مایکرۆ سۆفت هەستا بە بڵاوکردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی بەناوی So-Cl
پێشتر ئەم تاقی کردنەوەی ئەنجامدابوو، تەنها بۆ دەست خستنی هەندێک زانیاری بە تایبەت بۆ قوتابیانی زانکۆکان لە ئەمریکا. ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی ئەم تۆڕە زانستییە کۆمەڵایەتیەی بڵاوی کردوە.
وا دەردەکەوێت ئەم ئەزموونە سادەی پێوە دیار بێت وە نایەوێت وەک گۆگڵ خۆی پێوە بابدات دوای بەزۆر بی ئاخنێتە ناو خزمەت گوزارییەکانی تریەوە، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێت هەژمارێک لە جی مەیڵ یان یوتوب بکەیتەوە ئەم گۆگڵ پلەسە دەبێت ئەکتیڤ بکەیت ئەگینا بە شێوەی نۆماڵی ڕێگەت نادات هەژمارەکەت بکەیتەوە مەگەر شارەزا بیت لە فێڵەکانییان.
دەتوانرێت سوود لەم خزمەتگوزارییە وەرگریت بێ ئەوەی پێویستت بە فەیس بووک یان تویتەر یان بینگ یان گۆگڵ سێرچ بێت. واتە ئەم خزمەتگوزارییە وەک ئەوانیتر نییە، زانکۆکان و کۆلیج و قوتابخانەکان ڕێگەدادات بەکاری بێنیت و وە فیلتەر ناکرێت ...بابزانین وایە؟؟
واتە مەبەست لەمە ئەوەیە دەزگا زانستییەکان ببەستێتەوە بە کۆمەڵگاوە، بەشێوەیەکی پاک و ئاسان دوور لە بابەتە ئابڕو بەرەکان .
هەروەها نووسیویەتی دەتوانرێت لەڕێگاەی هەژماری ویندۆز لایڤ یان فەیسبوکەوە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەکاربهێنرێت، ئێوەش تاقی بکەنەوە بابزانین چۆنە!

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ده س خۆش، بریا لینکی به سته ره که شت دا بنا یا .
دەستخۆش كاك عبدالله گشتی گەرەكیانە پشتی فەیسبووك بدەن لە زەوی بەڵام ئایا ئەتوانن ئەوە گوگڵ+ بە بازنە ئەمە بە پرسیارو وڵام ئیتر چی ماوە نازانم ؟
سۆسیال کۆمۆنیکه یشن بوه به نه خۆشی کۆمپانیا کاپیتالیسته کان ناتوانن ڕێ له فه یسبووك بگرن ئه مه ش كێ بڕکێ یه.
بژیت کاك عبدلله.
کاک عبدوڵا من هەر کلیکی لینکەکەم کرد و چومە ناو تۆڕەکەوە و ئۆتۆماتیک پرۆفایل و زانیاری ئیمەیل و ماسنجەرەکەم بوو بەپرۆ فایل ئەم تۆڕە و قبوڵی کردم.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 596.43 ک.ب. |