تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆپێرا : وشانی كۆتایی ١٢ی وشاند

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

چەند كاتژمێر پێش كۆمپانیای نۆروێژی [url=http://www.opera.com/]Opera Software[/url] وشانی كۆتایی ئۆپێرایی وشاند.ئەگەر لە وێبگەڕی ئۆپێرا سود وەردەگری تا چەند كاتژمێری داهاتوو پەیامی نوێكردنی وێبگەرەكەت پێدەگەیێت.بەڵام ئەگەر پەلەتە ئێستا نوێی بكەیت لە ئەم مەسیرە كرداری نوێكردنەوە ئەنجام بدە :
Opera > Help > Check for Updates
تیمی دێسكتۆپی ئۆپێرا لە وێبلاگی خۆیان([url=http://my.opera.com/desktopteam/blog/2012/06/14/twelve-under-the-hood-improvements-in-opera-12]Opera Desktop Team blog[/url]) ئاماژەیان بە ١٢ نوێكردنەوە لە سەر ئەم وشانە كردوە. كە كرینگرتینیان خێرایی كردنەوەی پەڕەكانی ئینتەرنێتە و باشترپشتگیریکردنی HTML5 و CSS3 وە گۆڕانکاریەکی گرنگی تر لە Plugins دا کراوە، کەر پێوەکراوێک چارەسەرکەرێک بۆ خۆی وەگەڕدەخات، بەمەش لەکاتی بەریەکەوتنی (کراش) پێوەکراوێک، وێبگەڕەکە خاونابێتەوە لە کردنەوەی پەڕەکانی نێت .
تایبەتمەندیەکی تری ویبگەڕی ئۆپرا، بەهێزیەتی لەڕووی پاراستن، لەم وەشانەدا کردارێکی تری بۆ دروستکراوە کە ئاسانکاری زیاتر ئەکات بۆ ئەوەی بەکار‌هێنەر بیبینێت لەکاتێکدا مالپەرێک سیخوڕیت بەسەرەوەبکات یا وێبکامیرەکەت بخاتەگەڕ وێنەت بگرێت. پشتگیری لە زیادكراوەكانە وچارەسەركردنی كێشەكانی تەكنۆلۆژیای وێب لە سەر ئەم وێبگەڕە.
ئایا ئێوە لەگەڵ ئۆپێرا هەن یان وێبگەرێكی تر هەڵدەبژێرن؟

بۆچوونەکان

دەستخۆش ، ببورە هەندێکم بۆ زیادکرد، لەم وەشانەدا زۆر گۆڕانکاری کراوە، چونکە ١٨ مانگە خەریکن، خێراییەکەیان بۆ گەڕاندۆتەوە.
من ئۆپرام لابردبوو، بەڵام دوای تاقیکردنەوەی ئەم وەشانە، داممەزراندەوە.

سپاس كاك زەندی گیان ئۆپێرا لە "تخصص"ی خۆتانە . هەوالی من ئەسرنەوە ، لای دەبن ، دەیخەنە نێو تەنەكەی خۆلەكە یان زبڵدان بە قەول فارس گەڵ (گردن از مو باریكتر ) .
دیسان سپاس بۆ جەنابتان

دەستتان خۆش ، ئێستا تاقیم کردەوە بەراستی خێرابوە و شێوازەکەیشی جوانبوە

سەیرە ئەمانە هەمیشە شتی نوێیان پێیە.. دەستخۆش کاک قەزوان بۆ ئەو هەواڵە.

دەست خۆش کاک قەزوان، ئێستا ئەم وێبگەرە دادەمەزرێنمەوە چونکە لامدا بو بەلام ئەم زیاد کراوەی کە هەرکەسێک سیخوری بەسەرتەوە بکات خۆی دانراوە یاخود دەبێت خۆمان دایمەزرێنین؟
یاخود بە هەرشێوەیەکی تر بێت چۆن بزانین کەسێک سیخوریامن لەسەردەکات؟