تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فایەرفۆکسی ١٣ دوگمەیەکی نوێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

بەکارهێنەرانی فایەرفۆکس ڕەخنەی ئەوە لە موزیلا دەگرن کەلەگەڵ نوێکردنەوەی وەشانەکانی ویبگەرێ فایەرفۆکس گۆڕانکاری کەم ئەنجام دەدات، هەر لەبەر ئەوە ریژەیەکی بەرچاو لە بەکار‌هێنەرانی گواستویانەتەوە بۆ وێبگەری گوگڵ کرۆم، بۆیە موزیلا لەوەشانی ١٣ فایەرفۆکسدا گۆڕانکاری گرنگ ئەنجام دەدات.
لەو گۆڕانکارییانەی ئەنجام دەدرێت دوگمەی Reset Firefox ، کاتێک بەکارهێنەر کرتە لەم دوگمەیە بکات، ڕاستەخۆ پرۆفایلێکی نوێ دروستدەبێت و هەرچی تیپەڕوشەو دڵخوازەکان و شەکرۆکە cookies و داتای پێویست هەیە کۆپی ئەبێتە سەر پرۆفایلە نوێیەکە، بەڵام پێوەکراوەکان و تولئامراز و بەرگ و تابەکان لادەچن و دەسڕێنەوە.
لەدوای دروستبوونی ئەو پرۆفایلە نوێیەش وێبگەڕەکە زۆر خێراتر دەبێت.
Michael Verdi کە لە بەشێ Support ی موزیلا کاردەکات دەڵێت هۆکاری خاوبوونەوەی وێبگەڕی فایەرفۆکس دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێوەکراوانەی کەلەلایەن کەسانی سەربەخۆوە دروستدەکرێن، بۆیە موزیلا ئەم دوگمە نوێیەی دروستکردووە کە بەکارهێنەر بە کرتەیەک کێشەی خاوی و بەریکەوتن و زۆربەی کێشەکانی تری وێبگەڕەکە چارەسەر دەکات بەبێ ئەوەی ڕێکخستنەگرنگەکانی لەناوبچن.
لە ئێستادا وەشانی فایەرفۆس ١٣ تەنیا وەشانی تاقیگاری وەشێنراوە بۆیە لە ڕێگەی Help - Troublshoting Information وە بەکارهێنەر ئەتوانێت ئەم کردارە نوێیە بدۆزێتەوە، بەڵام لەوەشانی کۆتایی ١٣ی فایەرفۆکسدا کە بڕیارە رۆژی ٥/٦ بوەشێنرێت ئەم کردارە بەئاسانی دەردەکەوێت.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی ئەنجامم دا خێاریی باش بوو زۆرم پێ سیرە جار واهەیە پەڕەیێك بە كرۆم ناكرێتەوە كە چی بە موزیلاكەم بە چوانی دەكرێتەوە ! ئەمرۆ هەواڵێكم گوێ لێبوو كە كرۆم پشتی explorerیشی شكاند بوو بە ٣٣ ٪ .

فیکرەی کڕۆمە.

@سەفین، کاتێک Maxthon ئەو تایبەتمەندیەی بە زیادەوە هەبوو کرۆم هەر لە دایک نەبوبوو.

[img]http://www.heise.de/imgs/18/8/4/3/0/7/7/nt-browser-gr.jpg-197b3c2d1fb9a418.jpeg[/img]

@ئاکار ئەمە یەک ناوی Maxthon ببیستم.