تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەرمانگەی ئایتی پرۆژەیەکی گرنگی دڵسۆزان ئەکات بە دەستە گوڵی خۆی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔24۔ )

 

من و کاک ئاراس دوو کەسین لەوانەی پرۆژەی Top LeveL Domainی کوردستانمان پێشکەش کرد بە دەوڵەتی کوردستانی باشور کە ئێستا خاوەنی ملیارەها دۆلارە لە سایەی هەڵەبجەو ئەنفال و دواتریش نەوتە ڕەشەکەی ژێر زەوی.
بیرۆکەی تۆمارکردنی ناوەدۆمەینێک بۆ کورد لەلای منەوە (کاک ئاراس بەجیا بۆخۆی بیری لێکردۆتەوە) سەرەتا لە نێوان من و سەلاحی شاسواریدا دروست بوو لە کۆتایی ۲٠٠٦ کاتێک من زانکۆم تەواوکرد، هەرچەن دڵنیام چەندین کەسی تریش بە خەیاڵیدا هاتوە، چونکە نامەمان بۆهات لەلایەن کەسانی تریشەوە. دوای چڕ بوونەوەیەکی زۆر و وەرگرتنی ڕای Afilias بڕیارمدا پرۆژەکاریک ئامادە بکەم و ئەوکات dotkuproject.infoم ڕێجیستەر کرد کەوا ئەمساڵ نوێی ناکەمەوە.
من لە مانگی ٤ی ۲٠٠۷دا پرۆژەکەم لەگەڵ خودی سەرۆکی فەرمانگەی ئایتی باسکرد و ئەویش بەمە وەڵامی دامەوە Why you کە بەڕاستی ئێستا دەر ئەکەوێت پرسیارەکەی چەن بوعدی جیاوازی هەبوە، وە زۆرجێگای خۆی بوو. دواتر پرۆژەی http://www.dotkurd.org/en/ لەلایەن کاک ئاراسەوە جوڵێنراو منیش پەیوەندیم بە کاک ئاراسەوە کرد و پێم وت تەواو پشتیوانی پرۆژەکەیانم. پرۆژەکەی کاک ئاراس زۆر لەوەی من زیاتر چوە پێش و من چاوەڕێ بووم پرۆژەکە بە تەواوی جێ بەجێ بکرێت.
بەڵام

هەفتەیەک ئەبێت دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی لیستی ناوە دۆمەینە تازەکان و لەڕێی کاک ئاراسەوە زانیمان کەوا فەرمانگەی ئایتی و بەڕێز کاک بۆتان تەقدیمیان کردوە بۆ ئەوەی کەوا ناوە دۆمەینی .krd بدرێت بە فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەو ئامانجانەی [url=http://gtldresult.icann.org/application-result/applicationstatus/applicationdetails/1099]لێرەدا[/url] هاتوون بە دیان بهێنێت.
من جگە لەوەی پرۆژەکە بە تەواوی ڕاکێشراو لەژێردەستی کاک ئاراس و بەندەی ناموخلیس ئەزانم، هەروەها قسەم زۆرە لەسەر هەموو پرۆسەکە، خودی کورتکراوەکە، ئامادەکاریەکان بە تایبەتی ئامادەکاری زمانەوانی ئەویش زمانی کوردی داماو کە ئەگەر ئەرکی چەن کەسانێک لێرەو لەوێ نەبا ئەبوایە وەک زۆرێک لە فەرمانگەکانی میری حکومەتی هەرێم هەر بە فۆنتی عەلی و بە ڕووشێواوی کوردی بمانوسیایە، جا ئەگەر ئامانجەکانی .krd بە زمانی لاتینی بێت ئەوا ئاشکرایە کە من هەڵەم.

لەم هەواڵە بابەتەدا تەنها یەک discrepancy واتە تەناقض"ێکی گەورەی فەرمانگە ئەخەمە پێش چاوی ئێوە (چونەکە ئەمە پەویوەندی بە ئێوەوە هەیە) ئەویش ئەمەیە کە لە [url=http://gtldresult.icann.org/application-result/applicationstatus/applicationdetails/1099]بەشی پەبڵیکی داواکاریەکەدا[/url] هاتوە:
[code]
The KRG Department of IT will conduct a number of outreach and communications activities to promote awareness of the .krd TLD, and will initially focus on reaching the potential registrant market. The key aim of this activity will be to inform potential registrants of the existence of the .krd TLD and how to apply for .krd domain names. Focus will be directed towards the delivery of a suitable brand identity for .krd, which will be attractive and reflect the .krd TLD mission⁄purpose.
The marketing plan will be driven by two key objectives, each of which corresponds to the key beneficiaries of our TLD. These objectives are:

1. Raise general awareness of the .krd TLD within the Kurdistan Region of Iraq and internationally. Tactics to achieve this objective will include establishing brand identity and spreading the message about the launch of the .krd TLD by sponsoring conferences, which will be attended by top government officials, intellectuals, academia and thought leaders, community leaders, influential business people, and prominent figures from both Kurdistan and abroad. These conferences will take place during the start-up period and in years one, two and three. Feeding into the momentum of this initiative, the focus will then split in year two to include promotion of the .krd TLD at smaller events and conferences of specialist groups within the varied communities.

2. The outreach and communications campaign will also ensure end-user utilisation through consumer-driven awareness activities. Tactics to achieve this objective will include developing a registrant welcome pack, promotional collateral and undertaking advertising campaigns in local and international publications such as Lvin Magazine, Time, Economist, Hawlati Weekly, Rudaw Weekly, etc.

The advertising campaign will be outsourced to professional advertising companies, which will develop the advertising materials and packages as per the .krd TLD requirements. The campaign will take place over 12 months during the start-up and year one; the first three (3) months of the campaign will be the most intensive. The intensity will lessen during the second - three (3) months periods and will be very low for the remaining months. This pattern may be repeated with modification for years two and three, and will be based on lessons learned and market research studies.
[/code]
دێڕی یەکەم واتە: فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پەیوەندی کردن و گەیاندن ئەنجام ئەدات بۆ بانگەشە کردن بۆ ئاگاداری لەسەر ناوە دۆمەینی .krd.
[b]بۆیە لە فەرمانگە ئەپرسم (وە لە تویتەر ئەم لینکە ئەنێرم بۆ بەڕێز کاک بۆتان) ئایا کوا ئەمە؟ یان بەتەمان دوای ئەوەی پرۆژەکە تەواوبوو وە بۆ ئەوەی نەبادا ئێمە بتوانین تانە لەسەر ئەم داوایەی ئەوان بدەین، ئەوان بەتەمابوون بە نهێنی ئەم پرۆژەیە بە کۆتا بگەیەنن؟[/b] ئایا گروپێکی وەک ئێمە شایانی ئەوەین کە لەڕێی ئایکانەوە ئاگاداری ئەم پرۆژەیە بین؟
یان شتێکی تر هەیە کە من نایزانم؟

وابزانم فەرمانگە و بەڕێز سەرۆکی فەرمانگە چاک ئەزانن کاتێک ئەوان بیانەوێت ئێمە ئاگاداری ئەم جۆرە پرۆژە چارەنوس سازانە نەبین، تەنها زەرەرمەند خودی پرۆژەکەو فەرمانگەکەی دەوڵەتی جەناب عالی حکومەتی هەرێمە.
لەکۆتاییدا ئەوترێت گوایە شتانێک هەن من ئاگاداری نیم، ئەبێ چی بێت من ئاگاداری نەبم کە وابکات پرۆژەیەک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان من پێشکەشم کردبێ، وە دواتر تەواوی پرۆژەکە لەسەر دەستی کاک ئاراس نوری بودجەی بۆ دابینکرابێت، ئاگاداری نەبین باشترە یاخود لەسەر ئەرزی واقیع شتانێک هەن من نایزانم. ئێوەش ئەگەر هاوڕای من نین، ئەتوانن ٪۱٠٠ پشتی فەرمانگە بگرن و هیچ بەلای منەوە گرنگ نیە. گرنگ ئەو حەقیقەتەیە کەوا ئەو پرۆژەیە دەستەگوڵی فەرمانگەو بەڕێز سەرۆکی فەرمانگە نیە.
ئەمە بەهیچ شێوەیەک ڕای کوردئایتی گروپ نیە، بەڵام من وەک ئەندامێکی چالاکی ئەم گروپە حەق بەخۆم ئەدەم ئەم بابەتە بوروژێنم و لەبری فەرمانگەش من بابەتەکە بە ئیوە بناسێنم (هەرچەن ئەندامانی کوردئایتیگروپ بە ئیمەیڵ ئاگادارن) !چونکە لە کەناڵی تویتەرەوە ویستم ڕای بەڕێز سەرۆکی فەرمانگە وەرگرم بەڵام دیارە کۆنفرانسەکانی بواری نادات.

بۆچوونەکان

باشە ئێستا ئەمە هەقی خۆپیشاندانی هەیە یان وتاری کاکم لە گۆڤارێک کە خەریک پەرلەمانیشی لەگەڵ سەراوبن بکەن؟

دۆت کرد، پێناسەکەی لە کوێ هەیە؟

ئێمە ۱۹۹۳ هاوارمان ئەکرد، نامانەوێت پەرلەمان، بمانخەنە سەرئێران، چونکە خۆمان دروستمان کرد. جا نازانم کاکە بڕوا تۆ بەتەمای دامەزراندنی کام سەڵتەنەتی؟ یان خزمایەتی نزیکت لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگە هەیەو من "شتانێک هەیە" دیسان نایزانم!

ئاخر[u][b] کرد[/b][/u] قەت کورتکراوەی کورد و کردستان نەبووە، ئەمە بیرۆکەی کێ بووە؟

سڵاو هاوڕێیان،

من دڵنیام بیرۆکەی وەدەستهێنانی تۆپ-لێڤل-دۆمێینی کوردستان زۆر لە دروستبوونی حکومەتی هەرێم کۆنترە. بۆ هەموو لایەکیش ئاشکرایە کە کاک هیوا و کاک ئاراس کارییان بەم مەبەستە کردووە. ئەمە ڕاستییە و جێگای گومان نییە.

کاتێک لە سلێمانی لەگەڵ کاک ئاراس قسەمان کرد، باسی ئەم داواکارییەی حکومەتی هەرێمی کرد و وتی " krd " داواکراوە. منیش بەلامەوە سەیر بوو، بۆ داوای " kur " نەکراوە. یان بۆ کاک ئاراس کە خۆی چالاکە و پەیوەندی زۆر چالاکی لەگەڵ کەسانی بەتوانا هەیە نەیتوانیوە ئەم داواکارییە پێشکەشی ICANN بکات. هەروەها لە قسەکانی کاک ئاراس دیارنەبوو کە ناکۆکیی هەبێت لەسەر "کێ ئەم داواکارییەی پێشکەش کردووە" بەڵکو لەسەر کورتکراوەی ناوەکە.

خۆم کە نە لە دوور و نە لە نزیک ئاگاداری بابەتی ئەم داواکارییەم و خزمایەتیشم لەگەڵ کەسی دەسەڵاتدار نییە، کاتێک سەردانی بەڕێوەبەری فەرمانگەم کرد، منیش ئەم پرسیارانەم لێکردن:
- بۆ داوای ku نەکراوە؟
وتی:‌ چونکە ئێمە وڵات نییە و ناچارین 3 پیت هەڵبژێرین.

- ئەی بۆ kur نا؟
وتی:‌ بیرمان لە دۆمەینی kurd کردەوە بەڵام کەمێک دوور و درێژە، بۆیە یان kur یان krd. لەسەر بناغەی ڕێسای کورتکردنەوە لە زمانی ئینگلیزی کە پیتە بزوێنەکان قوت دەکرێن کورتکراوەی krd هەڵبژێررا.

- - - - - - - -
وەڵامەکان بەڕای من نامۆ نەبوون. کێشەکەش/چارەکەش لەوانەیە لەوەدابێت کە هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگا لە کەسێکی تر بگرێت داواکاری پێشکەشی ICANN بکات.

سوپاس بەردە بۆ ئەو ڕوونکردنەوەیە!
کەواتە شتەکە کە بۆ پێناسەی میللەت و قەوارەیەک نەبێت، ناوە دۆمەینێکە وەکو سەدانی تر بۆ ناوی کۆمپانیا و گوێزی هیندی و دووکان ..هتد.

بژین

۱. ئاخر بیرۆکەکە تەنها بیرۆکە نەبوو گوناحە ناو بنرێت بیرۆکە
۲. کاک ئاراس نەک نەیتوانیوە، چاکیش ئەتوانێت و ئەیتوانی مەسەلەکە هەبوونی چڵکی دەستە نەک هەر توانایەکی تر
۳. کاکە بەرد تۆ ئەبوایە بتپرسیایە، ئێمە چەن جار وتمان با شتێک ئەکرێت تەنها ڕای دوو کەچە کۆنسەڵتانت وەرنەگیرێت کە بەبێ سکۆچ نازانن چەندی مانگە؟
٤. کورتکراوەکە لای منە تەنها مەسەلەیەکی تەکنیکیە بەڵام بیری تەواوی لێ نەکراوەتەوەو دڵنیام لەوەی کەوا هیچ قوڵبوونەوەیەکی لە پشتەوە نیە.
۵. ئەگەر سەرۆکی فەرمانگە تەنها یەک تویتی بناردایە بەس ئاگادار بوینایە، نەک لە ئایکانەوە بیبیستین، هیچ کات لای من هیچ شتێک دروست نە ئەبوو.
بە کاک ئاراسیشم وت بە تەلەفۆن وابزانم کۆتایی ۲٠۱٠ بوو، بە بەڕێز سەرۆکی فەرمانگە خۆشیم وت ڕاستەوخۆ، هەوڵەکانی من تەنها تەماعێکی من ئەوە بوو یەک دێڕ بخەمە سەر سیڤیەکەم. ئەویش بۆخۆم بۆ کەسی تر نا، چونکە ئیشەڵا جارێکی تر ئیش بۆ کەس ناکەم تا سیڤی بنێرم بۆ کەس!
ئێمە ڕۆژانە بۆچون و feedbackی گەورە گەورە ئەنێرین بۆ خەڵکانێک هەر ناشمان ناسن، هەموو ئەزانین کە لێرە چۆن قۆڵی خۆبەخشیمان لێ هەڵکردوە.
مەسەلەکە Credit where credit is due من بە هیچ شێوەیەک بەتەما نەبووم ڕۆژێک ۱٠٠،٠٠٠ ناوی کوردی بفرۆشم و ۱٠٠٠ دۆلاریشی لێ بخەمە لاوە.
لە کۆتاییشدا ئەو ڕۆژەی منیش کۆمپانیایەکم ئەبێت کە داهاتی ۱٦ ملیۆن دۆلاری لە نەوتی ڕەش وەرگرێت ئەوکات دۆمەینی .هەڵەبجە ئەکڕم جا بزانین کێ ئەتوانێ ئەسپی خۆی تاودات.
سوپاس بۆ ئێوەش ڕێمان ئەدەن قسە بکەین.

ڕوونتر مەبەستی من ئەوەبوو، ئەمەیان هەقی خۆپیشاندانی هەیە نەک وتاری گۆڤارێک هەروا.

لەوانەیە من و زۆرێکی تریش لێرە کەمترین زانیاری ئاگاداریمان هەبێ لەسەر ئەوەی کاک ئاراس و تۆ ئامادەتان کردبوو، هەرچەند لە دەنگدانەکەی دۆتکورد و ناردنی واژۆ و ئەمانە تۆمارمان هەبوو، بەڵام بەشێوەی تر نەماندەزانی چۆن ڕوودەدا.
ئەگەر کاک ئاراس پاڵپشتی فەرمی بۆ کردووەتەوە و ڕاپرسی و کۆکردنەوەی دەنگ و لۆگۆی ئەم هەموو لایەنە، ئەی فەرمانگە چۆن بە چەقەنەیەک کردوویەتی؟

بژین.

كاك هیوای گیان
جەنابت كەمێ بیر لە مێژووی نەتەوەمان بكەن ئەزانن ئەم جۆرە هەق خواردنانە لە ناو كۆمەڵگای كوردی زۆر ئاساییە شایەد بڵێم زۆر بە شانازیش باس دەكرێت!بس زیز مەبن" لە جیهان سێهەم هەموو كارێك یەكەم بۆ بەهرەی كەسایەتیە ئینجا بۆ نیشتمان وگەل" ئەگەر ئێوەش سودێكتان بێت لەم بیرۆكە"فكر بالقوه" هەقی خۆتانە بەڵام بەرێز بوتانۆل كردی بە "فكر بالفعل" وبەهرەی خۆشی لێدەبات.ئایا كاك ئاراس گڵەیی هەیە لەم كارەی كاك بوتانۆل !
وەڵاهی ئەمن بۆ خۆم دۆمین بێت بە ku -kurd -kurdistan ...هتد هەر قەناعەتم لەسەر irەكەیە لە بارەی ئابوریەوە بۆ من نرخەكەی لە ساڵێك ٢ دولارە هەر ئەو كارەشم بۆ ئەكات كە ئەوانی تری هەیەتی. لەگەڵ رێزمدا

ماندوو نەبن!
دەبێ ئەوە بزانین کە چەندە کاك هیوا ئەوەی راکێشاوە بەڵام نەگەشتۆتە ئەنجام، جا هەر ئەنجامێک بوبێ، پاشتریش کاك ئاراس کارەکەی باسکرد و لە کوردستان و لە دەرەوە کاری لەسەر کرد، ئەوەی من زانیم، کارێکی ئاوا لە کوردستان بە پاڵپشتی مادی دەکرا واتا ئەو کارەی کە ئێوە پێی هەستان دەبوایە لە بنچینەدا پاڵپشتی مادی لەگەل بوایە، پرۆژەکە لە سەرەتادا لە نێو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بوو، دوای رەزامەندی بودجە و کاری تر، ئەم پرۆژەیە گواسترایەوە بۆ فەرمانگەی ئایتی، لێرەدا پرسیار دروست دەبێ ئایا بۆچی یەکەم جار نەچووە فەرمانگە؟ دواتریش بۆچی بەوشێوەیە فەرمانگە زاڵ بوو و ئێستاش بە ناوی ئەوەوەیە؟ دەبێ بۆتان عوسمان هەنگاوی داهاتووی چی بێت (بەڵام کە ئەم رەخنەیەی هاتە سەر)؟!
پێم وایە ئێستاش کاك ئاراس خاوەنێتی! چونکە بەو دۆمەینە ناونوسکراوە لای ئایکان کە لای ئاراس نووریە.
بژین.

هاوڕێیان با دوو خولەک بێ پەمپ لێدان بەیەکەوە دوو قسە بکەین.
فەرمانگە کارێکی نایاسایی نەکردووە.
منیش 180 هەزار دۆلارم هەبێت دەتوانم داوای دۆمەینی bardaqani. بکەم. وەک کاکە سیا دەڵێت هەموو دوکاندارەکانی ناوبازاڕیش دەتوانن داوای بکەن. دەتوانین بڵێین عەبۆی چایچی بۆ داوای دۆمەینی خۆت کردووە؟

باشە ئەگەر فەرمانگە نەبوایە و سەرمایەدارێکی کورد ئەم کارەی بکردایە؟ ڕەفتارتان چۆن دەبوو؟

لە هەمان کاتیش زۆر باش حاڵیم لە قسەکانی کاکە هیوا، دەمێکە خەمخۆری ئەم بابەتەن و کارییان کردووە بۆ وەدەستهێنانی دۆمەینێکی هاوشێوە، دەبوایە بە ئیمێلێک ئاگادار بکرێنەوە و سوپاس نامەیەکی بچووکیش جێی خۆی بوو.

@هەڵۆ
داوای لێبوردن ئەکەم لێت حاڵی نەبووبووم.
@قەزوان
ئەوانە ڕای بەکارهێنەرن باسەکە لەوە گەورەترە. ئەکرێ ئەوناوانە بە ۱ دۆلاریش بەتۆ بفرۆشرێت بۆ ئەوەی چەندەها کاری گەورەهەیە پێی ئەکرێت بکرێت نەک تۆ بچیت لە .ir ناو بکڕیت.
ئەم بابەتە قسە زۆر هەڵەگرێت و کۆنفرانسەکانی ئایکان جێگای ئەو قسانەیە.
@هاوار
منیش دڵنیام لەوەی بەبێ presentationەکانی کاک ئاراس زۆر شت نەئەکران. بەس من لە بری ئەو قسە ناکەم. خۆی توانای نوسینی لەمن زۆرترە.
@بەردەقانی
قسەکانت دروستن، بەڵام من پەمپ لێنادەم، من هەقیقەت ئەڵێم، دانانی ۱۸٠هەزار دۆلار لەسەر پرۆژەیەک کە سەرەتا لەژێردەستی خەڵکت دەرهێناوە، دوەمیش نازانی بۆکوێی ئەبەیت و چی لێ ئەکەیت، وە لەدواییدا هەر ئەبێت بکرێتەوە بە .کرد چیمان کرد؟
ئەگەر نەک ئیمەیڵ تویتێک لای کاک ئاراسیشەوە بهاتایە بۆ من سوپاسی نە ئەویست. As I said, credit where credit is due.

