تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دروستکردنی OCRی کوردی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

کاریکی زۆر نایاب هەیە ناوی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Tesseract_%28software%29]tesseractە لە تاقیگەکانی هەولێت پەککاردا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
[/url]
هەر لە مناڵیەوە خولیای ناسینەوەی نوسراوەی سەر کاغەزبوە بۆ ناو کۆمپیوتەر. بەوە ئەڵێن Optical Character Recognition ئەکاتە شتێکی وەک "ناسینەوەی پیتی بینراو"
من فۆڵدەرێکی [url=http://code.google.com/p/tesseract-ocr/]سەرچاوەکەیم[/url] سەیرکرد ٤۷ فایلی تیابوو، دانەیکیانم کردەوە ۲۲٤ دێڕ بوو، دوایی من زیرەک نیم لە بیرکاری بەڵام بە یارمەتی حاسیبەکەم کردیە ۱٠،۵۲۸ دێڕ کۆد.
ئەمە هەمووی بەلاشەو کوڕی فەقیربوو بەڵام دەوڵەمەندێک گرتیە باوەش بەڵام ماڵی ئاوابێت کۆت و زنجیری نەکرد و سەرچاوە کراوەیە!دەوڵەمەندەکە گوگڵە کە سپۆنسەریەتی وە وەک لە بابەتەکەی ویکیپیدیادا هاتوە یەکێکە ئەگەر باشترین نەبێت، لە OCRی سەرچاوە کراوە.
بۆ ئەوەی کوردیەکەی ئامادە بێت پێویستی بە نزیک ۱٠٠،٠٠٠ وشەیەک هەیە، دواتر هەندێ فایلی تر کە پێیان ئەوترێ، ڕاهێنانی تێسەرئاکت، واتە یەک دێڕ پرۆگرام کردنی ناوێت و ئەبیت بە خاوەنی OCRی خۆت.
من ئاگادارم کۆمپانیایەکی ئینگلیز هەن بۆ هەموو پەڕەیەک ۵ سەنتت لێ ئەسەنن کە ئەینێریت لە ئایفۆن ئەپڵیکەیشنەکەیانەوە.
هیودارم کوردستانیانی خۆشەویست سودی لێ ببینن.
ئەگەر لە شوێنێک ۱٠٠،٠٠٠ وشەیەک شک ئەبەن ئەوا با ناوی خوای لێ بهێنین و...ببورن ناتوانم بابەتەکە بەدڵی خۆم بنوسم.

بۆچوونەکان

دەستەكانت خۆش كاك هیوای بەرێز و ئازێز.

کاکە هیوا، دیکتیۆ 22.000 وشەی کوردی تێدایە، ئەگەر ویستت ...
دەکرێت بەهەمان شێوە هەموو بابەتەکانی سەکۆ و هەواڵەکانی ئێرەش بپارزنرێن و بکرێنە تاکە وشە، ئەگەر ویستت ...
دەزانی چی؟ نازانم Just flabbergasted

کاکە بەرد، پەیوەندی بە پرۆژەکەی کاکە کارێز و کاکە ڕێبازەوە هەیە..من هیچی زیاتر لە تۆ لێنازانم! کوا ئێمە کۆدنوسین؟ بەندەش وەک لە تویتەر بۆم نوسیت بە سکریپتێکی ۱۵ دێڕی ۲۱٠٠٠ وشەیەکم لایە..بەڵام خۆی ڕاهێنانی tesseract هەندێک کاتی ئەوێت و ۱٠٠٠ تاقی کردنەوەیەک....ئەی بەخوا منیش flabbergastedم

کەسێک لینوکس خواز نەبێت و نەزانێت سەرچاوەی کراوە چییە و دەمدرێژی بەرامبەر بە گەورەترین بنەماکانی پرۆگرامکردن بکات، تەماتە بفرۆشێت باشترنییە؟
ئەو ڕۆژەی کورد دەگاتە ئەم ئاستە:
http://www.speech.sri.com/projects/srilm/

نەوەکانی ئێمە لەوانەیە بە مەندەراین قسە بکەن.

بەڵێ وایە کاک بەردەقانی

کاک هیوا ئەگەر بەراستی کار بۆ ئەمە ئەکەن لەبەر دڵسۆزی جەنابتان ٣٣ هەزار وشەمان هەیە بۆ بەڕێزتان.
سەرنجم نیە بۆ وشەی تەماتە فرۆشی! فراوانتر بیر بکەوە.

کێ خۆی دور گرتوە ، خۆزگە مەجالی وەک ئێوەمان هەبایە ؟ ئێوە رۆژ نیە لەم ماڵپەڕە دوسێ بابەتی نوێ و سەرنج نەنوسن ( کە ئەویش هەر لەم جۆرە قسانەیە تەماتەفرۆشی ، هجوم ، خۆزگە، گاڵتە پێکردن... ) ، ئەوکاتەی کە بۆ ئەم قسانە دای ئەنێن برۆن بەشی project/ دەوڵەمەنتر بکەن کە لەوێ دیارە بەقەدەر هەموو مێژوی کورد کۆدی تێدایە.
ئەمە دوا سەرنجم بوو

دەربارەی ئەمە "کاک هیوا ئەگەر بەراستی کار بۆ ئەمە ئەکەن لەبەر دڵسۆزی جەنابتان ٣٣ هەزار وشەمان هەیە بۆ بەڕێزتان."

کاک ڕێباز، کاتی خۆی لێرە جارێکی تر داوای ئەو ووشانەمان بۆ فەرهەنگی کراوەی کوردی-دیکتیۆ کرد هێشتا دیکتیۆ نەگەیشتبووە ٥ هەزار ووشە. بەڵام هاوکاریت نەکردین. ئێستا لەسایەی برادەران هەردی، هەڵۆی کورد،هیوا، بەردەقانی،زمانیار و ئەوانی تر 22124 ووشەمان هەیە
دڵنیام ocr ی کوردیش ئەگەر ئێمە نەیکەین کەس نایکات.

‏ئەشھەدو بیلا ڕاستەکەی کاتی چاک ئەکوژین لێرە

بۆ ئەوەی چیدی کات بە ئێمەوە نەکوژیت، ئێمە بەجێتدەهێڵین. ئێشەڵا ئەو هەموو کۆدەی نوسیوتە کە ژمارەکەی لە ژمارەی کورد وەکو نەتەوە زیاتر دەبینین.

برایەڵ ئەمە كێ نووسیەتی بۆ من هاتوە لێرەش نیە :
"[url=http://kurditgroup.org/comment/74619#comment-74619]دروستکردنی OCRی کوردی[/url]

Open source loo rolls
http://www.wired.co.uk/news/archive/2012-07/13/year-of-open-source