تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت نرخی بەرزکردنەوەی وین ٧ بۆ ٨ دادەشکێنێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

ئەم پاییزە وەشانی نوێی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز (ویندۆز٨) دەوەشێنرێت بۆ کۆمپیوتەر و تاتەبژمێرەکان، وەکو ئاسانکارییەک بۆ فرۆشیارەکانی کۆمپیوتەر و بۆ ئەوەی کڕیاریش چاوەڕێ نەکەن تا پاییز بۆ کرینی کۆمپیوتەر، مایکرۆسۆفت هەڵدەستێت بە داشکانی نرخی بەرزکردنەوەی ویندۆز ٧ بۆ ویندۆز٨ ، ئەمەش هەموو ئەو کڕیارانە دەگرێتەوە کە لە ٢/٦/٢٠١٢ و دواتر،کۆمپیوتەر و تاتەبژمێر دەکڕن.
بەپێی [url=http://www.winsupersite.com/blog/supersite-blog-39/windows8/windows-8-pro-pc-upgrade-cost-15-143077]Winsupersite[/url] کە سەرچاوەیەکی زۆر نزیکە لە مایکرۆسۆفتەوە نرخی بەرزکردنەوەی Windows 7 Home Premium بۆ Windows 8 Pro تەنیا برێ ١٤،٩٥ دۆلارە، کەواتە کڕیار تەنیا بەبڕی ١٥ دۆلار وەشانێکی فرە کرداری ویندۆز٨ بەدەستدەهێنێت، چونکە وەشانی Pro زۆر کرداری زیاتر لەخۆ دەگرێت وەکو لە وەشانی ستاندارت.
دەتوانن جیاوازی ویندۆزەکان لەم وێنـــەیــەی لای خوارەوە ببینین.
[img]http://i47.tinypic.com/r29ms2.png[/img]
جێگای باسە مایکرۆسۆفت لەوەشانە کۆنەکانی ویندۆزدا بواری بەرزکردنەوەی دەدا، بەڵام بەرانبەر هەمان وەشان لەسیستەمی کارپێکردنی نوێ بۆ نمونە: دەتوانرا Vista Home Premium بگۆڕدرێت بۆ وەشانی 7 Premium بەخۆڕایی، بەڵام لەویندۆز٨ دا مایکرۆسۆفت ئەم بوارە نادات بەخۆڕایی، هەرچەندە لە ئێستادا نرخی وەشانەکانی ویندۆز ٨ ئاشکرانین، بەڵام پێدەچێت لەم وەشانەی ویندۆز٨ دا ، بەرزکردنەوە (upgrade) سنوورداربێت بۆ زۆر لە بەکارهێنەرانی ویندۆز٧.

بۆچوونەکان

د‌ه ست خۆش کاك زه ندی... جیاوازی زۆر تیایه له هه ر ٣ ڤێرشنه کان >> Windows RT زیاتر بۆ تابلێته کان و مۆبایله .ڕێگه نادات براوسه ری تر ئیش بکات.

وەڵاهی سیفەتی وای تیا نوسراوە، لە هەواڵێکی ئەم ئێوارەیە دەچێ:
سەرۆکی هین:
پێویستە گوێ لە هاوڵاتیان بگیرێ.
ئەی باشە ناپێویست بوونی هەیە؟
یان وەکو ئەمەی ویندۆز سیفەت:
ویندۆز ئەپدەیت!!!
باشە ئەی ئەپدەیتنەکردنیش هەیە؟
یان سیفەتی تر:
دێسکتۆپ؟
بۆ سیستەمی ویندۆز بەبێ دێسکتۆپ هەیە؟!!

کاک سیا، ویندۆز بێ-دێسکتۆپ دەبێتە دۆس (:

پیشە و شارەزایشم ماوەیەکی درێژە هەر لەسەر ویندۆزە، لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو ویندۆزێکی نوێ ئەو قسەیەی جەنەڕاڵ مۆتۆڕم دێنێتەوە یاد[١]، بۆ هەندێک بەرکاهێنەری نوێ کە لەسەر وین٨ فێر دەبن، لێخوڕینی وین٧ وەکو ئەوە وا دەبێ کە پاسکیل سوارێک مۆتۆڕێکی سوزوکی بدەنە دەست. ئەبێ سەر لەنوێ ڕاهێنان و قۆناغیی فێربوون دەست پێ بکاتەوە.
[١] لاپەرە ١٣، http://zkurd.org/aras/tz_1999.pdf