تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

ڕووتکردن واتە ڕووتکردن!

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.speedsoftware.rootexplorer&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsImNvbS5zcGVlZHNvZnR3YXJlLnJvb3RleHBsb3JlciJd]https://play.google.com/store/apps/details?id=com.speedsoftware.rootexplorer&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsImNvbS5zcGVlZHNvZnR3YXJlLnJvb3RleHBsb3JlciJd[/url]
وابزانم لای زۆر کەس ئەمە روونە کە خاوەن ماڵو دز زۆربەی جار ناسراوی یەکن،
سەیریم لە ئەقلو لێزانینیان دێت، سەرەتا هاندێکت پیدەفرۆشن بە مەبلەخێکی زۆر، پاشان لەولاوە کۆمەڵێک پەیدا دەبن بە ناوی جەیڵبرێک یان ڕووتکردنی هاندەکەت کە زۆر بەرنامەو کاری باشت بۆ دەستەبەر دەکات، بۆ نمونە کاتێک تۆ هاندەکەت ڕووت کرد ئیتر سۆپەر یوسەر بەدەست دەهێنیت کە دەرگات بۆ واڵا دەبێت بۆ دامەزراندنی دەیان بەرنامەی سەیرو سەمەرە کە ئەو بەرنامە گرنگانەی کە جێگەی باسن و بە پەنجەی دەست دەژمێرن هەمووی بە پارەن لە ١ دۆلارەوە بیگرە تاکوو ١٠ بگرە زیاتریش، سەیرێکی ئەو لینکە بکە کە زۆر بەرنامە هەیە زیاد لە ١٠ هەزار جار کڕدراوە، بۆ نمونە بەرنامەی Root Explorer کە نرخەکەی نزیکەی 3 € و 15,780 جار دامەزراوە یان کڕدراوە، گەر حسابی بکەی دەگاتە 47,340 €, ئێ خۆ کاکی بەرنامە داڕێژەی لە ئەشکەوتەوە وەحی بۆ نەهاتووە بەرنامەیەکی واگونجاو لەو ماوەدا دابمەزرێنیت و بە تایبەت، حەتمەن لەگەڵ خاوەن ماڵ شەریکە. جا پەلەشت نەبێت هێشتا سامسۆنگ گالاکسی س ٣ نەهاتۆتە بازاڕەوە ئێستا یان ماوەیەکی تر جۆرەها بەرنامەی تایبەت و توڵی سەیرو سەمەرە ئامادەکراوە کە پاش ڕووتکردن دەتوانی دایمەزرێنیت، لە کاتێکدا لەملاوە کۆمپانیا دەڵیت تکایە خۆت دووربگرە لە ڕوتکردن و سەرکێشی کردن بە هاندەکەتەوە.
کەوایە بە کوردیو بەکورتی کە ڕووتت کرد ڕووتت دەکەنەوە ئینجا بە توڵەوە.;-))
وەڵحساڵ سەرم ئێشاندن، شادبن. :)
سەفین.

سڵاو،
کاک سەفا، بۆ jailbreak نازانم چۆنە. بەڵام بۆ [url=http://chawg.org/wiki/Root]Root[/url] ـکردنی ئەندرۆید بەم شێوەیە نییە. بەکارهێنەرێکی ئاسایی پێویستی نە بە ڕووتکردن وە نە بە کڕینی Root Explorer هەیە. بۆ ئەو کەسەش کە ئامێرەکەی ڕووتکردووە هاوشانی ئەم پرۆگرامە هەیە دەتوانێ بەخۆڕایی دایمەزرێنێ ڕاستەوخۆ لە google play بۆ نمونە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.estrongs.android.pop&feature=related_apps#?t=W251bGwsMSwxLDEwOSwiY29tLmVzdHJvbmdzLmFuZHJvaWQucG9wIl0.]Es File Explorer[/url].

تۆ کاتێ ڕووت ئەنجام ئەدەی لەبەر ئەوەی پێویستتە ئەو کردارە ئەگینا مەیکە ، وە ئەگەر کە رووتت کرد واتە تۆ ئەتەوێ شتی زیادەت دەست کەوێ وە بۆیە دەبێ پارە بدەی تا شتی زیادت دەسکەوێ ئەمە لە هەموو دنیا وایە.

بژین،

بەڵێ کاک جوتیار ڕاستە، دەستخۆش بۆ ئەو بەرنامە بەڵام وەک پارەدارەکە باش نییەو فرەکردار نییە.
بێگومان کاک جوتیار وایە، بەڵام من زیاتر مەبەستم لە ئەقلی تیجاری و کاروبارییانە.