فەیسبۆك :كڕینی ئۆپێرا
دوای ئەوەی فەیسبووک چووە بازاڕی بۆرسەوە هەنوکە ئەم تۆرە كۆمەڵایەتیە هەوڵدەدات كە كات لە دەستنەدات و لە هەر دەرفەتێك بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی لە نێوان بازار و ڕەكابەریەكانی جیهای ئایتی كۆشش بكات بەتایبەت لەم نزیكانە هەواڵی كڕینی وێبگەری ئۆپێرا لە لایان فەیسبووكەوە هاتوە بە تایبەت لەم ماوەیە ئینستگرامی وێنەی بە ملیارێك كڕی.
ئاخرین هەواڵێك لە لایانی Pocket Lint بڵاوكرایەتەوە گۆیا كە فیس بووك لە بەر ركابەرێ لە گەڵ كرۆم و موزیلا هەستی بەم كڕینە كردوە وگەرەكی نیە كە لەم بازارەش دوا بكەوێت.
سەرچاوەیەکی تر ڕایگەیاند کەوا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای Opera software سەرقاڵی پێشنیارەکەی فەیسبووکن، هەر چەند ئەم هەواڵە هێشتا بە فەرمی بڵاو نەبۆتەوە، بەڵام زۆر دوور نیە كە كەڵە تۆری كۆمەلایەتی بۆ خێرایی كردارێك لە سەر وێبگەری تایبەتی خۆی بكات.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون