نەخشەی جوگرافیای کورستان
ئەم کاتەتان شاد بەڕێزان
چۆن دەکرێت نەخشەی کوردستان بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ دروست بکرێت؟ ئەگەرچی چەند نەخشەیەک هەنە، باڵام هێندێک کەم و کوڕیان تێدایە. نەخشەیەکم گەرەکە کە بتوانم زۆرینە شارەکانی کوردستانی تێدابن و سنورەکانی چوارپارچەی کورستان بە تەواوی لە سنورەکانی تورکیە، ئێران، ئێڕاق، سوریە و ئەرمەنستان جیاکرابێتەوە. سپاستان دەکەم کە بتوانن لەم بابەتەوە هاوکاریم بکەن.
بەڕێزەوە،
قەندیل
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بەڕێز قەندیل
پرسیارەکەت بۆ کەسێکی وەک من ڕوون نیە.
[url=https://maps.google.com/maps/ms?ie=UTF8&t=h&oe=UTF8&msa=0&msid=101640126860435170753.00048e850e000496e2f84]شتێکی ئاوات ئەوێ؟[/url]
یان ئەتەوێ خۆت هەموو شتیکی بکێشیت؟ یان ئەتەوێ وەک ئەو لینکە بێت یان کە ئەڵێی "بەڵام سنورەکانی تورکیە، ئێران، ئێڕاق، سوریە و ئەرمەنستان جیاکرابێتەوە" مەبەستت ئەوەیە سنورەکانی ئەو وڵاتانەی لەسەر نەبێت.
شتێکی کەم ئەمێنێتەوە کە بە [url=http://www.google.com/mapmaker]نەخشەکێشی[/url] گوگڵ نەکرێت، سەرێکیش بدە لە [url=https://www.openstreetmap.org/login?referer=%2Fedit%3Flat%3D36.3466%26lon%3D43.1585%26zoom%3D13]OSM[/url]
بزانین چیترت پێویستە تا بەپێی توانا یارمەتیت بدەین.
ڕێزم