تۆڕڤاڵدس: Nvidia, fuck you!
لە میانەی بۆنەیەکدا لە زانکۆی [url=http://www.aalto.fi/en/]Aalto[/url] فینلەندا. کە بەبۆنەی دابەشکردنی خەڵاتی [url=http://www.technologyacademy.fi/millennium-technology-prize/]Millennium[/url] ڕێکخرا بوو. خەڵاتەکە بەخشرا بە پەرەپێدەر و دروستکەری لینوکس [b]Linus Torvalds[/b]. ئەویش ئەم هەلەی قۆستەوە بۆ قسەکردن لە پەرەپێدان و دۆخەکە، لە کۆتایدا پرسیارەکان دەستپێکرد لە لایەن ئامادەبووانەوە. یەکێک لە فێرخوازەکان باسی کێشەی خۆی کرد لە کاتی بەکارهێنانی لینوکس لەسەر لاپتۆپیک کە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Nvidia_Optimus]Nvidias Optimus-Chip[/url] لە خۆگرتووە.
تۆڕڤاڵدیش هەلەکەی قۆستەوە و هێرشی کردە سەر کۆمپانیای بەرهەمهێنەری [b]Nvidia[/b] وە تاوانبارکردنیان بەوەی کە لە بازاڕی ئەندرۆیدا تەنها ئارەزووی فرۆشی زۆرتری دەکەن، بەبێ بیردکردنەوەی لە وردەکارییەکان و تەنگەژەی چاوەڕوانکراو. ئەوان بەڕای ئەم خراپترین کۆمپانیان کە تا ئێستا لەگەڵیان کاری هاوبەشیان کردووە. هەر بۆیەش لە کۆتایدا بە توندی هاوار دەکات ( وەکو لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتووە)
"[b]Nvidia, fuck you[/b]!"،
ئەمەش لە لایەن ئامدابوانەوە بە چەپڵەلێدان هاوڕایی کرا!

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەبوایە بە ستیڤ باڵمەریشی بوتایە: تۆ سەرەتانی نەک لینوکس!
دەستخۆش كاك سیای بەرێز،بەراستی Linus Torvalds پیاوێكی زۆر رێزدارە،پێم وابێت دوێشەو ژیانیم خوێندەوە بە پێی كات وەڕیدەگێڕمه سەر كوردی .راستی كاك سیا ئەو وشەی" f - u - c - k " پەڕەی هەواڵەكەی فەلتر كردوە لێرە ،چاو لە پەڕگە بكەن !
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 112.03 ک.ب. |
سوپاس سیا بۆ ئەم هەواڵەت. ماوەیەک لەوەپێش دامنابوو هەواڵی سەبارەت به لە ڕێگه دابوونی ئەم ڕووداوه له [url=http://www.zdnet.com/blog/open-source/linus-torvalds-wins-the-tech-equivalent-of-a-nobel-prize-the-millennium-technology-prize/10789]zdnet[/url] وه وەرگێڕم، بەڵام هەر به تەواوی لەبیرم چوو. دەستت خۆش بێ.
نازانم مەبەستت له "فێرخوازەکان" چییه؟ تا ئێستا ئەم دەستەواژەیەم نەبیستووی! ئایا مەبەستت "خوێندکاره"؟
دیاره جنێودان هەڵسوکەوتێکی ناشیاوه جا هەر کەسێکی که بیکا.
ئەمە هیچ هەڵسوکەوتێکی جوان نیە ئەم کابرایە بەکاری هیناوە
بە بۆ چونی بەندە شتێکی ئاساییە ، ئەمە ململانێیە . ئاسای نیە کاتێک زیان بگەیەنێت ...
بژیت بەڕێز سیا >>>
هەر دیار بوو کابرایەکی نەزان و گێلە... لینوکس کابرایەکی ئەوها بەڕێوەی دەبا بۆیا ٢٠ ساڵە هێشتا مارکێت شەیری ٠.٥. ئەم کابرایە پێویست ئەکات هەندێک چاو لە ستیڤ باڵمەری مایکرۆسۆفت بکات بزانە کابرا لەو چەن ساڵەی ئەخیردا چی دەکات Windows 7, XBox 360, Kinect هەموویان لا بواری خۆیاندا پڕفرۆشترین بەرهەمن.
بەڕیز [url=http://kurditgroup.org/u/sia]Sia[/url]. باشە کێ دەڵێت ئێمە لە کوردستان دەژین؟؟؟ بەرێزم ئەو جۆرە ڕەوشتانە لەم وڵاتانەش هەمووکەس نایکات، تەنها ........... نەبێت. دوای ئەوە هەر لە خۆتەوە زانیاری فڕێمەدە، سیمبیان بە هیچ شێوەیەک لەسەر kernel ی linux دانەمەزراوە، هەندێد بە زانیاریەکانتا بچۆرەوە بەرێزم...
دەست خۆش کاک سیا بۆ دانانی بابەتەکە و روونکردنەوەکان