ناتوانم تەختەکلیلی کوردی دابگرم
سڵاو
من htc ئەندرۆیدم هەیە ڤێرژنی ئەندرۆیدەکەی2.1 ناتوانم [url=http://kurditgroup.org/node/14412]ئەم تەختەکلیلە کوردیە[/url] دابگرم ، پیشتریش سۆنی ئیرکسۆنم پێ بوو هەمان کێشەم هەبوو ، بە ناچاری تەختەکلیلی عەرەبی بەکاردێنم (ibrahim keyboard) پێم وابێت کیشە لە تەختەکلیلەکەیە کە بۆ ڤێرژنی بەرز دەبێت ، پێویستە وای لێبکەن کە لەگەڵ هەموو ڤێرژنێکدا کاربکات تا هەموو کەسێك سوودی لێوەربگرێت .
سڵاو
نەخێر پێویست ناکات
حاجی ڕێبین لەسەرخۆ :)
مەبەستی ئەوەیە خۆی (ڤێرژنەکانی پێش 2.3.3) پشتیوانی کوردی ناکات، ئیتر پێویستی چیە کیبۆردی لەسەر بێت یان نا؟ وە لەخۆوە لە گوگڵ پلەی نەنوسراوە 2.3.3
ئەتەوێ ئەوەی گوگڵ خۆی نایکات لێرە بکرێت؟
یان ناتەوێ تێ بگەیت؟
یان سەر لە ئاندرۆید دەرناکەیت؟
یان نازانی کە ئاندرۆید کێشەیەکی گەورەی هەیە ئەویش دواخستنی ئێوەمانانە لەوەی دوای چەندین مانگ لە دەرچوونی کۆڤان = شانگە هەنگەکە (مانگی دوی ۲٠۱۱) کەچی هێشتا تۆ هەر کێکە بەکرێمەکە بەکار ئەهێنیت؟
ڕێزم