من لەگەڵ قسەکانی کاک قەزواندام کڕ بێت یان کوڕ فەرقی چیە ئەی بۆ کۆمەکەی ئەمریکی هی کام ماڵی باوکمانە
ئەوەندە حەساسیەتی ناوێت من پێم باش نیە کەس شت بە خۆڕای بۆ میلەتی کورد دروست بکات خۆ لە ئەفرقیا ناژین حوکمەت هەیەو پارەی هەیە پڕۆژەکانی خۆتان پێشکەس بکەن داوای حەقی خۆتان بکەن کاتی ئەوە نەماوە خەڵک لەبەر کوردایەتی یان لەبەر بەهرە خۆی ماندوو بکات .کاتئ ئەوەیە خزمەت گوزاریەکانی ئایتی بکرێتە مادە بکرێتە پرۆژەی سود مەند خاوەن بەهرەکان حەقی خۆیان بەزیادەوە لێ وەرگرن...هۆکاری دواکەوتنمان ئەوەیە وەک کاک قەزاوان وتی خەڵک بۆ مادە ئیشی نەکردوە ئیشەکەیشی تاکەکەسی پێوە دیار بوە. کاتی ئەوە هاتوە ئەم هەموو گەنجە لە پشتی کۆمپیوتەرەکانەوە خزمەت دەکەن خۆیان دەرخەن خزمەتەکانیان دەرخەن ئەوکاتە بزانن چۆن ئاتی لە کوردستان بەرەو پێش دەچێت هەر حسانب بۆ کەس مەکە هەوڵ بدەن کۆمپانیای بچوک بچوک دروست بکەن هەم خۆتان هەم خەڵکی کوردستانی پێ بەرەو پێش ببەن

باشە ئەمە کەی حاڵە؟؟ ئەبێ هەر کەسێ پرۆژەیە پێشکەش بکاو دوای ماوەیە ببێتە هی فەرمانگەی ئای تی ، بەخوا کاک سەفیین و کاک ئاراس پێم سەیرە ئێوە ئەوەنە دڵتان پێیان خۆشە و سەردان و شتیان ئەکەن و باسی پرۆژەیان بۆ ئەکەن ، ئەمانە کەی هی ئەوەن؟؟

بژین،

نێچیر،
ناوەدۆمەین هەقی دەوڵەت نییە!! هەر کەس پارەکە بدات دەتوانێت بەو مەرجانەی ئەوان کە ڕۆتینێکی وشکن، ناوەدۆمەینێکی لەم جۆرە:
.gul, .krd, qaraj, .lam, . has

سڵاو هاوڕییان!
بەشایەتی دۆست و دوژمن، یەکێک لە سیفەتەکانی کەسایەتی من وەسف کردنی هاوڕێ و هاوکارەکانمە ئەگەر بەڕاستی دەستی کاریان هەبێ، بە پیجەوانەشەوە پێم شەرمە هیچ کاتێک و لە هیچ شوێنێک باسی ئەو بڕە تواناو شارەزایەی خۆم بکەم کە هەمە لەهەر بوارێکدا بێت. ئەم پێشەکیەم بۆ ئەوە بوو کە هەرگیز لە هەوڵ و ماندوبونی هیچ ئەندامێکی کورد ئایتی و گروپەکانی تر کەم ناکەمەوە تا بگات بە تواناکانی کەسانی وەک بەردەقانی و هیوا و ئاراس و برادەرانی تر. بەڵام ئیتر ئێستا گەیشتە سەر ئێسقان و ناتواانم باسی نەکەم . قسە لە ماف خواردن کرا و پێمان شتێکی خراپە کەچی ئەوەتا لێرەشدا ماف پێشیل ئەکرێ.
جارێکی کە لەگەڵ دەستخۆشیم بۆ کاک هیوا و کاک ئاراس بەڵام هاوڕێیان من بەهاوکاری کاک بەردەقانی ئەو بابەتەم لە کوردسات تیڤیدا لە ساڵی ٢٠٠٥ باس کردوە کە بەڕاستی زۆر جێی سەرنجی بەریزانی ئەوکاتەی کوردسات و خەڵکی کەش بوو. کەچی ئێستا زۆر کەسی تریش بوە بەخاوەنی، ئەگەر چی هیچ کاتێک من نامەوێ خۆم بکەمە خاوەنی ئەو پرۆژەیە، بەڵام وەک پرۆژە وابزانم کەس لە پێش ئێمەدا بە ئاشکرا لە کەناڵەکانی میدیاوە لەو سەردەمەدا باسی شتی وای نەکردوە.
من رام وایە هەرکەس هەوڵ ئەدات (دۆتێک) بخاتە تەنیشت پیتێک یا سەر نێت، بەمەبەستی خزمەت کردن بە ووڵاتەکەی من زۆر دەست خۆشی لێ ئەکەم. هەر وەک چۆن لێرەدا زۆر دەست خۆشی لە کاک هیوا و کاک ئاراس ئەکەم بۆ ئەو ئەرکەیان.
هەر بەڕێزێک ئەیەوێ ئەو چاو پێکەتنەی من لەگەڵ کوردسات، ببینێ بۆ سەلماندنی ڕاستی و دروستی قسەکانم ئەتوانێ پەیوەندی باکات بە کوردسات تیڤی وە .

بیرۆکەی دۆمەینە ناو بۆ کورد زۆر کۆنترە، بەڵام ئایکان ئێستا بە میللەت و قەوارەی دەوڵەتی نەداوە، بەڵکو وەکو هەزارانی تری داوە و ئیتر کێ پارەکە بدات سەرچاوان.

