تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەندرۆید:موزیلا فایرفۆكسی ١٤ی وشاند

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

موزیلا فایرفۆكسی ١٤ كە هەم خێرایی زۆرترە و هەم بەهێزترە بۆ ئەندرۆیدی بڵاو كردەوە.هەروەها بە پێ زانیاری موزیلا ئەم وێبگەڕە دوو برابەری كرۆم وئۆپێرا فریمەكان رێندێر دەكات و سێ برابەر لە وشانی كۆنەتری فایرفۆكس زۆرترە تەنانەت لە وێبگەڕی دۆڵفینیش.رێندێركردن بۆ وێبگەڕە جیاوازەكان و وشانی نوێ ئەندرۆیدی فایرفۆكس:
[img]http://kurdpdf.ir/up/?di=X79A[/img]

لە پەڕەی سەرەكی ئەم وێبگەرەش Start Page ئەو ماڵپەڕانە كە زۆرتر سەردانتان بۆی كردوە دەستپێگەیشتنێكی خێراترتان دەبێت.هەروەها هاوسانی یان Synchronization بۆ سەر وشانی دێسكتۆپ و پركردنی چەند فۆرمی تۆمار كردنی خۆكارانە لە سەر سیستەمەكانی تری فایرفۆكس لە تایبەتمەندیەكانی ئەم وشانەیە.
سود وەرگرتن لە Master Password بۆ سەر ئەم وێبگەڕە واتە ئەگەر ئێوە چەند هەژمارەتان بێت وە بۆ هەركامێكی وشەیێكی نهێنی كاتێك كەسێكی تر بێتە سەر وێبگەڕەكەتان ئەتوانێت بۆ هەر هەژمارە وشەی نهێنی جیاوازی ئێوە پەیدا بكات كە Master Password سەرەتا دەبێت وشی Master بێت بۆ چوونەژوورەوە.
سودوەرگرتن لە Do Not Track :زۆر ماڵپەڕ وەك فەیسبووك بە شوێنكەوتنی كوكیەكانی بەكارهێنەران ئەتوانێت لە رێكلامی ئامانجی خۆی سود وەربگرێت كە بەم زیادكراوە لەم شوێنكەوتنانە پێشگیری ئەكات

بۆچوونەکان

دەست خۆش تازه دا م بەزاند

بژ یت

ئەی خوا خێرت بنوسێت کاک قەزوان بەسود بوو یەکجار خێرایە بۆ ئەندریود