تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

داگیرکردنی کوردستان

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

سەدە و ساڵانی ڕابردوو، داگیرکردنی وڵاتێک کارێکی سەربازی بوو. ئێستا کارێکی ئابوورییە. ئەگەر هیتلەر بەو هەموو هێزە سەربازیییەوە نەیتوانی بەتەواوی دەست بەسەر ئەوروپادا بگرێت و تێکشکێنرا، دەبینین ئەنگێلا مێرکل، بێ تەقاندنی یەک فیشەکیش خەریکە دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەوروپا.

ئەگەر سەیری کوردستانی ئێستاش بکەیت، دەبینیت زۆربەی زۆری کۆمپانیاکان تورکن. هەرچەندە لە ڕووی ئابوورییەوە لەوانەیە کارێکی زیانبەخش نەبێت، بەڵام لە ڕووی ئاستی زانستی دەبێتە هۆی پێگەیاندنی نەوەیەکی مشەخۆر. ئەو مشەخۆرەی لە چێشتخانەی ئەبوشەهاب لە هەولێر، کەسێکی بەنگلادیشی لە ئاودەستخانەکان کلینسی بۆ دەتەکێنێ! ئایا پێگەیاندنی ئەم جۆرە کوردە خەونی، کوردە دێرینەکان بوو؟

کاتێک کۆمپانیایەکی تورک خۆی دادەمەزرێنێت لە کوردستان، بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە زانیاری پێشکەش بکات. تەنها بۆ وەدەستهێنانی سەرمایە هاتووە و ئێمەش هیچی لێ فێرنابین.
ئەگەر بەراووردی بکەین بە وڵاتی چین، دەبینین کۆمپانیاکان ناچاردەکرێن زانیاری دەربارەی بەروبوومەکانییان فێری چینییەکان بکەن، ئەمەش بەڕای من باشترین ڕێگایە بۆ ئەم حاڵەتەی کوردستان.

لە داهاتووی زۆر نزیک، کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای زانیاریش ڕوودەکەنە کوردستان. ئایا ئەمانە تا چ ڕادەکەین ئامادەن تاکی کورد پەروەردە بکەن؟ هیچ.

کەواتە، پێویستە چەند یاسایەک دابهێنرێن بۆ:
- ناچارکردنی ئەم جۆرە کۆمپانیایانە بۆ فێرکردنی کارمەندە کوردەکان.
- ناچارکردنی ئەم کۆمپانیایانە بۆ دابینکردنی ڕێژەی 55% لە کارمەندی کورد یان بە فەرمی دانیشتووی کوردستان.
- دابینکردنی شوێنی مەشقکردن بۆ دەرچووانی زانکۆکان.
- بەفەرمی سەپاندنی زمانی کوردی بەسەرییان.

لێناگەڕێم 1 فلس لە کوردستان ببەیتە دەرەوە، ئەگەر بایی 10 فلس زانیاریت بڵاونەکردبێتەوە.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش کاکە بەرد.
‏‏ئێمە چی بکەین؟ چۆن مسقاڵێک لەم داگیرکاریە کەم بکەینەوە؟ وەڵام: پێگەیاندنی تاکی کورد

سڵاو و ڕێز
زۆر له جێگای خۆی دایه و ڕاسته وته کانت. به ڵام کوا له ده سه ڵاتی باشوری کوردستان دا دڵسۆز هه یه ئه وانیش به س بیر له باخه ڵی خۆیان ده که نه وه، که واته چ فه رقیان له گه ڵ کۆمپانیه تورکه کان نیه.
لوشاندنی حه قی تاکی کورد کۆتای نایه چ له لایان بێگانه وه بێت چ له لایان خودی ده سه ڵاتی کوردیه وه بێت.
دیسان سۆپاس بۆ بابه ته که ت

بەڕێز Diy
بە تەختەکلیلی نوێ بنوسە، چونکە هەموو بزوێنەکان لای جەنابت بۆشاییەکی هەیە بۆ پیتی دوای خۆی.

كاک سیا
زۆر سوپاس بۆ په یامه که ت، به ڵام ئه مه ئاخرین ته خته کلیلی کورد ئای تیه که بۆ مه ک، به کاری دێنم.

ئەگەر ئەوەی ماکە کە ئەپڵ لە گەڵ نوێکردنەوەی مانگی ڕابردوو هێناوییە، ئەوە هەڵەی زۆرە. بەڵام ئەوەی ئێرە ئەو کێشانەی نییە و هەمان بنەڕەتی سەر ویندۆز و لینوکسە. بزوێنەکەت تا نەنوسێ بە پیتی پاشییەوە پیتی E دابگرە.

بژین

کاک بەردەقانی دەست خۆشیت لێ دەکەمم بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە بەسودە بەراستی چەند شتێتکت لە کۆتایی دا نوسی بو زۆر جوان بو قسەکەت وە ئەم قسەیە زۆر راستە کە کۆمپانیایی تایبەت بە بواری تەکنەلۆجیایی زانیاری دێتە کوردستان بۆ نمونە کۆمپانیایی نەورۆز تیلیکۆم کە من بە شداربوی ئەو کۆمپناییەم ئەوانە هێلی ئینتەرنێتیان لە رێگەی فایبەر ئۆپتیک وەرگرتوە لە تورکیا هێلەکەیان وەرگرتوە چەند مانگی جارێک تێکیش دەچیت مەبەستی من زیتر ئەوەیە لە بواری تەکنەلۆجیایی زانیاریش هەر کۆمپانیاییەکی تورکیە ئینجا جل و بەرگو هتد... کە پێویست ناکات باسی کەم چونکە باسەکە لە ئای تی دەر دەچیت

برادەرێک دەستکاری ئاڵاکەی تورکیای کردبوو، سەرنجی ڕاکێشام

پاشکۆقەبارە
Image icon 538576_123003731173602_1259524609_n.jpg4.15 ک.ب.

زۆر سوپاس کاک سیا
وا بزانم ئێستا تەواوە، ڕێنمایەکی چاک بو.

کاکە ئەمانە گەندەڵن چارەسەریان بە خەڵکانی رۆشنبیر هەیە کە ئەوەش لە کوردستان دا جگە لە سلێمانی و ئەو ناوچانەی سەر بەون بەو رێژەیە نین کە ئەم فیرعەنانە بڕوخێنن هیچ نەبێ بەوەی کە دەنگیان پێ نەدەن

کوردستان پێش ئەوەی لە لایەن تورکیاوە داگیرکرابێت، لەلایەن خودی کورد خۆیەوە داگیرکراوە، ئێستا هەر کۆمپانیایەک دێتە کوردستان لە پشت پەردەوە، پشکێکی زۆری لێ لادەبرێ، ئیتر ئەمانە ئەوەندەی بەتەنگ گیرفانی خۆیانەوەن و چۆن زۆرترینی بۆخۆیان بەرن زۆر گرنگترە لە لایان لەو خاڵانەی ئامەژەت پێکردووە.
ئەو قەیرانەی کە ئێستا لەگەڵ مالیکی دروستبووە هەر لەسەر ئەو جۆرە ڕیکەوتن و گریبەستە نهێنیانەیە، بەڵام ئاراستەکەیان بەلایەکی تردا گۆڕیووە.
ئەبێ وڵات هەبێت لە دونیادا سودی لە کۆمپانیای تورکی بینێنبێت، تا کورد سویان لێوەبگرێت؟
یاسامان زۆرە و دەرکردنیشی زۆر ئاسانە، بەڵام کەکاری پێنەکرێ، بەهیچ ناچێ.
سەرکەوتوبن

ئەو مەرج و داوایانە لە مێژە لە کردنەوەی بەشی کۆمپانیای بیانیدا لە کوردستان هەیە، بەس تورک و بەڵێندەرە هاوبەشەکانیان گوێ نادەنە ئەوە. من لە ٢٠٠٧دا کە بەشم بۆ کۆمپانیای ئەڵمانی کردووەتەوە، بەسەرمانا لە گرێبەستی حکومەتدا سەپێنرابوو؛ کە ٧٠%دا کورد بن و تەکنیکەکە بکەینە ڕاژەیەک بۆ کورد..
لەو ڕێگای کەرکوک سلێمانییە یەک لای ڕێگاکە گیراوە و قیرتاوی دەکەنەوە، لەوحەیەک بە گەورەیی نوسراوە: DIKKAT ئاگادار بن. هەر لەو ئەبوو شەهابەی ناوت برد، تورک پاقلاوە و شیرینی دەفرۆشن، دێن بە تورکی قسەت لەگەڵ دەکەن، کوردەکانیش دەم خوار دەکەنەوە و بە تورکی ئابێ بیر دانە... دەکەونە قسە..
بۆ ئایتیش، داوام کرد کە ئایتی زانکۆی سلێمانی لە بینا نوێیەکە ئێمە بیگرینە دەست، ئیتر نیتۆرک، ئینترانێت، دامەزراندن، چاککردنەوەی کۆمپیوتەرەکان و هیتر.. وتیان نە نابێت، ئەو کۆمپانیا تورکیەی کە مقاوەلاتی بیناکەی گرتوە و دیوار و پەنجەرەکان دادەنێت، هەر ئەوان ئایتیش دادەمەزرێنن تیایا.

من پێم سەیرە ئەو حوکمەتەی مە بیر لەوە ناکاتەوە کە تورکیا چەندین خەڵی بێ تاوان دەکوژن لەرێگای تۆپ بارانەوە بەلام بۆ پارە و گیرفان پر کردن بەڵێ ئاساییە بۆی ئەگەر بێت و %٢٥ کوردستان ببێت بە هی تورک
باشە ئێوە بۆ بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەم هەمو عەرەبە هاتونە کوردستان؟؟؟
عەرەب کەی کوردی خۆشویستوە تورک و ئێران کەی کوردیان خۆش ویستوە کەچی لە هەولێر سەیر دەکەیت بازار پر بوە لە کەسانی عەرەب و ئێرانی تا کوردێک ئەبینم ٥ عەرەب ئەبینم
خۆ ئەوانە ئیستیفادەی هیچیان بۆ ئێمە نیە تەنیا گیرفانی خاوەن کۆمپانیایی تورکە ئێرانیە هەر کامەیان بێت سودی کۆمپانیایاکەو سودی بۆ حوکمەت هەیە هیچ سودی بۆ ئێمە نیە
ئێمە کەسانی شارەزامان هەیە لە بواری ئایتی کاک ئاراس دەڵێت وتویانە ئێمە ئەویش مقاولەکە دایدەنێت باشە بۆ نەی وت کودێک هیچ نەبێت لە نێتوۆرک و ئینتەرنێتەکەو کۆمپیتەرەکە داینێت بۆ تورک لەبەر ئەوەی تورک بە نیوەیی لەگەڵ حوکمەت کارەکە دەکات واتا نیوەی بۆ کۆمپانیاکەو نیوەی بۆ حوکمەت بەڵام ئەگەر کورد بێت ناتوانیت بیکاتە نیوە بلەگەڵی
هیوادارم زاۆر لە بابەتەکە لام نەداتبێت و دوبارە سوپاس بۆ کردنەوەی ئەم بابەتە