@ناچار
ڕێزتم قەبوڵە بەڵام مادەم تازەی، زۆر شت هەیە ماوتە جارێ.
@هێمن
مەسەلەکە بیرۆکە نیە، وەک لەسەرەوە نوسیومە، دڵنیام کە وایە. یەکەم دێڕم ئەڵێ "ئێمە دوانین لەوانە" ئێ کەواتە ئەوە بوین بە ۱٠، باشە ماقوڵە پرۆژەیەکی ئاوا، چی تێ ئەچێت تویتێک بنوسرایە، ئەوا ئێمە ئەمە ئەکەین RFC, هیچی تر!
کاکە سیا مەسەلەکە ئەوە نیە، مەسەلەکە ئەوەیە مایکرۆسۆفت و PwC کە بە سەدان هەرزار لە فەرمانگە وەرئەگرن، چۆن یەک فاریزە زیاتر ئەڵێن بەسەرۆکی فەرمانگە ئەگەر ۱٠٠،٠٠٠ی تری لەگەڵ نەبێت؟ کاک ئاراس تەواوی پرۆژەکەی خستۆتە بەردەستی...هیچ نەماوە! ئێ نابێت بڵێ کاکە ئەوە بردمان بڕۆ کوێ بەرزە بیگرە. ئاخر زۆر یەتە سەرزمانم شت بڵێم بەس بەجێی ئەهێڵم بۆ کەسەکە خۆی.
یەک شتی زۆر گرنگ لەسەر ئەوەی هەرکاممان بمانەوێت ئەتوانین ناو بکڕین، ئاواش نیە یەکجار، شتەکە لە ژێر ناوێک کراوە کە تۆ ناتوانی بچیت لەژێر هەمان ناو ئەو ئیشە بکەیت یەکسەر ئەتدەن بە قەد ئەو قسەیەی کە: ئەوە هەیە تۆ چیت و کێیت؟ چۆن جیاوازیت؟ ئەو لە ژێر ناوی من و تۆ و هەموو کوردو وکوردستاندا کردویەتی، ئێوە بابەتەکە وا لێ ئەکەن من خۆشم سەرم لێ تێک ئەچێت بەجوانی وەڵام بدەمەوە. کرۆکی بابەتەکەی من لەسەر discrepancyیەکەیە، من باکم لە هیچ کەسێک نیە!
کاکە خۆ داوای patentمان نەکردوە...قابیلە نەزانم بیرۆکەیەک شایانی پاراستن بێت بیپارێزم، دەستەواژەیەکی کوردی سەقەتە بەکارم هێناوەو بەکاری ئەهێنم.
داوای ئەوە ئەکەین (ئەمیش دەستەواژەیەکی تری بێکەڵکی کوردی، داوا ناکەم، ئاگادارتان ئەکەم دەنا داوا لە هیچ کەس ناکەم بۆ هیچ شتێک) ئەم شتانەش نەکرێن بە پرۆژەی جادەی ژێر زەوی پەرلەمان و بەدزیەوە بە فرستە بکرێن. ئەم شتانە گاڵتەجاڕی نیە، دوایی ئەتوانێ یەک ناوت بە ۱٠٠،٠٠٠ پێ بفرۆشێت و نەتوانیت تانەیەکیشی لێ بدەیت، ئەتوانێ لە .ir و .iq سەقەتتر بەڕێوەی ببات و باکیشی نەبێت. باشە ئێمە نەبین کێ ئەزانێ و ئەتوانێ ئەمجۆرە کارانە بکات؟
فەرموو بەیانی ناوێک تۆمارکرا بە ناوی منەوەو سوکایەتیشمان پێ ئەکەن، فەرمانگەش تاقەتی وەڵامدانەوەی نیە، ئایکان ناڵێ تۆ جارێ بڕۆ لەگەڵ ڕێجسترار قسە بکە؟ خۆ ناچیت بۆ کۆنفرانس باسی بکەیت؟
.uk تەواو دامەزراویەکی قازانج نەویستە، بە ملیۆنەها پاوەن ئەچێتە ژێردەستیان یەک فلسی ناچێتە باخەڵی کەس!! .irیش کەس یەک تەماتە شکاوی لێ ناکڕێت. فەرموو بچۆ لە .tr شتێک تۆمارکە ئەتاتورک تفی لێکردبێت؟
خۆ ڕاپۆرت نانوسم لێرە.

جارێکی تر بڕۆ بۆچوونەکان بخوێنەوە. وە بخوێنەوە ناوە دۆمەینی وڵات چییە، وە چۆن لەسەر بنەمای کورتکراوەی چی بنەڕەتێکی جیهانی دەدرێ بە وڵات؟ وە ناوەدۆمەینی بازرگانی ...هتد چین!!؟
هەمان کات ئەوانەی پڕۆژەکەیان لا گەڵاڵە بووە و ئیشی دروستیان بۆ کردووە کە من کاک [b]ئاراس[/b] دەناسم، ئاگاداری پرۆسەکەم (زۆر شارەزایانە و فەرمیانە هەنگاوی لەگەڵ (حکومەتی هەرێم) ناوە بە هەماهەنگی، واتا کەس نەچووە بەناوی خۆیەوە شتێکی بۆ خۆی داوابکات کە موڵکی گشتی بێت!! بەڵکو وەکو خزمەت بە حکومەت کردویەتی و سەردانی تایبەت و بودجەی لە حکومەتەکەی بەرهەمیش بۆ دیاریکراوە لە لایەن پەرلەمانەوە. هەر لەخۆتەوە [b]ڕەقەم لێمەدە[/b]!

پاشان تۆ کێی لەم باسە؟ لە پڕۆژەکەی؟ بەناوی ئەولاوە قسەدەکەیت و نێچیرێکی کەچەڵەت کردووە بە وینۆچکە! یان تۆ لە دیوێکی تر لەگەڵ کاک ئاراس و کاک هیوا ..هتد هاوکار یان هیچ نەبێت ئاگادار بویت. بەدەرلەوە دەبێت ڕابوەستی.
چونکە لە باسێکی وا جدیدا، کەسی سێیەم بوونی نییە.

