نوسین بە زمانی کوردی لاتینی لە ویندۆز ٧
بەڕێزان ئەم کاتەتان شاد
من هەمو ئامۆژگاریەکانی ناو ئەم سایتەم بەکار هینا بۆ دابەزاندن و بەکارهێنانی تەختەکلیلی(کیبۆڕدی) کوردی لاتینی، بەڵام سەرکەوتو نەبوم. کیبۆڕدە لاتینیەکە ئەگەرچی لەناو زمانەکان داهەیەوە لەگەڵ هەموزمانەکانی عەڕەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیسیم بەکار هێناوە، بەڵام لە هەڵبژادنی زمانەکان بۆ نوسیندا (show language bar) ئەو زامانە کە تەختەکلیلی کوردی لاتینیم پێوەزیادکردوە، هەر دیار نیەوە و ناکرێت هەڵیبژێریت. ئەم کێشەیەم لەگەڵ هیچ زمانێکیتر دانیە. تکایە یارمەتیم بدەن لەم بابەتەوە.
بەسپاسەوە
قەندیل
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون