کێشەی نوسینی کوردی لەسەر VideoStudio Pro X5
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
بەڕێزان من بەرنامەی VideoStudio Pro X4، VideoStudio Pro X5 داگرت لەگەڵ ئەوەی بەرنامەیەکی ئاسانە مۆنتاجی زۆر باش دەکات کێشەی پشتگیری نەکردنی زمانی کوردیم هەیە وتیان ئەم ڤێرژنە تازەیەی کۆی زمانەکان پشتگیری دەکات بەڵام هەرکێشەی زمانم هەیە وە من بە تەعریب کراویش دام گرت نەم توانی بە کوردی و عەرەبی لەسەر ڤیدۆکان بنوسم ئەگەر بەڕێزێک بتوانێت یارمەتیم بدات من زۆر سۆپاسی دەکەم
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک عەبدوڵا ئەوەندەی من لەبیرم مابێت یان ئەوەتە دەبێ لە فۆتۆشۆپ نووسینەکانت بکەیت و پاشان Emport یان بکەیتە ناو بەرنامەکە یان ئەوەتە بەرنامۆچکەی تایبەت بەکاربهێنی , بەرنامۆچکەی جۆراوجۆر هەن بۆ ئەم کارە بەڵام ئێستا ناویانم لە بیرنەماوە. لەوانەیە ئێستا ڕێگای تر هەبێت یان بەرنامەکە خۆی سەپۆڕتی نووسینی کوردی بکات من نەیزانم.
بەڕای من باشترە واز لە Vedio Studio بهێنی و یان adobe premiere بەکاربهێنە یان Edius بەتایبەتی Edius چونکە کارئاسانی زیاترە و لە زۆربەی تەلەڤزیۆنە ناوخۆی و جیهانییەکان کاری مۆنتاژی پێدەکرێت و زۆربەی زۆری تەلەڤزیۆنە ناوخۆییەکانیش پەخش بە Edius بەڕێدەکەن.
ئەگەر ماکیشت هەیە ئەوا Final Cut بە پلەی یەکەم دێت.
کاکە لەوانەیە یونیکۆدی کۆمپیوتەرەکەت نەگۆڕیبێت ئەگەر ویندۆز بەکاردەهێنی بڕؤ بۆ
Control Panle>>Region and Language>>Administrative
ئینجا Current Language for non-Unicode Programs بگۆڕە بۆ یەکێک لە زمانە عەرەبیەکان بۆنموونە Arabic Iraq
پێش ٥ بۆ ٦ ساڵێ لەمەوبەر زۆرجار بای ئەو کێشەیەم کردووە،
ئۆفیسی کوردی ٢٠٠٢ دابەمزرێنەوە و هەمان فۆنت لە ئۆفیس و پرۆگرامەکە هەڵبژێرە ئیتر، کێشەت چارەر ئەبێت.
باش بوو گەڕام بۆتم دۆزیوە.
[url=http://kurditgroup.org/node/12121]http://kurditgroup.org/node/12121[/url]
ئەمەم دۆزیوە بەداخەوە وێنەکە نەماوە
[url=http://www.kurditgroup.org/comment/57644]http://www.kurditgroup.org/comment/57644[/url]
براكەم ئەم بەرنامە بەكاربهێنە و ڕزگارت دەبێت لەو كێشەیە و پشتگیری زۆربەی ئەم جۆرە بەرنامانە دەكات كە ئێوە باسی لێوە دەكەن:
[url=http://www.4shared.com/file/SFVffG76/hejir.html]http://www.4shared.com/file/SFVffG76/hejir.html[/url]
سڵاو!
کرتەی ڕاست لەسەر Setup ی پرۆگرامەکە بکەو Run As admin , بەوشێوەیە لەوانەیە دابەمزرێت.