کاتێکی خۆش

كاك هیوای خۆشەویست ئۆمیدم هەیە ئەم فیلمەت بینیبێت[url=http://www.imdb.com/title/tt0111161/] The Shawshank Redemption[/url] "رزگاری لە شاوشێنگ" كاتی نیشاندانی تابلۆیێك كە نوسراوەیێكی ئینجیلی پێوەبوو ئەوە بوو كە "كاتی دادپەروەری دەگەیێت" زۆر سەرنجی بەڵامەوە راكێشا وئەو كاتەیش لە فیلمەكە زۆر ناخۆش هاتە بەرەوە.هیوادرام ئەو كاتەش بۆ بوتانۆڵ بێتە بەرەوە.كاك هیوای گیان "دنیا دەوران دەورانە رێواسی كەڵی خانە !"بەڵام ئەونەم بۆ دەركەوت كە " بیرۆكە دزین بەو مانایە كە بیرۆكەی فەرمانگا بوە بە تەپاڵە لە ژێر كونگیان"

کاک ناچار: لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و حورمەت، ئەگەر لە بابەتێک بەباشی تێنەگەیشتوویت، بۆچوونی لەسەر نەنووسیت زۆر باشترە.

"سەرنجی خوێنەر بۆ پرۆژەی “دۆتکورد” ڕادەکێشم، کە بە درێژی لە (www.dotkurd.org) دا باسی ئەم خاڵانەی کردوە، کە ئەمڕۆکە بودجەی بۆ تەرخانکراوە لە لایەن حکومەتەوە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن جێبەجێی دەکات."
[color=#333333; font-family: 'Unikurd Web', Tahoma, 'DejaVu Sans', Helvetica, Arial]http://www.dotku.org/Ku/?p=351[/color]

سڵاو و ماندونەبن.

[u]هەندێک ڕاستی بۆ بیرهێنانەوە:[/u]
١. پاوان یان دۆمەین دوو جۆرن، یەکێکیان هی وڵاتان (ccTLD) بڕوانە لیستەکەی UNSTAT، لە دوو پیت پێکهاتوون وەکو (iq, de, se, ir, co, tv) و دووەمیان گشتی (gTLD) کە لە ٣ پیت و زیاتر پێکهاتوون وەکو (net, org, museum, travel, info, name)[١]. ئەم دووجۆرە دەکرێت بە ڕێنووسی وڵاتەکەش (IDN) هەبێت، واتە بۆ (ae) کە هی ئیماراتە، دەتوانرێت (.امارات) دروست بکرێت[٢].

٢. لە ٢٠٠٦ەوە پەستان هەبوو لەسەر ئایکان کە دۆمەینی گشتی نوێ دروست ببێت، لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ ئایکان لە کۆنگرەی پاریس بڕیاری کردنەوەی ناوی پاوانی گشتی دا (gTLD) پێشتر چەند دانەیەک هەبوون وەک (.net, .com وهیتر) لەو چەندانەیە زیاتر نەبوو و ڕێگەش نە ئەدرا هی نوێ دروست ببێت[٣]. لەو ڕێکەوتەوە خەڵک هەوڵی دا ناوی زمان، شار، کۆمپانیا، نازناو، کورتکراوە ...هتد بۆخۆی حیجز بکا و هەوڵی دروست کردنی بدات. بۆ نموونە (.berlin, .next, .now, .pay, .nyc, .africa, .casa, .audi, .ibm) هەزارانی تریش[٤].
٣. ئایکان لە ٢٠٠٨ەوە تا کۆتایی ٢٠١١ پاش چەندین کۆنبوونەوەی گشتی و تایبەتی، ڕێبەرێکی دروست کرد[٥]، لە ٣٠٠لاپەڕە زیاترە، لەم ڕێبەرەدا چۆنێتی داواکردنی پاوانی گشتی نوێی (new gTLD) شیکردووەتەوە، هەنگاو بە هەنگاو، کە دەتوانیت بێ هاوکاریی لەسەر ئەو ڕێنوماییانە تۆش داوای ناوێک بکەیت. مانگی ٣ی ٢٠١٢ دەرگا کرایەوە و دەکرا ئۆنلاین داوانامە پێشکەش بکرێت و باجی ٥٠٠٠دۆلار بدرێت بۆ هەر داوایەک، پاشان مانگی ٥ باقی باجی ئایکان ١٨٠٠٠٠دۆلار دەدرا.

٤. گروپە کوردییەکان، تاکە کەس، خێرخوا و دۆستی کورد، هەرکەس لای خۆیەوە هەوڵی داوە کوردیش ناوی هەبێت. بۆ ئەمە لیستم لایە و دەتوانم لە بۆنەیەکدا ناوی هەموو بنووسم، بە ڕێکەوت و بەڵگەوە، لەسەر بەشی دۆتکورد لە فەیسبووک هەندێک لەو کەسانە خۆیان باسی هەوڵی خۆیان کردوە.

٥. کورتکراوەکانی (ku, kur, kurd) مانایان چییە ([url=http://www.dotku.org/Ku/?p=98]http://www.dotku.org/Ku/?p=98[/url]). کوردەکان هەموو خەممان بۆ (ku) دەخوارد، کە وەرگرتنی مەحاڵە تا نەبین بە دەوڵەت[٦][٧]، بۆیە هەوڵدان بۆ (kurd و kur) بوو.

٦. لە ٢٠٠٥ دا چەند لاپەڕەیەکم نووسیبوو لەسەر ئەو پرۆژەیە (وەکو زانستپەروەرانی کورد) ناردمان بۆ کەسایەتی ناو حکومەت و حیزبەکان، و لە کۆتایی ٢٠٠٦دا ئەو پەڕانەم دا بە وەزارەتی گەیاندن، هەمان شتم بە ئیمەیل لە ئاداری ٢٠٠٧ دا نارد بۆ کاک بۆتان عوسمان، وەزارەت کاردانەوەی هەبوو و ئامادەبوو پرۆژەکە بگرێتە ئەستۆ. لە ناوەڕاستی ٢٠٠٧ بەدواوە هەوڵمدا لەگەڵ وەزارەت، بە سەرمایەدار و بێ سەرمایەداریشەوە کە پرۆژەکە پێشکەش بکرێت و داوای ناوێک بکرێت بۆ کورد.

