تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ئەرێ بەكوردی تەكنەلۆژیا یان تەكنەلۆجیا؟

Sardaren

Sardaren

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

من سەرم سوڕماوە لە نێوان وشەی تەكنەلۆژیا و تەكنەلۆجیا!!
ئەگەر بكرێت وەڵامەێك بدەنە برای خۆتان ئەوە مەمنوون دەبم...

خۆی هەر کوردی نییە، ئیتر لەبەر ئەوەی بە هەزاران وەرگێڕان هەر بە "تەکنەلۆژیا" کراوە، کەواتە هەر تەکنەلۆژیا بەکارببە.

تەکنۆلوجیا لە عەرەبی‌یەکەو وەرگیراوە"التکنولوجیا"، تەکنۆلۆژی لە لاتینیەکەوە"Technology"، کەواتە "تەکنۆلۆژیا" هەڵەیە.

من لە فەرهەنگی ئایتی زانستپەروەران چاوم لێیكرد كاك ئاراس نوری بە تەكنەلۆژیا وەریگێراوە... ئەو بەكار بهێنم لە سەردێڕ و ئەو شوێنانەی ئەم وشەی تێدەكەوێت خۆ كێشە نییە؟
سوپاس بۆ ئێوە..

کاک فەتاح لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بەڵام جەنابتان دێن ڕوونکردنەوە و سەلماندن دەدەن لەدوای ئەوەی بە هەزاران وەرگێڕدراوە بۆ تەکنەلۆژیا؟
یان دەبێ بە وەرگێڕانەکان ڕازیبن یانیش دەبێ خۆتان بیکەن، خۆی شتەکە هەر ئاواییە، من کە بڵێم ئەوە وانییە دەبێ یان خۆم بیکەم یان هیچ نەبێ لەکاتی خۆیدا ئەو قسانە بکەم.

کاتێکی شاد.

تەکنۆلۆژیا و تەکنۆلۆجیا هەردووک دروستن. زۆرکات لەسەر سەلیقەی زمانەکە ژ و ج هاتوونەتە کایەوە.

زۆر سوپاس كاك ئاراس گیان .. ماندووم كردیت..

منیش پێشنیار دەکەم ئەم وشە زانستیانە لەسەر چاوە ئەسڵەکەی خۆیەوە وەری بگرین هەرچەندە پێم وایە وشەکە لاتینی یان یۆنانی بێت بەڵام ئێستا ئینگلیزەکان بەکاری دێنن ئەوان بە تەکنەلۆجی دەیخوێننەوە

ئینگلیز یان فارسو عەجەم موشکیلەی خۆیانە چۆن دەیخوێننەوە، وا باشترە هەمان وشە بهیێنرێت و لەسەر زمان چۆن ئاسانبێت وا بنوسرێت.
تەکنەلۆژیا گونجاوە.

کاکەکان، ئێستا کێ بێجگە لە تەکنەلۆژیا مانایەکی تری پێ گونجاو و ڕاستە، فەرموو ئەو نەرمەکاڵا و پرۆگرامۆکە و کارە وەرگێڕانەکانی تری دەدەینێ با بچێ ڕاستی بکاتەوە لەوێش :D
ئەگینا تازە تەکنەلۆjیا ملی هێناوە.