوو كە بەهۆی گرانی ئامێرەكانی ئەپڵ زۆر كەس پێیان وایە كە ئەم لاوازی پاراستنە كڕیار دڵ سارد دەكاتەوە هانی بۆ كڕینی ئامێرە سەرچاوەكراوەكان بدات.
ئەپڵ توندتر نییە، بەڵکو:
هۆکەی ئەوەیە تۆ بۆ ئەوەی نەرمەکاڵات بڵاوبکەنەوە لە App Store دەبێت ئابوونەی ساڵانە $99 بدەیت، هەرجی گووگڵە ئەمەی نییە، بەهەرحاڵ لە گووگڵیش بە پرۆسەیەکدا دەڕوات.
زۆربەی ئەم هەواڵانە لەو ماڵپەڕە هەمەجیانەوە دێن کە خۆیان لەسەر ئابوونەی کۆمپانیاکانی پاراستنەوە دەژێن، کۆمپانیاکانی پاراستنیش بە ڕاست و چەپ خەریکی بڵاوکردنەی بالۆنەدرۆی گەورەن، ڕۆژ نییە سەدان ڕاپۆرت نەنوسن لەسەر ئەندرۆید و ئەپڵ گوایە شەق و شڕ بوون، کەچی لە ڕاستیشدا پاراستن لەو دوانەدا بەبێ ئەوان ڕۆژ بەرۆژ لە زیادبوونە و بە پێچەوانەوە ئەو سیستەمانەی گوایە ئەمانە پاراستویانە (ویندۆز بە نمونە) بە چرکە چەندینیان دادەڕووخێن و کۆتاییەکەی فۆرمات...
سەبارەت بەو جۆرە App ــانە، هیچ بەندێک نییە (نە لە مافی بەکاربردنی ئەپڵ نە گووگڵ) کە بڵێ نەرمەکاڵا داگرە و ئەودوای لەسەر ئێمە، ئارەزووی بەکارهێنەرە و خۆی دەبێت وریابێت چی لە خۆ دەگرێت؟ چی دەکات؟ خاوەنەکەی ناوبانگی چۆنە؟ چەند کرتە کراوە؟ ڕای خەڵکی چۆنە؟ ......هتد
ئەمە بۆ هەموو ئەوڕۆی نێت دەشێت، بە تایبەت فرۆشتنی سەرهێڵ وەکو ئەمازۆن و ئیبەی.
کاتێکی خۆش