٧. ساڵی ٢٠١٠ پەرلەمان بودجەی داواکراوی وەزارەتی قبوڵ کرد[٨]، کە بریتی بوو لە ٦٠٠ملیۆن دیناری ئێراقی، پێشنیار و هەنگاوەکان و تێچوونەکانی من دەستنیشانم کردبوون بۆ وەزارەت، کە خۆشیان مەبەستیان بوو پرۆژەکە بکرێت.

من زۆرماندوبووم لەگەڵ پرۆژەکە و چەند جار سەفەرم بۆ کردوە بۆ کۆنگرەکانی ئایکان و بۆ کوردستانیش، و بەردەوامیش دەبم لەگەڵ پرۆژەکە. لای من سەرکەوتنی پرۆژەکە و دروست کردنی ناوێک بۆ کورد گرنگترە لەوەی کێ بیکا و چۆن کردی. با فەرمانگەی ئایتی بێت و وەزارەت نەبێت. ئەوەی دڵگرانی کردم، لەسەرەوە کاک بەردەقانی ناوی برد و ڕای خۆشم بە کاک بۆتان عوسمان وت، هاوکات ناکرێت ئەو بناغەیەش فەرامۆش بکرێت کە بنیاتنراوە بۆ ئەم کارە.
ئەوەی دەیبینم، ناوی (.krd) وەک مارکەی بازرگانی (brand) و ناوی دامەزراوە داوانامەی پێشکەش کردوە[٩] نەک وەکو ناوی هەرێم (جوگرافی) و کلتور. لەوانەیە ئەوە باش بێت تا بەڵگە نەداتە دەست تورک و فارس، کە ئیتر ناتوانن دژی خاوەندارێتی بوەستنەوە، بەڵام حیکمەتی تری نییە، چونکە (kurd) بۆ پاوانی گشتی هیچ درێژ نییە (کە travel و museum و arpa و هیتر هەبن) و دەشکرا (kur)بێت کە بۆ زمانی کوردی ئاماژەی پێ کراوە[١٠] داوا بکرێت.
بەڕێزان، ئێمە هەمیشە خۆبەخشانە و لەسەر ڕووی سادەی خۆمان هەوڵمانداوە خزمەتێک بگەیەنین، ئیتر کەمینە یا زۆرینە بەرەوپیری هاتبن یان نە، گوێمان نەداوە. ئەرکی خۆمان بەجێ هێناوە و کەسمان نە چاوەڕێی دەستخۆشین و نە خەڵاتیشمان دەوێت. بێگومان کەسیشمان لەسەر زۆرداری و ستەم بێدەنگ نابین و دڵگرانین کە مافمان زەود بکرێت، ئەوەتا لێرە و لە شوێنی تر باسی دەکەین.[b] [/b]
[b]پاوانێک بۆ کورد دڵخۆشکەرە لای هەموومان و با بێتە بەرهەم، هیچ نەبێت نیوەی ئامانجمان دەپێکێت. دەستخۆشیم بۆ هەموو ئەوانەی هەوڵیانداوە و هەوڵ ئەدەن لەم ڕووەوە خزمەت بگەیەنن.[/b]

[١] جۆرەکانی ناوی دۆمەین [url=http://www.dotku.org/Ku/?p=75]http://www.dotku.org/Ku/?p=75[/url]
[٢] ناوە دۆمەینی نێودەوڵەتی IDN ccTLD چییە؟ [url=http://www.dotku.org/Ku/?p=85]http://www.dotku.org/Ku/?p=85[/url]
[٣] - [url=http://archive.icann.org/en/topics/background-info-newgtld-apps-13feb08.htm]http://archive.icann.org/en/topics/background-info-newgtld-apps-13feb08.htm[/url]
[٤] ناوە پاوانی نوێ - [url=http://newgtlds.icann.org/en/]http://newgtlds.icann.org/en/[/url]
[٥] - Guidebook [url=http://newgtlds.icann.org/en/applicants/agb]http://newgtlds.icann.org/en/applicants/agb[/url]
[٦] [url=http://unstats.un.org/unsd/databases.htm]http://unstats.un.org/unsd/databases.htm[/url] UNDS-Database
[٧] لیستی وڵات و کۆدەکانیان ([url=http://unstats.un.org/unsd/tradekb/Attachment195.aspx]http://unstats.un.org/unsd/tradekb/Attachment195.aspx[/url])
[٨] لیستی پرۆژەکانی ٢٠١٠ ([url=http://www.perleman.org/files/articles/280110054018.pdf]http://www.perleman.org/files/articles/280110054018.pdf[/url])
[٩] بڕوانە لیستی پاوانە پێشکەش کراوەکان ([url=http://www.newgtldsite.com/new-gtld-list]http://www.newgtldsite.com/new-gtld-list[/url])
[١٠] کورتکراوەکان ([url=http://www.dotku.org/Ku/?p=98]http://www.dotku.org/Ku/?p=98[/url])

دەستخۆش کاکە ئاراس.
"بێگومان کەسیشمان لەسەر زۆرداری و ستەم بێدەنگ نابین و دڵگرانین کە مافمان زەود بکرێت، ئەوەتا لێرە و لە شوێنی تر باسی دەکەین."
بێ گومان!
"It is better to deserve honors and not have them than to have them and not deserve them."
-MT