تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مەرجەنوێیەکانی Intel بۆ Ultrabook

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

کۆمپانیای بەرهەمهێنی چارەسەرکەر Intel ژمارەیەک چارەسەرکەری دووناوکی و چارەسەرکەری جۆری گورگی ئامادەکردووە بۆ لاپتۆپەسوکەڵەکان (Ultrabook)، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک مەرجی داناوە بۆ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی Ultrabook کەئەبێ ڕەچاوی بکەن.
مالپەرێ Engadget نوسیویەتی، کۆمپانیای Intel تێکڕا هەشت جۆر چارەسەرکەر (پرۆسێسەر) ی لەجۆری i5 و i7 وە جۆری گورگی بەرهەمهێناوە بەتایبەتی بۆ لاپتۆپەسوکەلەکان، چونکە ئەو لاپتۆپانە ئەبێ زۆر تەنک و سوک بن و بەڕێژەیەکی کەمتر وزە بەکاربەرن.

مەرجەکان بەمشێوەیەی خــــوارەوەن
١/ ئەگەر مۆنیتۆرەکەی لە ١٤ ئینج کەمتربێت ئەوا ئەبێت لە ١٨ ملیمەتر تەنکتربێت.
٢/ ئەگەر مۆنیتۆرەکەی لە ١٤ ئینج گەورەتربێت ئەوا ئەبێت لە ٢١ ملیمەتر تەنکتربێت.
٣/ ئەبێت لەماوەی ٧ چرکەدا دابگیرسێت.
٤/ ماوەی بەرگەگرتنی پاترییەکی لە ٥ کاتژمێر کەمترنەبێت.
٥/ نەرمەواڵەدڵخوازەکانی ئەبێت زۆر بەخێرایی بکەونەگەڕ.
٦/ ئەبێ پۆرتی USB 3.0 یاخود گرێدانی Thunderbolt لەخۆگرتبێت.
٧/ ئەبێت پشتگیری پاراستنەکانی Intel Identity Protection وە Intel Anti-Theft بکەن.
بەپێی The Verge نزیکەی ١١٠ مۆدێلی نوێی Ultrabook بەڕێوەن بۆ بازاڕەکان لەئاییندەیەکی نزیکدا و نزیکەی ٣٠ مۆدێلیان مۆنیتۆرەکانیان لەجۆری تەچن و ویندۆز٨ لەخۆ دەگرن یا ئاسانکاریان بۆ دەکرێت بۆ بەرزکردنەوە لە ویندۆز ٧ وە بەنرخێکی هەرزان.

بۆچوونەکان

بژیت، وەڵا بابم Intel پیاوە وابێ ئەحەسێینەوە.
لینوکس خوازی بەڕێز تا ئێستا ویندۆز بەکارەبەی، چی دی سەرمان مە ئێشێنە و بنکەی دراوەکەمان پڕ مەکە بەم پەیامانە.

no comment

پاشکۆقەبارە
Image icon hawlati.jpg1010.44 ک.ب.

ئەی داڕزێن ڕۆژنامەی هاوڵاتی.
دەستخۆش کاک گۆران ئایتی.