تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Dell laptop

miro

Miro

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاو هاوڕێیان.
من بەتەمام لاپتۆپێکی تازه بکرم مارکەی Dell ، وەک خۆتان ئەزانن که ‌Dell ئەبێ هەر ۆنلاین بکڕێ، بەڵام لاپتۆپەکان ئەوعی جیاوازیان هەیه، بۆ نمونه وەک inspiron, latitude, Xps, وه هەندێکی کەش، من نازانم کامەیان باشه لەو شێوانه، ئایا ئێوه کامەیتان پێ باشه، من خۆم inspiron 15 م هەڵبژاردوه، چونکه نرخەکەی کەمێک گونجاوه، بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوه،،،
inspiron 15,,, RAM-4GB- Intelcore i5-- hardick 500GB-- nrxi 5000-kroni norwegi.
هیوادارم پێم بلێن کامەیان باشه. لەگەڵ ڕێزما.

سڵاو!
با یەک گفتوگۆی باش دەستپێبکەین ئەوجا بریار بدە.
بەڕای من ئەکەیت لاپۆتۆپ لەدێڵ مەکڕە، لاپتۆپەکانیان بەرگە ناگرن، XPS م هەیە و ٣ ساڵ گەرەنتیم هەبوو، ئەگەرنا کڵاوم تێ ئەنا، گرافیک کارتم دووجار گۆڕیوە بەبەێ ئەوەی یاری بەکۆمپیوتەربکەم، هاردیسکم گۆڕیوە، کارتی دایکم گۆڕیوە، پاتری دوو جار، کیبۆرد جارێک، نازانم کوێی ماوە نەیگۆڕم.
جارێ تۆ پێم بڵێ لاپتۆپکەت بۆ چی بەکار ئەهێنی، زۆر لەگەڵ خۆتا ئەیگێری یا یاری پێ ئەکەیت یا فیلم و مونتاژ هتد......
ئێستا هاردیسک زیاتر باوی SSD ئەو پرۆسێسەرەش i7 کەی زۆرباشترە، i3 و i5 جیاوازیەکی ئەتۆیان نییە.
ئەزیش بەتەمام لاپتۆپێکی ١٣ ئینجی سوکەڵەی بەهێزی فرە کردار بکڕم و پاتریەکەشی لە ٩ کاتژمێر کەمتر نەبێت، ماک بوک ئەیر باشە، بەڵام گرانەو هەروەها ئەبێ ژمارەیەک کابڵی گرێدان بکڕی هیچی لەگەڵدا نییە، Asus لاپتۆپی باشیان هەیە و زۆر پتەو چاکن.
پەلە مەکە با هاوڕێیانی تریش ، بەشداری بکەن.

پێم وابێ بەڕێز زەندی کەمێک کەم شانس بووە کە لەپتۆپەکەی بە خەراپ دەرچووە. دەنا ئەوەی منیش دێلی XPSە و ٢ ساڵێکە هەمە هیچ کێشەیەکی نەبووە جگەی لەوەی کە لە چاو لەپتۆپی پێشووم کە سۆنی VAIO بوو گەرمتر دادێ و ئاستی پێشانگەری LCDی لە هی وی نزمترە و زۆرتر ئاوێنەیییە. هاوکارەکانیشم Latitude یان هەیە و ئەوانیش گرفتێکیان نیە. هەڵبەت تۆشیبا و ئەیسێریشیان تێدایە و هەموویان هەر باشن هەر ئەوەندەیە دەبینی کۆن دەبن و بەرگەی بەرنامەی ئەمڕۆیان ناگرن و ناچار دەبن بیانگۆڕن. یان ئاویان دەڕژێتە سەری یان بەم لا و بەو لا دادەرێن و خراپ دەبن
تا ئەو جێیەی من بیستبێتم جۆری inspiron بۆ بەکارهێنەرانی ناو ماڵە. Latitude بۆ بەکارهێنەرانی پیشەسازی چێکراوە و زۆرتر بەرگە دەگرێ. XPS بۆ کایەکەران (gamer) و ئەوانەی پێویستیان بە هێزی گرافیکی زۆرتر هەیە.
دەڕاستیدا دەبێ دەپێشدا ڕوونی کەیەوە کە بۆ چ کارێکی لەپتۆپت دەوێت، چەندەت بیرگە و هێزی گرافیک و پەپکەی ڕەق و .... پێویستە؟ کێشی لەپتۆپەکە لە چەند تێنەپەڕێ؟ پێشانگەرەکەی چەند گەورە بێ؟ زۆرتر لە ناو خانوودا کاری پێدەکەی یا دەبێ لە دەرەوەش و لە بەر ڕووناکی خۆرەتاویش بتوانی بە هاسانی شتەکانی سەر پێشانگەر ببینی؟ بڵندگۆکانی چۆن بن؟ قەوارەکەی ئاڵومنیۆمی بێ یا نا؟ کامێرای هەبێ یا نا؟ ....
ئەوا هاسانتر دەتوانی بە بێ ڕەچاو کردنی مارکی لاپتۆپ، یەکیان هەڵبژێری.

سڵاو بەڕێزان، زۆر سوپاس بۆ رونکردنەوەکانتان، من لاپتۆپ بەکار ئەهێنم بۆ بەکارهێنانی فۆتۆشۆپ و پرۆگرامەکانی Adobe ، وه سەیرکردنی فیلم و خوێندنەوە. زۆر کەم بۆ یاری کردن بەکاری ئەهێنم. زیاتر سەیری فلیمی پێ ئەکەم. سوپاس بۆ وەڵامو ماندو بونتان.

تۆ ٩٠٠ - ١٠٠٠ $ دۆلار بدەیت بە دێڵێك، بۆ کەمێکی تر چاوەڕێ ناکەی باری داراییت ڕێکتر بکەیت، مەبەستم گونجاو بۆ ئای ماکێك کە لەوانەیە چەند سەد دۆلارێک جیاوازی هەبێ؟ کە تۆ ئەوکات دەزانی کار بە سیستەم و بە لاپتۆپ و کۆمپیوتەر دەکەی.

بژین.

کاک هەڵۆی کورد ئای ماک، لاپتۆپ نییە ، ئەو لاپتۆپی ئەوێت!
کاکە میر، پەلە مەکە لەم ماوەیەدا بەرهەمێکی یەکجار زۆر بەرێوەیە هەمووی ئەڵترابووک و شاشەی تەچ، کە ئەوانە گەیشتن ئەمانەی تر هەرزان ئەبن.

دەمبوورن :) مەبەستم ماکبووک بوو.