تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەشانی پێشکۆتایی ویندۆز٨

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیاو مایکرۆسۆفت ویندۆزی ٨ ی بۆ تاقیکردنەوەی بەر له وەشانی کۆتایی بۆ داگرتن خستۆته بەردەست.
ئەم داگرتنه چاوەڕوان دەکرا. پێشتر له بەشی زمانی چینییەوه کڵۆڵی پاراستنی تێدا بەدیکرابوو. مایکرۆسۆفت ئەم ویندۆزەی به ١٤ زمان وەشاندووە. لەم سیستەمەدا گەڕۆکی ئینتەرنێت ئیکسپلۆری ١٠ و پشتگیری بۆ ئادۆب فلاش ، هەروەها بەرنامەی نوێ ویندۆز ٨ بۆ پەیوەندی به هۆتمایل، سکای‌درایڤ و مێسەنجەرەوه بەدیدەکرێ. واپێدەچی که بەر له وەشانی کۆتایی ئەم سیستەمه، ئەمه دوایین هەنگاوی پەرەپێدانی بۆ ویندۆزی ٨ بێت.
جێگەی باسە چاوەڕوان دەکرێ که ویندۆزی ٨ له مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢دا بنێدرێتە بازاڕەوە.
[url=http://mybroadband.co.za/news/quick-news/51533-windows-8-preview-now-available.html]mybroadband[/url]، [url=http://www.microsoft.com/en-us/news/Press/2012/May12/05-31Windows8RPPR.aspx]microsoft[/url]

بۆچوونەکان

ئەو 14 زمانە کوردییە مناڵانەکەش ئەگرێتەوە ؟؟

پێشتر زۆر دڵم بە ویندۆز 8 خۆش بوو بەڵام ئێستا نازانم بۆ دڵم لێی ساردبووە بەهیوای شتێکی نوێ و سەرسوورهێنەر بێت..

لەوانەیە وەشانی پێشکۆتایی I و II و III و IV و ئەوانەش هەبێت، :)

دەستخۆش کاک شاودێر.