تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایا چی پڕۆگرامێک کێشەی فایلەکانیdll دەدۆزێتەوەwindows 7

rayan rostam

Rayan rostam

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

دەمەوێت بزانم فایلەکانی dllدڵ تەواون واتە گەر فایلێکیdll کەم بێت بزانم.. کێشەی دامەزراندنی چەند پڕۆگرامێکم هەیە بزانم کێشە لە فایلی dllیان کێشەی پڕۆگرامەکانە..

خۆی ئەمە لە Run هەیە بە فەرمانی sfc /SCANNOW و سیدی ویندۆزیشی تیا بێت،
بەڵام وەکو پرۆگرام [url=http://www.piriform.com/ccleaner/download]Ccleaner[/url] ئامۆژگاری دەکەم, کە زمانی کوردیشی تێدایە ؛)

سڵاو
سوپاس کاك هەڵۆی کورد بۆ وەڵامەکەت
دیارە سەبارەت بەsfc /SCANNOW پێویستی بەcd ویندۆزە من نیمە وە بۆ[url=http://www.piriform.com/ccleaner/download]Ccleaner[/url] هەرچەندە خەڵک زۆر لێی ڕازیە بەس ئەم کارەی بۆ ناکرێت
من پێشووتر ویندۆزیxpهەبووپڕۆگرامێک هەبوو هی مایکرۆسۆفت هەموو فایلە لەکار کەوتوەکانیdll دەست نیشان دەکرد دوایی لەگوگڵ فایلەکانم دەدۆزیەوە لەsystem32 دام دەنا من ئێستا بۆ پڕۆگرامێکی ئاوا دەگڕێم

کاکی من، مایکرۆسۆفت خۆیشی کێشە ناقۆڵاکانی خۆی بۆ چارەناکرێ، %٥٠ نەرمەکاڵاکانی بۆ چارەکردنی کێشەکانی خۆیەتی.
تۆ دەبێ سیدی ویندۆزت هەبێت، بەمجۆرە هەم بۆ sfc /SCANNOW دەتوانیت، هەم Repair ـیش.
یاخود لەوانەیە نەرمەکاڵا هەبێ، گەڕانێکی گووگڵ: http://bit.ly/KXmgCq

کاکە ڕۆستەم، بەو خوایە ئەو کاتە نازدارەت لەسەر Suse سەرف بکەیت زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر قازانجتە. واز بێنە لەم سەرەتانە..
ببورە کاکە هەڵۆ :)

کاک هیوا لێبوردنی ناوێ تۆ ڕاستت وتووە، ئیتر نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب ! ویندۆز بەکارهێنەرێکی هەیە سەرقاڵی بکا بزانێ کام پەڕگەی dll. ون بووە کە هەرخۆشی لە کراشەکانی خودی ویندۆز ون دەبن، Suse ـیش ٢٠ ساڵ لە تەکنیکی ئەڵمانی :)
هەرگیز باوەڕ ناکەم کەسێ بێت بۆ سەیرکردنی وێنە و گوێگرتن لە نەجمەدینی غوڵامی و سەیرکردنی ڤیدیۆ لە ویندۆزەوە بێتە Suse. لەگەڵ ڕێزم بۆ کاک ڕۆستەم.

سڵاو
سوپاس بۆ بۆچونتەکانتان..کاک هیوا ئەو بەربڵاویەی ویندۆز وای کردوە کە بکارهێنەری زۆر بێت ئێستەش زۆربەی کەس نازانێت لینۆکس چی یەمن مناڵەکەم ٥ ساڵە لە ویندۆز شارەزایە هەموو کارەکانی خۆی دەکات بەس ئەگەر لینۆکس بەکار بهێنم سەر لە هیچ دەرناکات
کاک هەڵۆی کورد پڕۆگرامێکی وام دەست نەکەوت من کێشەکەم ئەوەیە ئەو پڕۆگرامە نادۆزمەوە ئەگینا لەسەداسەد کێشی فایلیdll ناهێڵێت

بزانە ئەمە بە کەڵکت دێت کاک ڕەیان ڕۆستەم:
[url=http://www.dll-files.com/]. dll-files.com Fixer 2.7.72.2072[/url]

سوپاس کاک حەمید
ئەوەم داون لۆد کردوە هەر کۆمپیوتەر هەڵ دەکەم دەست دەکات بە سکان دەڵێی ئەنتی ڤایرۆزی تەزویرە بە قسەی ئەو بێت وەزعم شڕە فایلم ساق نی یە.یەکسەر داوای پارە دەکات لەوە دەکات زۆر قەرزار بن

وەڵا من ئەو بەرنامەیە بۆ هەموو کارەکانی خاوێنکردنەوە و کێشەکانی DLL ەکان بەکاردەهێنم زۆر ڕێکە. کاکە ڕاست دەکات وەزعی هەموومان شڕە. ئەم شتانە هەمووی نیسبی یە، لەدیدی ئەوانەوە وایە و تەواو.

بەخێر بێیتەوە كاك حەمیدی هێژە . بەرێز Pacino خۆشەویست

زۆر سوپاس کاکە قەزوانی ئازیز، ماڵی گوگڵ ئاوابێت گەڕان بە وێنەی دەستەبەرکردووە.

کاک حەمید شیرینیەکەیت لایە گەر لاتە بۆم بنێرە

شیرینیەکەی بڤەیە بڤە :)

بەرنامە بۆ دۆزینەوە فایلای dll و هاوشێوەکانی هەمووی درۆیە، تۆ کە سیستەمەکەو ئەو فایلەی کەمبوو کەواتە ژێرت وێرانە، جا کە ژێر وێرانبوو تۆش بەرنامە دابەزێنی ئەوەنەی تر وێنار دەبێت... بزانە ناوی ئەو فایلەت چییە کە ونبووە لە گوگڵ بیدۆزەوە یان لە سایتی مایکرۆسۆفت خۆی و پاشان بچۆ لە شوێنی تایبەت بەخۆی لە سیستەم ٣٢ چییە دایبنێو کێشە چارەسەر دەبێت.